هوتەن شەکیبا

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-19-14:28:00 - کۆدی بابەت: 10305
هوتەن شەکیبا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هوتەن شەکیبا (بە عەرەبی: هوتن شكيبا، بە فارسی: هوتان شکیبا، بە ئینگلیزی: Hootan Shakiba)، ڕۆڵگێڕی شانۆ و سینەمای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ١٤ـی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٤ لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. بە ڕۆڵی حەبیب لە فیلمی بەکالۆریۆس لە ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٩ ناوبانگی پەیداکردووە و بووە براوەی خەڵاتی حافز. هەروەها لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بووە براوەی سیمورغی کریستاڵ بۆ فیلمی (ئەو شەوەی کە مانگ پڕبوو) لە ساڵی ٢٠١٩.

هوتەن شەکیبا
لەدایکبوون ١٤ـی حوزەیران ١٩٨٤، سنە، ئێران
نەتەوە ئێرانی- کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کۆلێج زانکۆی سوور
پیشە ئەکتەر، نواندکاری دەنگی
چالاکبوون ٢٠٠٢ـەوە بەردەوامە

ژیان

هوتەن شەکیبا لە ١٤ـی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٤ لە تارانی پایتەختی ئێران لەدایکبووە و دانیشتووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو و لەوێ گەورە بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی دەرهێنانی زانکۆی سوور و ماستەری لە بەشی نواندن لە زانکۆی هونەر بەدەستهێناوە. جگە لە نواندنی سینەمایی کاری نواندنی دەنگی بۆ بوکەڵەی بەرنامەکانی (کلا قرمزی، مهمونی) تەلەڤزیۆنی ئێران کردووە، نواندنی دەنگی بۆ بوکەڵە (دیبی، خونە بغلی)ـی بەرنامەی (کلا قرمزی) و (بەچە، شاباش)ـی بەرنامەی (مهمونی) لە دەرهێنان و پێشکەش کردنی ئیرەج تەهماسەب کردووە. هوتەن بەهۆی ڕۆڵگێڕان لە فیلمی (ئەو شەوەی کە مانگ پڕبوو) لە ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ نواندنکاری ئێرانی ئێلیناز شاکردۆست، بووە براوەی خەڵاتی سیمورغی کریستاڵ بۆ باشترین نواندنکار لە ڕۆڵی سەرەکی بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر.

بەرهەمەکانی

فیلمی سینەمایی

ساڵ ناوی فیلم ڕۆڵ دەرهێنەر
٢٠١٣ حق سکوت سەید حەسەن محەمەد هادی ناجی
طبقه حساس حەسەن کەمال تەبرێزی
شب بیرون توماج کاوە سەجاد حوسەینی
٢٠١٦ هلن ئەشکان عەلی ئەکبەر سەقەفی
٢٠١٩ شبی که ماه کامل شد عەبدولحەمید نێرگز ئەبیار
٢٠٢٠ عامه پسند میلاد سوهەیل بیرقی
تی تی ئەمیر ساسان ئەیدا پەناهەندە
٢٠٢١ ابلق عەلی نێرگز ئەبیار
٢٠٢٢ ملاقات خصوصی فەرهاد ئومێد شەمس

زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان

ساڵ ناو ڕۆڵ دەر‌هێنەر
٢٠١٤-٢٠١٥-٢٠١٨ کلاه قرمزی نواندنی دەنگی بۆ دیبی و خونە بغلی ئیرەج تەهماسەب
٢٠١٦-٢٠١٩  لیسانسه‌ها حەبیب سروش سحەتی
٢٠٢٢ مهمونی نواندنی دەنگی بۆ بەچە و شاباش ئیرەج تەهماسەب

خەڵاتەکانی

خەڵاتەکان ساڵ جۆر ناو ئەنجام
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر ٢٠١٩ باشترین نواندنکار لە ڕۆڵی سەرەکی لیسانسه‌ها براوە
ڤێستیڤاڵی شانۆیی فەجر ٢٠١٨ باشترین نواندنکار الیور توئیست پاڵێوراو
خەڵاتەکانی حافز ٢٠١٧ باشترین نواندنکار –زنجیرەی تەلەڤزیۆنی کۆمیدی لیسانسه‌ها براوە
٢٠١٨ پاڵێوراو
٢٠٢٠ باشترین نواندنکار- وێنەی جووڵاو شبی که ماه کامل شد براوە
٢٠٢٢ باشترین نواندنکار – شانۆ بی‌نوایان پاڵێوراو
فێستیڤاڵی شانۆ بۆ گەنجان و لاوان ٢٠١٣ خەڵاتی نواندنی پلەی یەکەم مترسگ براوە
ئاهەنگی سینەمایی ئێران ٢٠١٩ باشترین نواندنکار لە ڕۆڵی سەرەکی شبی که ماه کامل شد پاڵێوراو
ڕەخنەگران و نووسەرانی سینەمایی ٢٠٢٠ باشترین نواندنکار لە ڕۆڵی سەرەکی شبی که ماه کامل شد پاڵێوراو
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی زانکۆی ئێران ٢٠٠٩ باشترین نواندنکار ویلون‌هایتان را کوک کنید براوە
٢٠١٠ باشترین نواندنکار مارا-ساد بڕوانامەی فەخری
فێستیڤاڵی تەلەڤزیۆنی جام ئی جام ٢٠١٨ باشترین نواندنکار لیسانسه‌ها پاڵێوراو
ئاهەنگی نواندنکارانی شانۆ ٢٠١٤ باشترین نواندنکاری شانۆی ساڵ زمان لرزه براوە
٢٠١٦ سوراخ پاڵێوراو
٢٠١٨ باشترین نواندنکاری تایبەت الیور توئیست براوە
فێستیڤاڵی ناوخۆیی ئێران ٢٠٢٢ باشترین نواندنکار ملاقات خصوصی پاڵێوراو


سەرچاوەکان



375 بینین