هامیڵتن

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2022-07-07-16:06:00 - کۆدی بابەت: 9311
هامیڵتن

ناوه‌ڕۆك

شاری هامیڵتن

شاری هامیڵتن یان هامیڵتۆن (بە ئینگلیزی: Hamilton) یەکێکە لە شار و بەندەرەکانی وڵاتی کەنەدا لە هەرێمی ئەنتاریۆ نزیک بە تاڤگەکانی نەیاگرا هەڵکەوتووە، شارەکە پڕە لە تەلارسازی جوان، مۆزەخانەی سەرسووڕهێنەر و چەندین شوێنەواری گرنگ، مێژوویەکی دەوڵەمەند و کولتووری هەیە بە کەلەپوورە پیشەسازییەکەی ناسراوە، چەندین دیمەنی هونەری جوان لەم شارەدا دەبینرێت. هامیڵتن بە گەورەترین شاری کەنەدا دادەنرێت، هەروەها لەڕووی ڕووبەرەوە بە سێیەمین گەورەترین شاری ئەنتاریۆ دادەنرێت.

جوگرافیا

شاری هامیڵتن لە کۆتایی ڕۆژئاوای دەریاچەی ئەنتاریۆ و کەنداوی بورلینگتۆن و ٦٨ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای تۆرۆنتۆ و ٦٦ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای نەیاگرا هەڵکەوتووە.

سنووری هاوبەشی هەیە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

دانیشتووان

بەپێی سەرژمێری ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی لە  ٩٤٩٥١٩ کەس و لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارە دانیشتووانی لە  ٥٣٦٩١٧ کەس پێکهاتووە. بەپێی سەرژمێری ٢٠٠٦ یەکێک بووە لەو پێنج شارەی کەنەدا کە نیوەی دانیشتووانەکەی لەدایکبووی کەنەدا نین، ڕێژەی٢٣٪؜ بە ڕەگەز ئەو ئەورووپییانەن کە لە سکۆتلەندا و ئێرلەنداوە هاتوون. ڕێژەی هەرە زۆری خەڵکی شارەکە بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن، و ژمارەیەکی کەمیشیان زمانی فەڕەنسی بەکاردەهێنن. دوای ئەوەی پلانی هێڵی شەمەندەفەری ڕۆژئاوای گەورە لە ساڵی ١٨٥٧ شکستی هێنا، ٢٠ بۆ ٢٥ لە سەدی دانیشتووانەکەی لەدەستدا. بەڵام لە دەیە کۆتایییەکانی سەدەی ١٩دا، بەهۆی کۆچبەرانی بەریتانیاوە دانیشتووانەکەی بە شێوەیەکی جێگیر گەشەیان کرد.

لەڕووی کەشوهەواوە

کەشوهەوای هامیڵتن شێدار ـ کیشوەرییە، بە شێوازی کەشوهەوای گۆڕاو دادەنرێت، هاوینی گەرم و وشکە و زستانی سارد و تا ڕادەیەک هەورە بەدرێژایی ساڵ پلەی گەرمی بەشێوەیەکی ئاسایی لە ٣٫٣ پلە بۆ ٣٦ پلەی سیلیزی دەگۆڕێت و بە دەگمەن لە سەرووی ٤١٫١١ پلەی سیلیزيیەوەیە. لە بەهاردا پلەی گەرمی لە ٢٫٢٢ پلەی سیلیزی دەگۆڕێت بۆ ٥٫٢٠ پلەی سیلیزی. بەدەگمەن دەکەوێتە خوار -٤٤٫٤ پلەی سیلیزی.

مێژووی ناونانی شارەکە

ئەم ناوچەیە بە ناوی کاپتن جۆن چارلس فاین هامیڵتننەوە ناونراوە. کاپتن جۆن چارلس فاین هامیڵتن لە ساڵی ١٨١٥ شارۆچکەیەکی لە دەشتێکی لێژ لە نێوان کەناری ئاوی لە باکوور و نەیاگرای سەخت لە باشوور دامەزراند.

دواتر شارۆچکەکە گەشەی کرد و پەرەی سەند و بە شاری هەمیڵتن ناسرا. چارلس فاین هامیڵتن لە ساڵی ١٨٦٤ لە جەنگی گەیت پا کوژرا. بەستنەوەی بەندەری هامیڵتن بە دەریاچەی ئەنتاریۆ بووە هۆی گەشەسەندنی خێرای شاری هامیڵتن وەک بەندەرێکی گرنگ و ناوەندێکی گرنگی هێڵی شەمەندەفەر. لە ساڵی ٢٠٠١ شاری هامیڵتن چەند ناوچەیەکی تری دەوروبەری خۆی داگیرکرد و بەهۆی ئەمەش ناوچەکە و دانیشتووانی شارەکەش زۆر زیادیان کرد.

پیشەسازی

لەڕووی پیشەسازییەوە شاری هامیڵتن یەکێکە لە ناوەندە پیشەسازییە پێشەنگەکانی کەنەدا بەتایبەت پیشەسازی ئاسن و پۆڵا کە لە سەدەی ١٩یەمەوە دەستی پێکردووە و بەشێکی گەورەی بەرهەمی پۆڵایی دابین دەکات.

هەروەها کۆمەڵێک پیشەسازی تر وەک دروستکردنی کەلوپەلی شەمەندەفەر، جلوبەرگ، بەشەکانی ئۆتۆمبێل و شیرینی تێدا ئەنجام دەدرێت، فراوانبوونی پیشەسازی لە ساڵی ١٩٠٠ بۆ ١٩١٣ بووە هۆی ڕاکێشانی کرێکارانی پیشەسازی و بیناسازی لە شانشینی یەکگرتوو، ئەمریکا، ئیتاڵیا و پۆڵەندا. بەهۆی سەختی ئابووری ساڵانی ١٩٣٠ گەشەی شارەکە بەرەو خراپی ڕۆیشت. لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا کرێکاران بەتایبەت کرێکارانی ڕۆژئاوا بۆ کارکردن لە پیشەسازییەکانی جەنگدا هاتن بۆ ئەم شارە. هامیڵتن ئابوورییەکی هەمەجۆری هەیە و سێیەم خێراترین گەشەپێدانی ناوچەی شارستانییە لە نیوزیلان.

لە دیارترین شوێنەکانی هامیڵتن

مۆزەخانەی جەنگی هامیڵتن و پاشماوەکانی بروس و زانکۆی ماکماستەر، لە دیارترین شوێنەکانی هامیڵتنن جگە لەوەی شارەکە شوێنی وێنەگرتنی چەندین فیلمی سینەمایی و تەلەڤزیۆنییە، دەریاچەیەکی خنجیلانەی بە ناوی دەریاچەی هامیڵتن هەیە بەهۆی داڕمانی خاکەکەی بە ئاو چەندین شوێن و بنمیچی ئەشکەوت ئاسایی لێ دروستبووە کە گەشتیاران سەردانی دەکەن، دەریاچەی هامیڵتن کەوتووەتە ناو خاکێکی بەردەڵان بەهۆیەوە چەندین تاڤگەی جوان دروست بوون خەڵکانێکی زۆر لە وەرزی هاوین بە مەبەستی سەیران و مەلەوانی سەردانی دەریاچەکە دەکەن.


سەرچاوەکان



213 بینین