کەریم کەریمپوور

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-18-22:14:00 - کۆدی بابەت: 8698
کەریم کەریمپوور

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەریم کەریمپوور نووسەر، فەرهەنگنووس، لێکۆڵەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. لە ساڵی ١٩٦١ زایینی لە نەفتشار (گوندێکە ناوچەی سوومار لە شارستانی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان) لەدایکبووە. بەهۆی توێژینەوەکانی سەبارەت بە چاند و زمانی کوردەکانی ناوچەی کرماشان ناسراوە. یەکێک لە بەرهەمەکانی فەرهەنگی (خوەرهەڵات)ـە کە لە گرینگترین فەرهەنگۆکەکانی شێوەزاری باشووریی زمانی کوردییە.

ژیاننامە

مامۆستا کەریم کەریمپوور ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ناوچەی کرماشان بووە. هەروەها کەریمپوور دەستی کردووە بە توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی و لە ئەم بوارەدا چەندین کتێبی گرنگی لەدوای بەجێهێشتووە. مامۆستا کەریمپوور لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی وتووەتەوە و چەندین قوتابی لەگەڵ چاند و مێژووی کرماشان ئاشناکردووە.

کەریم کەریمپوور لە بواری ڕۆژنامەوانیشدا چالاکبوو و بۆ ساڵانێک بەرپرسی هەفتەنامەی ڕێژا و چاپی کرماشان بوو.

هەندێک لە بەرهەمەکان

  • فەرهەنگی کەڵهوڕ: فارسی-کوردی لەگەڵ وشەسازی، کرماشان، ‏‫٢٠١٦.
  • ڕێزمانی شێوەزارەکانی زمانی کوردی، هاوسازکراو لەگەڵ زمانە ئێرانییەکانی کۆن، ٢٠١٤.‬
  • چەوچەو لە ئەدەبیات کوردی کەڵهوڕی، کرماشان، ٢٠١٥.‬
  • مێژووی نەفتشار: ژیانی خەڵک و بەڵگەکانی نەوت لە سەردەمی قاجارەکان تاکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران‏‫، کرماشان، ٢٠١٥.
  • لاوەلاوە لە ئەدەبیات کوردی، کرماشان، ٢٠١٤.
  • حافز بە کوردی: گوڵبژێرێک لە غەزەلەکانی حافز بە شێوەزاری کوردیی کەڵهووڕی (کرماشانی)، کرماشان‏‫، ٢٠١٧.‬‬
  • ساڵژمێری عەشیرەتەکانی کرماشان، کرماشان‬‏‫، ٢٠٠٢.
  • خوەرهەڵات‌: فەرهەنگۆکی‌ شێوەزاری‌ کوردیی‌ کەڵهوڕی‌ کرماشانی،‌ کوردی-فارسی،‌ بریتییە لە وشەکانی‌ کەڵهوڕی‌ - لەکی‌ - ئیلامی و چەندین شێوەزاری تر، ٣ بەرگ، کرماشان‌، ٢٠٠١.
  • ڕێزووان‌ کوردی‌ کرماشانی‌ کەلڕ (ڕێزمانی کوردیی کرماشانی کەڵهوڕ)، کرماشان‌‬‏‫، ١٩٩٤.
  • شەوی خرێوەکان (هەڵبەستی‌ شەوی خرێوەکان‌: پرسە بۆ‌ حەزرەتی زەینەب بە شێوەزاری کوردیی کەڵهوڕی)‌، کرماشان‌‏‫، ٢٠٠٠.

کۆچی دوایی

لە ڕێکەوتی ٨ی نیسانی ٢٠٢١ زایینی لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوەکان



303 بینین