دڵخۆشی (٢٠٢١)

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-07-22-20:20:00 - کۆدی بابەت: 9490
دڵخۆشی (٢٠٢١)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دڵخۆشی (بە ئینگلیزی: Happiness، بە کۆری: 해피니스)، زنجیرەیەکی کۆریای باشوورە کە لە پێنجی مانگی 11ـی ساڵی 2021 لە کەناڵی TvN بڵاوکرایەوە، لە جۆری خەیاڵی، ئاکشن، درامییە، نمرەی 7.8/10 وەرگرتووە لە ماڵپەڕی IMdb تایبەت بە هەڵسەنگاندنی فیلم و زنجیرەکان، ژمارەی ئەڵقەکانی 12 ئەڵقەیە، لە دەرهێنانی (ئان گیل هۆ) و نووسینی (هان سانگ وون).

نواندنکارەکان

  • هان هیۆ جۆ
  • پارک هیۆنگ شیک
  • جۆ وو جین
  • بێ هێ سون
  • بێک هیون جین
  • موون یێ وون
  • پارک هیۆنگ سوو

چیرۆک

زنجیرەکە لە داهاتوویەکی دووردا ڕوودەدات کە نەخۆشییە درمییەکان بوونەتە شتێکی باو، لە تەلارێکی تازە دروستکراو لە شارێکی گەورەدا، کە نهۆمەکانی سەرەوە بۆ فرۆشتنی گشتی و نهۆمەکانی خوارەوە بە کرێ دەدرێن، ئەمەش جیاوازی چینایەتی نیشان دەدات کە ڕوودەدات.
(یوون سێ بۆم) ڕووبەڕووی فێرخوازێک دەبێتەوە لە یەکەی ئەرکی تایبەت کە تووشی نەخۆشی شێتی بووە، لە هەوڵی ملکەچکردنی فێرخوازەکە، لە پرۆسەکەدا بریندار دەبێت و دەنێردرێت بۆ لای هان تێ سۆک لە ناوەندێکی توێژینەوەیی، لەم نێوەندەدا چەندین "نەخۆش" دەهێڵێتەوە بۆ چاودێریکردن و چارەسەرکردنیان، دەردەكەوێت نیشانەكانی شێتی بە تینوێتییەكی بێوچان دەست پێدەكات، دواتر گلێنەی چاوی سپی دەبێت، پاشان گازگرتنی ملی مرۆڤ، هان تێ سۆک هەوڵدەدات نەخۆشییەکە بەشاراوەیی بهێڵێتەوە، بەڵام بە گەشەکردنی نەخۆشییەکە و تۆقانی خەڵک، نەخۆشییەکە بۆ خەڵک ئاشکرا دەبێت.

نواندنکارە سەرەکییەکان

  • هان هیۆ جۆ لە ڕۆڵی یوون سێ بۆم: یەكێک لە ئەندامانی یەکەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی پۆلیسە، خاوەن بڕیار و زیرەکە، بەئاسانی بێ هیوا نابێت. دایک و باوکی لە تەمەنی هەرزەکاریدا ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، کە دواجار بووەتە هۆی جیابوونەوەیان، ئەو بەپەرۆشە بۆئەوەی بچێتە ماڵە نوێیەکەی، بەڵام لەوێ ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.
  • پارک هیۆنگ شیک لە ڕۆڵی جونگ یی هیون: لێکۆڵەرێکی زیرەک و ڕاستگۆ کە ماوەیەکی زۆرە هەستی خۆشەویستی بەرانبەر سێ بۆم هەیە، کە لە قۆناغی ئامادەیی بەیەکەوە بوون، هەوڵدەدات سێ بۆم و ئەوانی تر بپارێزێت.
  • جۆ وو جین لە ڕۆڵی هان تێ سۆک

 چەند ڕاستییەک دەربارەی زنجیرەکە

  • نەخۆشییەکە لەڕێگای هەواوە ناگوازرێتەوە، بەڵکوو لەڕێگەی بریندارکردن و گازگرتنەوە بڵاودەبێتەوە.
  • هەندێک لەو کەسانەی کە تووشی ئەم نەخۆشییە بوون لە کۆتاییدا دەتوانن بە شێوەیەکی کاتی بگەڕێنەوە بۆ خودی پێشوویان.
  • یوون سێ بۆم گرێبەستێک لەگەڵ هان تێ سۆک دەبەستێت، کە یەکەیەک لە تەلارێکی تازە دروستکراو بەدەست دەهێنێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، دەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکات، داوا جونگ یی هیون دەکات کە هاوڕێی قوتابخانەی بووە، ئەویش ڕازی دەبێت ببێتە هاوسەری ساختەی.
  • تەلارەکە بەپێی چینەکان ڕیزبەندی کراوە، کرێی گشتی پێکهاتووە لە پێنج نهۆمی خوارەوە و نهۆمی سەرەوە بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی یەکەی تایبەت بە خۆیانن.
  • یەکەم نواندنی پارک هیۆنگ شیکە لە دوای تەواوبوونی ئەرکی سەربازی.


سەرچاوەکان



876 بینین