ناوهڕۆك
نیمە بۆ تەسویری ئەبرۆت پەیڕەوی مانی دەکا
شاعیر: شێخ ڕەزا
بەرهەم: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
هۆنراوە: نیمە بۆ تەسویری ئەبرۆت پەیڕەوی مانی دەکا
نیمە بۆ تەسویری ئەبرۆت پەیڕەوی مانی دەکا
شانە بۆ زنجیری زوڵفت عەنبەر ئەفشانی دەکا
قووتی ڕۆحە لێوەکەت یاقووت وەها ئاودار نییە
مەنعی بازاڕی عەقیق و لەعلی ڕوممانی دەکا
خاڵی سەر لێوت نگین و خاتەمی نادر زهوور
موهری دەستی ئاسەفە حوکمی سولەیمانی دەکا
دڵ لە نەشئەی عەکسی مەستی چاوەکەت لایعقلە
بۆ کەبابی جەرگی من لێوت نمەکدانی دەکا
بەرگی سەرتاپام پەڵاس بێ گەر بە شەرتێ تۆم ببێ
تاری ئەو بەرگە لە لام سەد شاڵی کرمانی دەکا
سەد هەزار جار دەخیلم حەرفی بەدکار مەشنەوە
هەرچی دەربارەم بڵێ بێ پیرە شەیتانی دەکا
گەر لە پەردەی نازەوە ئاوازی تۆ بگرێتە گوێ
بولبولی شیرینزوبان مەیلی غەزەلخوانی دەکا
کەس نییە ئەو شۆخە حاڵی کا لە سۆزی ئاتەشم
وا ڕەزا دیسان لە عیشقی هەر غەزەلخوانی دەکا
سەرچاوەکان
643 بینین