هۆشیار زێباری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-16-14:57:00 - کۆدی بابەت: 7197
هۆشیار زێباری

ناوه‌ڕۆك

هۆشیار زێباری کێیە؟

ھۆشیار مەحموود محەمەد زێباری ناسراو بە ھۆشیار زێباری لە ١٩٥٣/١٢/٢ لەدایکبووە، سیاسەتوانێکی کورد و لە ماوەی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ وەزیری دارایی عێراق بووە، لە هەریەک لە خولەکانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ وەزیری دەرەوەی عێراق بووە.

ژیان

هۆشیار زێباری لە ساڵی ١٩٥٣ لە ئاکرێ لەدایکبووە، منداڵی لە مووسڵ بەسەر بردووە. باوکی ناوی مەحموود ئاغای زێبارییە کە دەکاتە مامی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، ساڵی ١٩٧٦ بڕوانامەی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئوردن بەدەستهێناوە و بڕوانامەی ماستەری لە کۆمەڵناسیدا هێناوە، ئەندامی لیژنەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

هەردوو ڕەگەزنامەی عێراقی و بەریتانی هەیە و بڕوانامەی ماستەرەکەی لە زانکۆی ئیسکسی بەریتانی وەرگرتووە لە ساڵی ١٩٨٠، ساڵی ١٩٩٩ بووەتە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری پارتی کۆنگرێسی نەتەوەیی عێراق. 

لە دوای جەنگی ٢٠٠٣ لە عێراق، ھۆشیار بووە ئەندامی لیژنەی دادوەری عێراقی. لە ئەیلوولی ٢٠٠٣، بوو بە وەزیری دەرەوەی عێراق. لە ١١ی تەمووزی ٢٠١٤، ھۆشیار زێباری لە پۆستی وەزیری دەرەوە لابرا و حسێن شارستانی جێگەی گرتەوە، ئەمەش وایکرد کە سیاسییە کوردەکان لە کابینەی وەزارەتی نوری مالیکی بکشێنەوە.

لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، ھۆشیار بوو بە وەزیری دارایی عێراق. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦، بەهۆی گەندەڵی و وەڵامنەدانەوەی پرسیارەکانی پەرلەمانی عێراقەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.


سەرچاوەکان



546 بینین