سەروەر عەبدوڵڵا

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-07-27-22:43:00 - کۆدی بابەت: 9580
سەروەر عەبدوڵڵا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەروەر عەبدوڵڵا (بە ئینگلیزی: Sarwar Abdulla)، سەروەر عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، نووسەر، ڕەخنەگر، وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ لە پسپۆڕی فەلسەفەی ڕەخنەی ئەدەبیدا. لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لە شاری ھەولێر تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٩٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی موسڵ لە کۆلێژی ئاداب لە بەشی زمانی عەرەبی بەدەست هێناوە، لە ساڵی ١٩٩٤ بڕوانامەی ماستەری لە پسپۆڕی ڕەخنەی ئەدەبیدا لە زانکۆی سەلاحەدین بەدەست هێناوە، لە ساڵی ١٩٩٦ بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفەی ئەدەب پسپۆڕی ڕەخنەی گشتی بەدەست هێناوە، دواتر هەر لە زانکۆی بەغداد کۆلێژی پەروەردەی یەکەم، بەشی زمانی عەرەبی تەواو کردووە. زۆرینەی بەرھەم و کارەکانی لە بواری ڕەخنە و ئەدەبی تازەی کوردیدا دەخولێتەوە. لە پاڵ ئەمانەشدا چەندین کاری وەرگێڕانی لە زمانەکانی ئەڵمانی، تورکی و عەرەبییەوە بۆ زمانی کوردی ھەیە.

بەرھەمەکانی

  • لێرە لە سەر ڕووی ئەم زەمینە، (وەرگێڕان)، ٢٠٠٢
  • بزووتنەوەی تازەگەری لە شیعری کوردیدا، ٢٠١٣
  • ئەبیستیمولۆژیای شیعریی کوردی، ٢٠١٣
  • دانپیدانان بە شەرمەزاریم،(وەرگێران)، ٢٠١٤


سەرچاوەکان



178 بینین