ئەو کارانەی کە دەتوانیت لە کاتی تەنیاییدا ئەنجامیان بدەیت

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-05-28-23:15:00 - کۆدی بابەت: 8827
ئەو کارانەی کە دەتوانیت لە کاتی تەنیاییدا ئەنجامیان بدەیت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەگەر تۆ یەکێک بیت لەو کەسانەی کە حەزیان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە و بە ئاسانی سەرنجت ڕادەکێشیت بۆ کەسانی تر، ڕەنگە زۆر قورس بێت بۆت دۆزینەوەی ئەو چالاکییانەی کە دەتوانیت بە تەنیا چێژیان لێ وەربگریت، بەڵام ئەوە بزانە ئەو ئارامییەی لە تەنیاییدا هەستی پێ دەکەیت سوودی زۆری دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر بەردەوام چالاکیت هەبێت.

هەندێک لەو کارانەی دەتوانیت بە تەنیا ئەنجامی بدەیت

  1. خۆت بۆ ژەمێک بانگێشت بکە: بەگشتی نانخواردن بە ئەزموونێکی کۆمەڵایەتی دادەنرێت بەڵام بانگهێشتکردنی خۆت بۆ ژەمێکی خۆش لە چێشتخانە یان تەنانەت لە ماڵەوە، دەتوانێت دەرفەتت پێبدات کە بە تەنیا چێژ لە ئارامیی دەروونی وەربگریت.
  2. بڕۆ بۆ کۆنسێرتی گۆرانیبێژە دڵخوازەکەت: کاتێک بڕیار دەدەیت بە تەنیا بچیتە کۆنسێرتێک، ئیتر پێویست ناکات نیگەرانی ئەوە بیت کەسێکی نزیکت لەگەڵت دێت یان نا، یان هاوەڵەکانت ئەو مۆسیقا و گۆرانیبێژەیان لا پەسەند نییە کە تۆ لات پەسەندە، بە بەشداریکردن لە کۆنسێرتێکی دڵخوازت، زۆر کەس دەناسیت کە خاڵی هاوبەشت لەگەڵیاندا هەیە، کەواتە ڕەنگە تۆ بە تەنیا کارێکت کردبێت، بەڵام لە ڕاستیدا هەلی ئەوەت پێدەدات پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت فراوان بکەیت ئەگەر بتەوێت.
  3. سەیری فیلمێک بکە: سەیرکردنی فیلم لەگەڵ کەسانی تردا دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام سەرقاڵ بین لەکاتی سەیرکردنی فیلمەکەدا یان بیر لەوە بکەینەوە کە ئەوان سەبارەت بە دیمەنێکی فیلمەکە چۆن بیر دەکەنەوە، دواتر دەربارەی ئەوە چی دەڵێن، بەڵام کاتێک بە تەنیا سەیری فیلمێک دەکەیت، بەبێ سەرقاڵی بێ گرنگی دان بەوەی کەسانی تر بیر لە چی دەکەنەوە 
    دەتوانیت بە تەواوی خۆت لە سەیرکردنی فیلمەکەدا نوقم بکەیت و سەرنجت لەسەر چیرۆک و دیمەنەکان بێت.
  4. پیاسە بکە: بەسەربردنی کات لە سروشتدا چەندین سوودی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام هەندێک جار دۆزینەوەی کەسێک بۆئەوەی کە لەگەڵیدا بڕۆیت، قورس دەبێت تەنها بەپێ ڕۆشتن دەرفەتت پێدەدات چێژ لە پەیوەندی لەگەڵ سروشت و تەنیایی و بێدەنگیت وەربگریت، پەیوەندیکردن بە سروشتەوە یارمەتی کەمکردنەوەی فشار دەدات و سەرنجدان زیاتر زیاد دەکات، ئەگەر بە تەنیا بەپێ دەڕۆیت، هەموو ڕێنماییە سەلامەتییە پێویستەکان جێبەجێ بکە و دڵنیابە کەسێک ئاگادار بکەیتەوە کە بەرەو کوێ دەڕۆیت.
  5. گەشتکردن: ڕەنگە گەشتکردن بە تەنیا کەمێک ترسناک دەرکەوێت، بەڵام دەتوانێت ڕێگەیەکی وروژێنەر و بەنرخ بێت بۆ تاقی کردنەوەی شتی نوێ و فێربوونی شتی نوێ، گەشتکردن بە تەنیا متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات.
  6. فێربوونی شتی نوێ: لە خولێکی ڕاهێنان بۆ فێربوونی کارامەیییەکی نوێ ناوت تۆمار بکە، هەر شتێک کە حەزت لێیە وەکوو خواردن دروستکردن، تیر هاوێژی، وێنەکێشان، یان هەر خولیایەکی تر کە حەزت لێیە، لە ڕاستیدا تۆ شتێک بۆ ڕازی بوونی ناخی خۆت دەکەیت نەک ڕەزامەندی کەسانی تر.
  7. سەردانیکردنی مۆزەخانەیەک: بە تەنیا چوون بۆ مۆزەخانە بیرۆکەیەکی زۆر باشە، چونکە دەتوانیت لەوێ کات بەسەر بەریت بەبێ ئەوەی پەلە بکەیت یان فشار بخەیتە سەر کەسانی تر، دەتوانیت بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری کارە هونەرییەکان یان شتە دڵخوازەکانت بکەیت و بەسەر ئەو شتانەدا زاڵ بیت کە حەزت لێیان نییە لە ڕاستیدا دەتوانیت بە خێرایی خۆت شتەکان هەڵسەنگێنیت بەبێ ڕای کەسانی تر.
  8. هاوکاری خۆبەخشانە: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کردەوەی کۆمەڵایەتی خۆبەخشی دەتوانێت سوودی زۆری هەبێت.


سەرچاوەکان



480 بینین