پەیامی وون بوو - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-02-22-20:28:00 - کۆدی بابەت: 7874
پەیامی وون بوو - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

پەیامی وون بوو

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: تریفەی هەڵبەست

شیعر: پەیامی وون بوو

ژیان: هێشتا کرچ و کاڵ بووزمانی ئەیگرت و لاڵ بوو. 
گەردوون: تەمەنی مناڵ بوو. 
خۆر: تازە چاوی ئەپشکووت. 
مرۆڤ: تازە بیری ئەبزووت
پێغەمبەرانی خواناردوو..
ژمارەیان ئێجگار کەم بوو. 
ئاسمان و ئەستێرە و دەریا
چیا و درەخت و گژ وگیا
تازە ئەبوون و ئەخوڵقان
بەسروشتەوە ئەلکان. 
زەمین.. هێشتا
هاڵا و لەلەشی هەڵ ئەستا! 
کە -ئاوێستا-
لەئاسۆی بیری زەردەشتا
بۆ کورد هەڵهات. 
کە پەیامی.. ئاهورامزدا
لەلوتکەوە بانگی هەڵ دا
بۆ گشت دنیا
بوو بەئاوات! . 

***
تا کورد خاوەن ئاوێستا بووخۆریشی لەژێر دەستا بوو. 
هەتاکوو چرای ئاوێستا..
دائەگیرسا
بەرچاوی بیرمان ڕووناک بوو
سەرچاوەی دەرونمان پاک بوو
بەڵام کە ئاوێستا.. برا
دزرا و گۆڕرا
بەنینۆکی ڕق و کینە
وشەی پیرۆزی لێ ڕنرا
مۆری بێگانەی پیانرا
ڕووناکیمان کەوتە کزیی
بەربووینەوە.. بەرەو نزمی
کە لەدەسمان چوو.. ئاوێستا
دەم و دڵ و بیرمان بەسترا
لەوساکەوە هەتا ئێستا! .


سەرچاوەکان



444 بینین