دراوی وڵاتی سویسرا چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-08-28-20:33:00 - کۆدی بابەت: 10047
دراوی وڵاتی سویسرا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سویسرا ناسراویشە بە کۆنفیدراسیۆنی سوێس (بە ئینگلیزی: Switzerland، بە عەرەبی: سويسرا) وڵاتێکە هەڵکەوتەی ناوەڕاستی ئەورووپایە، وڵاتێکی کۆماری فیدڕاڵییە و لە ٢٦ کانتۆن پێکهاتووە، دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکانی لە بێرنی پایتەختیدان.

سویسرا لە باشوورەوە لەگەڵ ئیتاڵیا، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ فەڕەنسا، لە باکوورەوە لەگەڵ ئەڵمانیا، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ نەمسا و لیختنشتاین هاوسنوورە.

سویسرا خاوەنی ئابوورییەکی جێگیر و گەشەسەندووە، خاوەنی تەکنەلۆجیای بەرز و سامانێکی زۆرە، هەروەها ئاستی گەندەڵی لە وڵات زۆر کەمە و لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە گەندەڵی تێدا کەمە، بە یەکێک لە وڵاتە خاوەن ئابوورییە پێشکەوتووەکان دادەنرێت لە ڕووی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیییەوە.

دراوی وڵاتی سویسرا چییە؟

سویسرا بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتن بە ناوی فرانکی سویسری (بە ئینگلیزی: Swiss Franc، بە عەرەبی: فرنك سويسري) کورتکراوەی (CHF)، دراوی فەرمی و یاسایی وڵاتی سویسرا و لیختنشاینە، لە ساڵی ١٨٥٠ـوە خراوەتە بازاڕەوە، یەکێکە لەو دراوانەی زۆرترین مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها یەکێکە لەو دراوانەی لە بازاڕی فۆڕێکسدا زۆرترین ئاڵوگۆڕێ پێوەدەکرێت.

دراوەکە تا ڕادەیەک سەقامگیرە، هۆکاری ئەمەش مێژووی سەقامگیری سیاسی سویسرا و یاسای بەهێزی سویسرایە، هەروەها هەڵوێستی بێلایەنی لە کاروباری دەرەوە، بە گشتی هەڵاوسان لە سویسرا تا ڕادەیەک نزمە.

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ بەهای دۆلاری ئەمریکی بە بەردەوامی بەرانبەر فرانک دابەزیوە، ئەمەش وای کردووە فرانک دراوێکی بەهێزتر بێت لە دۆلار و بە شێوەیەکی گشتی بەهاکانیان لە یەکەوە نزیکە. بەهای دۆلارێک لەنێوان ٠,٩١ بۆ ١ فرانکی سویسرییە.

پۆلێنەکانی بریتین لە ١٠ فرانک، ٢٠ فرانک، ٥٠ فرانک، ١٠٠ فرانک، ٢٠٠ فرانک و ١٠٠٠ فرانک، دراوی ٥٠٠ فرانکی بە دەگمەن بەکاردەهێنرێت، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە پۆلێنەکانی بریتین لە ٥ ساتیم، ١٠ ساتیم و ٢٠ ساتیم، نیو فرانک، ١ فرانک، ٢ فرانک و ٥ فرانک.


سەرچاوەکان



876 بینین