عالیە نسەییف

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2022-09-09-22:45:00 - کۆدی بابەت: 10188
عالیە نسەییف

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیاننامەی

عالیە نسەیف یان عالیە نسەییف (بە عەرەبی: عالية نصيف، بە ئینگلیزی: Aliya Nassif)، ژنە سیاسەتوانی عێراق و ئەندام پەرلەمانی عێراقە. لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری بەغداد لەدایکبووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێجی یاسادا هەیە. ئەندامی لێژنەی دەست پاکی ئەنجوومەنی پەرلەمان بووە و وەکوو فەرمانبەریش لە فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە لە وەزارەتی داد کاری کردووە.

سەرەتای کارکردنی وەکوو سیاسەتوان لە "بزووتنەوەی عێراقی سپی" بوو کە حەسەن عەلەوی سەرکردایەتی دەکرد، پاشان تۆمەتبار کراوە کە لە ڕابردوودا لایەنگیر و ئەندامی حیزبی بەعس بووە، لە دژی ئەو تۆمەتانە چووەتە نێو ئیتلافی دەوڵەتی یاسا کە سەر بە نووری مالیکییە. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ نزیکەی ١٤٠٥ دەنگی بەدەستهێنا و سەرکەوتوو بوو.
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ بەهەمان شێوە لەگەڵ دەوەڵەتی یاسا توانی سەرکەوتوو بێت. لە یەکێک لە کۆبوونەوە و دانیشتنەکانی نێو پەرلەمانی عێراقی لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ ئەندام پەرلەمان "سەلمان جومەیلی" دەبێتە دەمەقاڵێیان و عالیە نسەییف تاکە پێڵاوەکەی بۆ تێدەگرێت، ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەی زۆری دروستکرد و عالیەی ناساند. عالیە نسەیف کەسایەتییەکه لێدوان و قسەکانی ناکۆکی زۆر دروستدەکات، چەندان تۆمەتی گەندەڵی لەسەر هەیە، نەیاری زۆر هەیە و لایەنگیرێکی سەرسەختی نووری مالیکی سەروەزیرانی پێشووی عێراقە.

 زانیاری گشتی

ناو

عالیە نسەییف

ساڵ و شوێنی لەدایکبوون

ساڵی ١٩٦٣، شاری بەغداد

پیشە

ئەندام پەرلەمانی عێراق و سیاسەتوان

ئایین

ئیسلام

نازناو

دایکی حسێن

 


سەرچاوەکان



221 بینین