شوبات

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-01-26-16:36:00 - کۆدی بابەت: 7705
شوبات

ناوه‌ڕۆك

مانگی شوبات

مانگی شوببات یان مانگی دوو یان ئەوەی بە ئینگلیزی پێی دەوترێت فێبریوەری (بە ئینگلیزی: February، بە عەرەبی: شباط یان فبراير)، دووەمین مانگی ڕۆژژمێری زایینی و کورتترینیانە. ئەم مانگە ٢٨ ڕۆژە و چوار ساڵ جارێکیش دەبێتە ٢٩ ڕۆژ. لە هەرێمی کوردستان ئەم مانگە کەشوهەوایەکی ساردی هەیە. لە نیوەگۆی باکووری زەوی سێیەم مانگ و کۆتا مانگی زستانە، لە نیوەگۆی باشووری زەویش شوبات دەبێتە سێیەم و کۆتا مانگی کەشی هاوینەیە.

لە زانستی گەردوونناسی ئەم مانگە لە بورجی سەتڵ دەست پێدەکات و لە بورجی نەهەنگ کۆتایی دێت.

مێژوو

ڕۆژژمێری ڕۆمانی سەرەتا لە دە مانگ پێکهاتبوو. چونکە ڕۆمانییەکان پێیان وابوو زستان ماوەیەکی کەمە و مانگی نییە. لە ساڵی ٧١٣ پێش زایین ڕۆمۆڵۆس، جێنشینی پاشا نۆما بۆمبیلیۆس هەستا بە دانانی هەریەک لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات بۆ ئەوەی یەکبگرێتەوە لەگەڵ مانگەکانی ڕۆژژمێری مانگی.

بۆنەکان

ئەم مانگە ئەم بۆنە و یادە جیهانییانە لەخۆی دەگرێت:

  • بۆنەی حیجابی مۆر
  • ڕۆژی جیهانیی هاوسەرگیری
  • ڕۆژی حکوومەت
  • ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ملهووڕی کردن و بەڵتەجی
  • ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجە
  • ڕۆژی جیهانیی خۆشەویستی
  • ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە دژی ژنان
  • ڕۆژی جیهانیی سینگڵی (سەڵتی) (بۆنەیەکی نافەرمی)
  • ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

نیشانەکانی

گوڵەکانی لەدایکبووانی مانگی شوبات وەنەوشە و هەمیشەبەهارە. هەروەها بەردی لەدایکبووانی مانگەکە ئەمیتیستە.


سەرچاوەکان



1719 بینین