گوڵە نازناز

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-08-21-18:36:00 - کۆدی بابەت: 9938
گوڵە نازناز

ناوه‌ڕۆك

گوڵە نازناز

گوڵە نازناز (بە ئینگلیزی: Portulaca)، ڕەگەزی جۆرە ڕووەکێکی گوڵدارە لە خێزانی (Portulacaceae)، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ۱۰۰ جۆری هەیە و لە ناوچە خولگەیی و گەرمەکاندا دەبینرێت. گوڵە نازناز ڕووەکێکی جوانی کەم گەشەسەندووە و قەبارەکەی کەم گەشە دەکات، هەندێک جار بە گوڵی بەر ڕۆژ یان گوڵەباخی قەوزەیی ناسراوە. نیشتیمانی ڕەسەنی ئەم گوڵە وڵاتانی بەڕازیل، ئەرجەنتین و ئۆرۆگواییە. هەروەها ئەم گوڵانە بە پەڵپینەکان ناسراون.

نازنازی باو (Portulaca oleracea)ـە و بە شێوەیەکی بەرفراوان وەکوو ڕووەکێکی خواردن بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک ناوچەدا ڕووەکێکی تەنەرەوەیە. ئەم جۆرە نازنازە بە ڕووەکێکی ڕازاوەی باخچە ناسراوە. لەلایەن مریشکەکانەوە چێژیان لێ وەردەگیرێت. هەندێک لە جۆرەکانی ئەم نازنازە وەکوو ڕووەکی خۆراک لەلایەن کرمۆکەی هەندێک جۆری پووڵەکەباڵانەوە بەکاردەهێنرێن لەوانەش مۆرانەی گوێزەبۆن (Hadula trifolii).

گوڵە نازناز چۆن گەشە دەکات

گوڵەکانی نازناز بەرگەی چەندین جۆری خاک دەگرن بەڵام خاکی لمین و ئاودراویان پێ باشترە و ئاشقی تیشکی خۆرن. ئەم ڕووەکانە بەرگەی گەرمی بەرز و وشکەساڵی دەگرن و زۆر بەباشی تۆو دروست دەکەن و خۆیان بڵاو دەکەنەوە. ڕەنگە هەندێک شێوازی کۆنترۆڵکردن پێویست بێت بۆئەوەی ڕووەکەکانی نازناز نەبن بە تەنەرەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لەگەڵ سروشتی گوڵەکەدا ناگونجێن و گوڵەکان بۆ ئەو ناوچەیە نەویستراون.

بۆئەوەی گرنگی تەواو بە گوڵەکە بدەیت پێویست ناکات زۆربەی کات ئاوی بدەیت، لق و گەڵا لوولەکییەکانی گوڵی نازناز  زۆر بەباشی شێ هەڵدەگرن، بۆیە پێویستیان بەوە نییە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئاویان بدەیت. کاتێک کە ئاویان دەدەیت، کەمێک ئاو کاری ئەوان بەڕێ دەکات، چونکە ناوچەی ڕەگیان زۆر تەنکە.

کاتێکیش تۆوەکانی نازناز دەچێنیت، پێویست ناکات بەتەواوی بیانخەیتە ژێر خاکەوە، خۆ ئەگەر هەموو تۆوەکانیشت لەژێر خاکەکەدا داپۆشیت ئەوا تەنیا کەمێک تیشکی خۆریان پێویستە بۆئەوەی چەکەرە و گەشە بکەن.

نازناز گوڵێکی جوانە لە شوێنی جۆراوجۆری باخچە و دیمەنی سروشتیدا، هەروەها بۆ جوانکردنی پێکهاتە کۆنەکان و ڕێگای پیادە بەکارهێنراوە، چونکە لە درزە کۆنەکانی ئەو پێکهاتانەی کە با خۆڵی ‌پێویستی تێکردوون، بەباشی گەشە دەکەن. گوڵی نازناز لە دەوری بەردەکانی ڕێڕەوێکی باخچە گەشە دەکات لەگەڵ تێکەڵەی ڕەنگە جوانەکانیان لە پەمەیی، سوور، زەرد، پرتەقاڵی، مۆری شینباو، کرێمی و سپی. ئەم ڕووەکە سەرنجڕاکێشانە سەرنجی پەپوولەکان ڕادەکێشن بۆ باخچەکانت و هەروەها باخچەکانیشت سەرنجڕاکێش دەکەن.


سەرچاوەکان



585 بینین