کریستن بەیڵ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-06-25-22:53:00 - کۆدی بابەت: 9173
کریستن بەیڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کریستن چارلس فلیپ بەیڵ (بە ئینگلیزی: Christian Charles Philip Bale). ئەکتەرێکی بەریتانییە لە ٣٠\١\١٩٧٤ لە هاڤەرفۆردوێستی وڵاتی وێلس لەدایکبووە. بە گۆڕانکارییە سەرسامەکانی لە جەستەیدا ناسراوە و لە چەندین فیلمی جیاوازدا ڕۆڵی ئەکتەری سەرەکی بینیوە. چەندین خەڵاتی جیاوازی بردۆتەوە و لە ساڵی ٢٠١١ بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسەکانی جیهان دیاریکرا.  

سەرەتاکانی ژیانی

کریستن بەیڵ لە ٣٠\١\١٩٧٤ لە هاڤەرفۆردوێستی وڵاتی وێڵس لە دایک و باوکێکی ئینگلیز لەدایکبووە. دایکی، جێنی جەیمس پێشکەشکاری سێرکە و باوکی، دەیڤد بەیڵ دروستکەری بازرگانییە. کریستن وتویەتی کە کاتێک تەمەنی تەنها ١٥ ساڵان بووە لە زیاتر لە ١٥ شوێنی جیاواز ژیاوە. لە ساڵی ١٩٩١ و کاتێک کریستن تەنها ١٧ ساڵ بووە دایک و باوکی لەیەک جیادەبنەوە و کریستن لەگەڵ خوشکێکی و باوکیدا دەچن لە شاری لۆس ئەنجلسی ئەمریکادا نیشتەجێ دەبن. کریستن لە منداڵیدا بە ڕاهێنانی سەمای بالێوە خەریکبووە. کاتێک هەشت ساڵان بووە لە ڕیکلامێکدا ڕۆڵی گێڕاوە. ئەو وتوویەتی کە هیچ حەزێکی بۆ ئەکتەری نەبووە بەڵام چواردەورەکەی بە تایبەتی خێزانەکەی هانیان داوە و ئەویش هیچ هۆکارێکی نەدۆزیتەوە بۆ نەکردنی.

ژیانی هونەری

کریستن لە ساڵی ١٩٨٦ و کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵان بوو بە فەرمی بڕیاریدا کە ببێت بە ئەکتەر و یەکەم ڕۆڵی لە فیلمی (ئەناستاسیا-مەتەڵەکەی ئانا)ـدا گێڕا. لەساڵی ١٩٧٨ و کاتێک کریستن ١٣ ساڵان بوو ڕۆڵی کوڕێکی یابانی لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە فیلمی ئیمپراتۆری خۆر Empire Of The Sun پێ بەخشرا و ئەم ڕۆڵەی کریستنی بە بەناوبانگبوون گەیاند و پاشان خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیلمەکەی پێبەخشرا. بەهۆی بەناوبانگبوونی لەڕێی فیلمی ئیمپراتۆری خۆرەوە لە قوتابخانە گاڵتەیان پێدەکرد و باسیکردووە کە ئەو بەرگەی توانج و گاڵتە پێکردنەکەی نەکردووە بەڵام بەهۆی لایەنی مادییەوە لە ڕۆڵگێڕان بەردەوامبووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ کریستن ڕۆڵی پاتریک بەیتمان کە ئەکتەری سەرەکی بوو لە فیلمی سایکۆی ئەمەریکیدا American Psycho ـدا گێڕا. پاشان لە فیلمی ڕم Shaftـدا ڕۆڵی گێرا و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ لە سێ فیلمدا ڕۆڵی گێڕا. بەپێی ئەوەی ئەو کارەکتەرەی کریستن لە فیلمی مەکینەگێڕ The Machinistـدا دەبوایە بەرجەستەی بکات بە ئێسکە پەیکەرێکی ڕۆشتوو وەسفکرابوو توانی لە ماوەیەکی کەمدا ٢٩ کیلۆ لە کێشی داببەزێنێت و شیاوی ڕۆڵەکە بێت. کریستن ڕۆڵی بروس وەینی لە فیلمی دەسپێکی باتمان Batman Begins پێبەخشرا. پاشان لە فیلمی شکۆ The prestige ڕۆڵی گێڕا. لە ساڵی ٢٠٠٨ دووبارە گەڕایەوە بۆ ڕۆڵی بروس وەین لە فیلمی سەربازی تاریکایی The Dark Knight و ڕۆڵێکی زۆر سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد. دەسکەوتی فیلمی سەربازی تاریکایی ١ بلیۆن دۆلاری تێپەڕاند و بە باشترین فیلمی پاڵەوانی لە مێژووی سینەمادا دادەنرێت. لە ساڵی ٢٠٠٩ کریستن بەیڵ لە فیلمی دوژمنی ئاشکرا (بەرچاو) Public Enemies وەکوو کارمەندێکی ئێف بی ئای FBI دەرکەوت. پاشان بۆ ڕۆڵی سەرەکی فیلمی شەڕکەر The Fighter توانی ١٤ کیلۆ لە کێشی خۆی دابەزێنێت و ڕۆڵەکەی پێبەخشرا. لە ساڵی ٢٠١٢ و بۆ جاری سێیەم دووبارە گەڕایەوە بۆ ڕۆڵی بروس وەین لە فیلمی سەربازی تاریکایی دەردەکەوێت The Dark Knight Rises و دووبارە ڕۆڵێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد. دەسکەوتی فیلمی سەربازی تاریکایی دەردەکەوێت ١ بلیۆن دۆلاری تێپەڕاند و ڕۆڵگێڕانی کریستن لە زنجیرە فیلمەکانی باتمان دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە. بە درێژایی ٢٠١٣-٢٠٢٢ کریستن لە چەندین فیلمی جیاوازدا ڕۆڵیگێڕاوە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە. 

