ئانۆ جەوهەر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-05-12-21:30:00 - کۆدی بابەت: 8620
ئانۆ جەوهەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدۆکا (بە ئینگلیزی: Ano Jawhar، بە عەرەبی: انو جوهر) سیاسەتوان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستانە. لە ١٠ تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن. ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

ژیان

ئانۆ جەوهەر لە ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبووە. سەرەتا لە پەیمانگای تەکنیکی هەولێر بڕوانامەی دیبلۆمی بەدەست هێناوە و دواتریش بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەدەستهێناوە لە زانکۆی کوردستان. سکرتێری گشتی ڕەوتی شالامایە بۆ کاروباری مەسیحییەکان. توانای قسەکردن بە زمانەکانی سوریانی، کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی هەیە.

 


سەرچاوەکان



467 بینین