شۆڕشی سپی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-12-15-22:10:00 - کۆدی بابەت: 7260
شۆڕشی سپی

ناوه‌ڕۆك

شۆڕشی سپی

شۆڕشی سپی (بە ئینگلیزی: White Revolution)، (بە فارسی: انقلاب سفید) یان شۆڕشی شا و گەل (انقلاب شاه و مردم) زنجیرەیەکی پەلهاویشتووی چاکسازی بوو کە بووە هۆی نوێگەریی شەڕانگێزی لە وڵاتی ئێران کە لە 26ی کانوونی دووەمی ساڵی 1963 لەلایەن شا محەمەد ڕەزا پەهلەوی دەستی پێکرد تا ساڵی 1979 درێژەی پێدرا، چاکسازییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بووە هۆی دابەشکردنەوەی سەرمایە بۆ چینی کرێکار و ئاوەدان‌کردنەوەی شار بە شێوەیەکی خێرا و هەڵوەشاندنەوەی نەریتە دەرەبەگەکانی ئێران، چاکسازیەکان تایبەتکرابوون بە ڕێژەی بەرزی گەشەی ئابووری و وەبەرهێنانی گرنگ لە ژێرخان و گەشەی بەرچاو لە سامانی هەر تاکێکی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندەواری هاوڵاتییە ئێرانییەکان، گەشەی ئابووری و پێشکەوتنی پەروەردەیی بە ئەگەرێکی زۆرەوە زەمینەیی بۆ کەڵەکەبوونی چەکی سەربازی شا و دامەزراندنی ئێران وەکو هێزێکی گەورەی جیۆپۆلەتیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆش کردووە، ئەویش لە چەند بنەمایەک پێکهاتبوون لەوانە چاکسازیی زەوی‌وزار و فرۆشتنی چەند کۆمپانیایەکی گشتی بۆ دارایی چاکسازی زەوی‌وزار و دروستکردی ڕێگای فراوانکراو و هێڵی شەمەندەفەر و تۆڕی گواستنەوەی ئاسمانی و ژمارەیەک پڕۆژەی بەنداو و ئاودێری و بنبڕکردنی نەخۆشییەکانی وەک مەلاریا و هاندان و پشتیوانی گەشەی پیشەسازی و پێدانی مافی شارستانی بە ژنان و بەنیشتیمانیکردنی دارستان و لەوەڕگاکان و پێکهێنانی دامەزراوەکانی خوێندەواری و تەندروستی بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان، لە ساڵانی 1960 و 1970 کاندا شا هەوڵیدا سیاسەتێکی دەرەکی سەربەخۆتر پەرە پێبدات و پەیوەندی کاری لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا دروست کرد، لە دەیان ساڵی دواتردا داهاتی هەر تاکێکی ئێرانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و داهاتی نەوت زیادبوونێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی لە سەرمایەی دەوڵەت بۆ پرۆژەکانی گەشەپێدانی پیشەسازی، شۆڕشی سپی بووە هۆی بەخشینی زەوی بە ملیۆنەها خێزانی چینی کرێکار و دروستکردنی دامەزاروەکانی خوێندەواری ئێرانی کە ڕێژەی خوێندەواری لە وڵاتاندا دوو هێندە کرد، هەروەها شا دەیویست هەموو هاوڵاتیانی ئێران بتوانن لە ژیانێکی ڕۆشنبیر و سەرفرازدا بژین، لەگەڵ ئەوەشدا بەشی زۆری بەرنامەکە جوتیارە ئێرانییەکانی کردە ئامانج لەکاتێکدا دووبارە دابەشکردنەوەی سامانی چینی خاوەن زەوییە خانەدانەکان بۆ چینی کرێکاری ئێران، بەم شێوەیە شۆڕشی سپی لە وڵاتی ئێران هەوڵێکی نوێ بوو بۆ ناساندنی چاکسازی لە سەرەوە و هێشتنەوەی شێوازە باوەکانی دەسەڵات نیشاندا، لە ڕێگەی چاکسازی زەوی‌وزارەوە، جەوهەری شۆڕشی سپی، شا ویستی لەگەڵ جوتیارە لادێییەکان هاوپەیمانی ببەستێت و دەیویست جوتیارەکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خانەدانەکانی شارەکە بپچڕێنن، بۆ شەرعیەتدان "بەڕەوا پیشاندان" بە شۆڕشی سپی، شا لە سەرەتای ساڵی 1963دا داوای ڕیفراندۆمێکی "ڕاپرسییەکی" نەتەوەیی کرد کە تێیدا 5,598,711 کەس دەنگیان بە چاکسازیەکان دا و 4115 دەنگیان دژی چاکسازیەکاندا، سەرەڕای ئەوەی ڕیفراندۆمەکە لەلایەن نەیارانی شاوە بایکۆتکرا، شۆڕشی سپی بەشداری لە پێشکەوتنی ئابووری و تەکنەلۆجیای ئێراندا کرد، گرنگترین و پەیوەندیدارترین ئاکامی شۆڕشی سپی و ئەو چاکسازییانەی کە له ئەنجامی ئەم شۆڕشەوە هاتنە کایەوە، زیادبوونی ناوبانگی ڕووحوڵڵا خومەینی بوو، لەگەڵ زیادبوونی درککردن و تێگەیشتن لە گەندەڵییەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی چاکسازی لە ڕێگەی شۆڕشی سپیەوە، خومەینی بووە دوژمنێکی سیاسی ئاشکرای ئێران، شۆڕشی سپی کارایەکی هاندەر بوو بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەی خومەینی، کاتێک خومەینی وەکو ئەندامێکی ناوداری ئایینی دەستی کرد بە دژایەتیکردنی ئاشکرای شا و بانگەشەی بۆ ڕووخانی کرد، خەڵکی لە هەموو پیشە و بارێکی ئابووریدا خومەینیان وەکو کەسایەتیەکی پێشەنگ بینی، بۆیە شوێنی کەوتن و پاڵپشتیان کرد.

ئاکامە درێژ خایەنەکان

هەرچەندە شۆڕشی سپی بەشداری لە پێشکەوتنی ئابووری و تەکنەلۆجیای ئێراندا کرد، بەڵام شکستەکانی هەندێک بەرنامەی چاکسازی زەوی‌وزاری و نەبوونی بەشێک لە چاکسازی دیموکراتی و هەروەها دژایەتییەکی توندی شۆڕشی سپی لەلایەن پیاوانی ئایینی و خاوەن زەوییە خانەدانەکانەوە، دواجار دەبێتە هۆی ڕووخانی شا و شۆڕشی ئیرانی ساڵی 1979.


سەرچاوەکان



1000 بینین