لۆکهید سی-١٣٠ هێرکلیز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-21-22:06:00 - کۆدی بابەت: 6662
لۆکهید سی-١٣٠ هێرکلیز

ناوه‌ڕۆك

لۆکهید سی-١٣٠ 

لۆکهید سی-١٣٠ هێرکلیز (بە ئینگلیزی: Lockheed C-130 Hercules) فڕۆکەیەکی قەبارە گەورەی گواستنەوەی سەربازییە کە زۆرجار بۆ مەبەستی گواستنەوەی بەشی تایبەتی سوپا و هێزی هەواڵگری و خۆهەڵدان بە پەڕەشووتە بۆ نێو خاکی دوژمن، یان بۆ گەیاندنی هاوکاری و بارگاوی کردنەوەی ئاسمانی، فڕۆکەکە بەرهەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و یەکێکە لە بەناوبانگترینەکانی جۆری خۆی.

جۆر فڕۆکەی گواستنەوە
وڵات ئەمریکا
ناوی سەربازی
C-130 — C-130 — CC-130 — Tp 84
پیشە پردی ئاسمانی
نرخی یەک دانە ٦٦,٥ ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنەر لۆکهید مارتن
ژمارەی دروستکراو  زیاتر لە ٢,٥٠٠ دانە
یەکەمین فڕین ١٩٥٤/١١/٢٣
درێژی ٢٩,٧٨ مەتر
درێژی باڵ ٤٠ مەتر
بەرزی ١١,٦٦ مەتر

دروستکردن

لە کاتی جەنگی کۆریا لە حوزەیرانی ١٩٥٠ ئەمریکا بۆی دەرکەوت پێویستی بە فڕۆکەی گوێزەرەوەیە و نابێت چیدیکە پشت بە فڕۆکەی جەنگی جیهانی دووەم ببەستێت، بۆیە پڕۆژەی دروستکردنی فڕۆکەکەی پێشکەشی کۆمپانیاکان کرد و مەرجی ئەوەبوو کە فڕۆکەکە بتوانێت ٩٤ سەرنشین و ٧٢ سەرباز بە تەواوی کەرەستەکانیانەوە هەڵبگرێت، بۆیە ساڵی ١٩٥٢ پڕۆژەی کۆمپانیای لۆکهید قبووڵکرا و ناوی لێنرا YC - 130A و یەکەمین فڕینی خۆی لە ساڵی ١٩٥٤ ئەنجامدا.

ساڵی ١٩٥٦ هەتاوەکوو ١٩٥٩ بە تەواوی چووە خزمەتی سوپا و هەتاوەکوو ساڵی ١٩٧٨ ژمارەی دروستکراوەکان گەیشتە ٥٠٠ دانە، تاوەکوو ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٩٩٨ فڕۆکە بۆ ئەمریکا و ٤٣٣ بۆ وڵاتانی دیکە و ٦٩ جۆری مەدەنی دروستکراون.

خزمەت

لە ساڵی ١٩٦٠ـەوە لە زۆرێک لە ئۆپەراسیۆن و جەنگەکان بەکارهێنراوە لەلایەن سوپاکانی جیهانەوە، بەتایبەت جەنگی ڤێتنام، دوورگەکانی فۆکلاند و جەنگی عەرەب ئیسرائیل و جەنگی کەنداو و بۆسنە، وڵاتی فەڕەنسا لە نێوان حەفتاکان بۆ نەوەدەکان زۆرترین سوودی لە فڕۆکەکە بینیووە بەتایبەت لە وڵاتانی کۆنگۆ و گۆتیڤوار و تیموری ڕۆژهەڵات.

بەکارهێنەران


سەرچاوەکان



684 بینین