عەلی حەمەساڵح

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-25-17:42:00 - کۆدی بابەت: 10007
عەلی حەمەساڵح

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەلی حەمەساڵح (بە عەرەبی: علي حمه صالح، بە ئینگلیزیAli Hama Saleh)، لەدایکبووی ١٦ـی نیسانی ساڵی ١٩٨٤ـی دەربەندیخانە. کەسایەتییەکی سیاسیی ناو بزووتنەوەی گۆڕان و لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣ـی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.

عەلی حەمەساڵح
لەدایکبوون ١٦ی نیسانی ١٩٨٤ دەربەندیخان، هەرێمی کوردستان
زمان کوردی
پیشە سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار
دەستپێکی چالاکی ٢٠٠٩
لایەنی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان
نەژاد کورد

ئەزموونی کارکردن

عەلی حەمەساڵح بەهۆی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی لە کەناڵی (KNN)ــەوە بەناوی زمانی ژمارەکان لە هەرێمی کوردستان ناسرا، ئەمەش بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠١٣، زۆرترین دەنگ لەناو کاندیدەکان بەدەستبهێنێت کە ١٣٩ هەزار و ٧٦٧ دەنگ بوو. دوای هەڵبژاردنەکانیش بەرنامەیەکی پێشکەشکرد بەناوی ئێمە و ئەوان هەر لە کەی ئێن ئێن.

لە ناو پەلەمانی کوردستانیشدا جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری و ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزەیە. هەرچەندە لە بواری دارایی و ئابووریدا کاردەکات، بەڵام خۆی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمانی کوردی، هەر بەهۆی بەرنامە ئابوورییەکانی بە (حاسیبەکەی گۆڕان) ناوی دەرکردووە، پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان ڕێکخەری ژووری لێکۆڵینەوەی ئابووری بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بووە. پێشتریش لە ڕۆژنامەی ڕووداو وەک ڕۆژنامەوان و ستوون نووس کاری کردووە.


سەرچاوەکان



389 بینین