کام کۆمپانیا ئینتەرنێتی داهێناوە؟

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-16-12:32:00 - کۆدی بابەت: 9421
کام کۆمپانیا ئینتەرنێتی داهێناوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئینتەرنێت تۆڕێکی بەیەکەوە بەستراوی کۆمپیوتەرەکانی سەرتاسەری دونیایە، بەهۆی هێڵەکانی تەلەفۆنەوە کە ئەویش بە ئامڕازێکی ماس کۆمونیکەیشنی تایبەت بە تاکە کەسەوە بەیەکترەوە گرێ دەدرێن.

کام کۆمپانیا ئینتەرنێتی داهێناوە؟

لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کۆمپانیای IBM یارمەتی دروستکردنی تۆڕێکی ناوەندەکانی کۆمپیوتەری دا کە ناوی لێنرا The National Science Foundation Network (تۆڕی دامەزراوەی نیشتمانی زانست، NSFNET)، کە یەکێکە لە یەکەم تۆڕەکان کە TCP/IP بەکارهێنا. پڕۆژەکە لە بنەڕەتدا ئینتەرنێتی پەیدا کردوو و بازرگانی و ژیان لە سەرانسەری جیهان بۆ هەمیشە گۆڕا. پێش ئینتەرنێت، زانایان و توێژەران دەبوو گەشت بکەن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ سەرچاوەی کۆمپیوتەر و هاوکاریکردن لە پڕۆژە گەورەکاندا. لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ئینتەرنێتێکی سەرەتایی دەستی بە سەرهەڵدان کردبوو کە تۆڕێکی سەرەتایی و ناوچەیی بوو، پەیوەندییەکانی چەندین تاقیگە و ناوەندی کۆمپیوتەری نیشتمانی بەیەکەوە دەبەستەوە کە تەنیا لەلایەن پسپۆڕانی ڕاهێنراوەوە دەتوانرا دەستی پێبگات. ئاڵۆز و نادۆستانە و خاو بوو. بەڵام هەنگاوێکی یەکەمی گرنگ بوو بۆ دامەزراندنی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیهاندا.


سەرچاوەکان



347 بینین