ڕۆڵبینین

کریستن بە توانا جەستەییەکەی بۆ زیادکردن و کەمکردنی کێش ناسراوە. هەروەها باسی لەوە کردووە کە ژیانی خۆی زۆر بە تایبەتی دەهێڵێتەوە و وتوویەتی: ئەگەر بینەرەکان کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆت ببینن ئەوا بە تەواوەتی بە ڕۆڵگێڕانەکەت سەرسام نابن و بە ڕاستەقینەی نابینن. 

ژیانی تایبەتی

کریستن لە ساڵی ١٩٩١ـەوە لە لۆس ئەنجلس ژیاوە. لە ٢٩/١/٢٠٠٠ لەگەڵ کچە مۆدێل زیبی بلازیچ ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە.

  • (۱۹۸٦) Mio In The Land Of Faraway
  • (۱۹۸۷) Empire Of The Sun
  • (۱۹۹۲) Henry V
  • (۱۹۹۳) Swing Kids
  • (۱۹۹٤) Prince Of Jutland
  • (۱۹۹٤) Little Women
  • (۱۹۹٥) Pocahontas
  • (۱۹۹٦) The Portrait Of A Lady
  • (۱۹۹٦) The Secret Agent
  • (۱۹۹۷) Metroland
  • (۱۹۹۸) Velvet Goldmine
  • (۱۹۹۸) All The Little Animals
  • (۱۹۹۹) A Midsummer Night’s Dream
  • (۲٠٠٠) American Psycho
  • (۲٠٠٠) Shaft
  • (۲٠٠۱) Captain Corelli’s Mandolin 
  • (۲٠٠۲) Laurel Canyon
  • (۲٠٠۲) Equilibrium 
  • (۲٠٠۲) Reign Of Fire
  • (۲٠٠٤) Howls Moving Castle
  • (۲٠٠٤) The Machinist 
  • (۲٠٠٥) Harsh times
  • (۲٠٠٥) The New World 
  • (۲٠٠٥) Batman Begins
  • (۲٠٠٦) Rescue Dawn 
  • (۲٠٠٦) The Prestige
  • (۲٠٠۷) To Yuma
  • (۲٠٠۷) I’m Not There
  • (۲٠٠۸) The Dark Knight
  • (۲٠٠۹) Terminator Salvation
  • (۲٠٠۹) Public Enemies
  • (۲٠۱٠) The Fighter
  • (۲٠۱۱) The Flowers Of War
  • (۲٠۱۲) The Dark Knight Rises
  • (۲٠۱۳) Out Of The Furnace
  • (۲٠۱۳) American Hustle
  • (۲٠۱٤) Exodus: Gods And Kings
  • (۲٠۱٥) Knight Of Cups
  • (۲٠۱٥) The Big Short
  • (۲٠۱٦) The Promise
  • (۲٠۱۷) Song To Song
  • (۲٠۱۷) Hostiles 
  •  (۲٠۱۸) Mowgli: Legends Of The Jungle
  • (۲٠۱۸) Vice
  • (۲٠۱۹) Ford V Ferrari
  • (۲٠۲۲) Thor: Love And Thunder
  • (۲٠۲۲) Amsterdam


سەرچاوەکان



286 بینین