عەبدولڕەزاق فەیلی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-08-15-23:15:00 - کۆدی بابەت: 9859
عەبدولڕەزاق فەیلی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەبدولڕەزاق فەیلی (بە ئینگلیزی: Abdulrazaq Faily)، ناوی تەواوی عەبدولڕەزاق عەزیز میرزایە، سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبوو، لە ساڵی ١٩٦١ چالاکیی سیاسیی خۆی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکردووە. لە ساڵی ١٩٧١ دوو باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکیان گرت و یەکێتی لاوانی کوردستان دامەزرا کە عەبدولڕەزاق فەیلی بوو بە ئەندامی سکرتێریەتی ئەم ڕێکخراوە بە دوای ساڵێکیش بوو بە سکرتێری گشتی یەکێتیی لاوانی کوردستان.

ژیانی

عەبدولڕەزاق فەیلی بەدوای شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆیشت بۆ وڵاتی سووریا و لەگەڵ جەلال تاڵەبانیدا وەکوو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر، لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشدار بووە.

عەبدولڕەزاق فەیلی لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە ئیدارەی سلێمانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بوو بە وەزیری پەیوەندییەکان، پاش ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ بوو بە ئەندامی لیژنەی باڵای مەکتەبی ڕێکخستن، لە ساڵی ٢٠١٠دا بەرپرسیاریەتی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێ سپێردراو.

کۆچی دوایی

عەبدولڕەزاق فەیلی لە ڕۆژی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.


سەرچاوەکان



187 بینین