شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-26-01:27:00 - کۆدی بابەت: 10017
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری (بە عەرەبی: الشيخ عبيد الله، بە ئینگلیزیSheikh Ubeydullahشێخ عوبەیدوڵڵا کوڕی سەید تەهای نەهری کوڕی شێخ ئەحمەد شیهابەددینە. لە ساڵی ١٨٣٠ لە شەمزینان لەدایکبووە. سەرکردەیەکی شۆڕشی ئازادیخوازی کورد بوو کە لە ساڵی ١٨٨٠ـدا لە ناوچەی شەمزینان و هەکاری و مەهاباددا شۆڕشێکی ڕێکخست کە بە دەستی سوپای عوسمانییەکان و قاجارەکان سەرکوتکرا. نازناوی سەید عوبەیدوڵڵا و عوبەیدوڵڵای نەهری بووە. بەڕەچەڵەک خۆی بردووەتەوە سەر عەبدولقادر گەیلانی، لەوێشەوە بۆ سەر بنەماڵەی پێغەمبەری ئیسلام، هەر لەبەر ئەوەش نازناوی (سەید) بووە. سەید تەهای باوکی توانی شێخ نشینییەک لە نەهری دابمەزرێنێت، پاش مردنی ئەو، شێخ عوبەیدوڵڵا جێگەی باوکی گرتەوە و بووە ڕێبەری تەریقەتی نەقشبەندی و سەروەت و سامانێکی زۆری بە میرات بۆ ماوەتەوە. لە تشرینی یەکەمی ١٨٨٣ـدا بە دوورخراوەیی کۆچی دوایی کرد.

شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری
جێگرەوە شێخ ساڵح (مامی)
ناوی تر شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری - عوبەیدوڵڵای نەھری
لەدایکبوون ١٨٣٠ گوندی نەھری، دەڤەری شەمزینان، وان، دەوڵەتی عوسمانی
کۆچی دوای ١٨٨٣- مەککە، حیجاز، ئیمپڕاتۆیەرتی عوسمانی
ئایین ئیسلام
پلە و پۆست سەرکردەی شۆڕشی کوردی

دەرکەوتن

لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا کاتێک دەوڵەتی عوسمانی شێوازی حکوومڕانی کردنەکەی گۆڕی بۆ شێوازێکی ناوەندی. شێخ عوبەیدوڵڵا یەکێک بوو لەو سەرکردە ئایینییانەی کە توانی یاسا و هێز بۆ شوێنەکە بگەڕێنێتەوە. سەرەڕای هەبوونی چەند شۆڕشێک بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو زەوی و زارانەی کە لەژێر دەستی عوسمانییەکاندا بوون، شێخ عوبەیدوڵڵا وەکو یەکەم سەکردەی نەتەوەخواز ناوی هاتووە بۆ دامەزراندنی ویلایەتێکی سەربەخۆ بۆ نەتەوەی کورد.

شێخ عوبەیدوڵڵا لە بنەماڵەیەکی دەسەڵاتدار بووە کە خاوەن زەوی و زارێکی زۆر بوون لە ناوچە کوردییەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان. دوای دەسپێکردنی شەڕی ڕووسیا و عوسمانییەکان لە ساڵانی ١٨٧٧–١٨٧٨، شێخ عوبەیدوڵڵا ئەو بۆشاییە سیاسییەی پڕکردەوە کە لە دوای جەنگ ڕووی لە ناوچەکە کردبوو، وەکوو سەرکردەیەکی کوردی ناوچەکە دەسەڵاتی بەدەستهێنا.

کۆچی دوایی

دوایی شکستهێنانی شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدووڵڵای نەهری، بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت خۆی بەدەستەوەدا. دەستگیرکرا و دوورخرایەوە بۆ شاری مەککە. لە تشرینی یەکەمی ١٨٨٣ـدا بە دوورخراوەیی کۆچی دوایی کرد.


سەرچاوەکان



800 بینین