خابی لەیم

له‌لایه‌ن: - ئێڤین عومەر ئێڤین عومەر - به‌روار: 2022-07-22-23:40:00 - کۆدی بابەت: 9499
خابی لەیم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خابی لەیم ( بە عەرەبی: خابي لام، بە ئینگلیزی: Khaby Lame) تیکتۆکگەری سینگالی لە ٩ـی ئازاری ساڵی ٢٠٠٠ لە خێزانێکی موسڵمان لە سینگال لەدایکبووە، بە ڤیدیۆ کورتە کۆمیدییە بێ دەنگەکانی ناوبانگی دەرکردووە، خابی لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٢ـدا خاوەنی زۆرترین شوێنکەوتوو (فۆلۆوەرس) بووە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکدا.

ژیانی خابی

خابی لە سینگال لەدایکبووە، کاتێک تەمەنی یەک ساڵ بووە لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆچیان کردوە بۆ ئیتاڵیا و لە شوێنێکی نیشتەجێی گشتی لە کیڤاسۆ لە ئیتاڵیا گەورەبووە، لە قوتابخانەیەکی ئیتاڵیا دەستی بە خوێندن کردووە تا تەمەنی بووە بە چواردە ساڵ، دواتر دایک و باوکی بە شێوەیەکی کاتی ناردیان بۆ قوتابخانەیەکی ئایینی، پاشان خابی تەواوی قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە، لە قۆناغی ئامادەیدا لە پاڵەوانێتی تۆپی سەبەتە لە قوتابخانەکەیدا بەشداری کردووە.

ئەزموونی کارکردنی

خابی پێش ئەوەی لە تیکتۆکدا کار بکات، وەکوو جێبەجێکاری ئامێری کۆنتڕۆڵی ژمارەیی کۆمپیوتەر (CNC) کاری کردووە. دواتر خابی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ـدا دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانی لە تیکتۆکدا. لە ٢٢-٧-٢٠٢٢ خابی خاوەنی زۆرترین شوێنکەوتووە لە ئیتاڵیا و لە جیهاندا کە ١٤٦٫٨ ملیۆن شوێنکەوتووە لە تیکتۆکدا.


سەرچاوەکان



337 بینین