شێخ ڕەشید لۆلانی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-14-22:30:00 - کۆدی بابەت: 9841
شێخ ڕەشید لۆلانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شێخ ڕەشید لۆلانی (بە ئینگلیزی: Shex Rashid Lolany)، ناوی تەواوی ڕەشید محەمەد شەریفە، لە ساڵی ١٨٨٢ لە ناوچەی برادۆست لەدایکبووە. یەکێک بووە لە شێخەکانی ھۆزی برادۆست، لە سەرەتای تەمەنیدا بۆ خوێندن چووە بۆ وڵاتی ئێران، دواتر گەڕاوەتە بۆ گوندی لۆلان لە دەڤەری برادۆست و لە تەکیەی تایبەتی وانەی بە ڕێژەیەکی زۆر لە فێرخوازان وتووەتەوە و بوون بە سۆفی، لە ساڵی ١٩٦٢ بەھۆی ناھەمواری باری سیاسی ناوچەکە لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی ئیسکان نیشتەجێ دەبێت.

کۆچی دوایی

شێخ ڕەشید لۆلانی لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری ھەولێر کۆچی دوایی کردووە و لەسەر داوای عەبدولسەلام عارف سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی عێراق لە شاری مووسڵ لە نزیک گۆڕی پێغەمبەر یونس نێژراوە. لە ڕێکەوتی ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شوێنەوار و مەزاری تر، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە مەزارەکەی تەقێنرایەوە.


سەرچاوەکان



250 بینین