باڵندە دەگمەنەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: - پەرژین عومەر پەرژین عومەر - به‌روار: 2022-12-10-22:07:00 - کۆدی بابەت: 10612
باڵندە دەگمەنەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

باڵندە دەگمەنەکانی جیهان (بە عەرەبی: طيور نادرة في العالم، بە ئینگلیزی: Rare birds in the worldباڵندەکان گیاندارێکی جوانن کە دەتوانرێت لە ماڵەوە ڕاگیر بکرێت، چالاکی مرۆڤ کاریگەرییەکی زۆر دەخاتە سەر باڵندەکان و زۆرجار دەبنە هۆی لەناوچوونیان ئێستا زۆر بەرنامە دانراوە بۆ پاراستنی باڵندەکان بەڵام لێرەدا باسی لیستی دەگمەنترین دە باڵندەی جیهان دەکات بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ کە هەندێکیان بە تەواوی لە ناوچوون یان ژمارەیەکی کەمیان ماوەتەوە.

باڵندە دەگمەنەکانی جیهان

یەکەم

تووتی سپیکس، کە جۆرە تووتییەکی ڕەسەنی بەڕازیلە و زل و کلک درێژ و ئەستوورە، باڵندەیەکی تەواو لەناوچووە لە کێودا، بۆیە تەنها ١٨٠ لەوان لە ناوچەی پارێزراودا هەن.

دووەم

مراوی سەر سووری ماداگاسکار، یەکێکە لەو جۆرە مراویانەی کە ئێستا لە مەترسی لەناوچووندایە و ژمارەی تەواوی ئەم باڵندەیە لە کێو و ناوچەی پارێزراودا تەنها ١٥٠ باڵندەیە یان کەمترە، لە ناو زەوییە باراناوییەکانی ماداگاسکار نیشتەجێن و خواردنی ئەم باڵندەیە مێش و مەگەزە لە ئاودا.

سێیەم

قەلەڕەشی هاوایی، جۆرێکە لەقەلەڕەشەکان کە ڕەسەنی هاواییە و لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بە ئەلالا ناودەبرێت، ژمارەی ئەم باڵندەیە لە ناوچەی پارێزراودا ١١٥ باڵندە تێپەڕ ناکات و قەلەڕەشەکانی هاوایی یەکێکە لەو باڵندانەی کە مەترسی تەواوی لەناوچوونی هەیە، بە پێچەوانەی قەلەڕەشەکانی تر، لەگەڵ ژینگەی نیشتەجێبوونی مرۆڤدا ناگونجێن و جگە لەوە ئەم باڵندەیە لەلایەن هەندێک زیندەوەرەوە هەڕەشەی خواردنیان لەسەرە وەک سەگ، پشیلە، جرج.

چوارەم

سێبو گوڵ وەچنەی، ئەم باڵندەیە لە ناوچە ڕەسەنەکەیان لە دوورگەی سێبو لە فلیپین دەژین، زانیارییەکەی زۆر دەربارەی ئەم باڵندەیە نییە، مەزەندە دەکرێت کە کەمتر لە ١٠٥ باڵندە کە لە کێویدا بمێننەوە.

پێنجەم

کوندەپەپوو کالیدۆنی، ئەم باڵندەیە یەکێکە لە دەگمەنترین و نادیارترین باڵندەکان، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە زانایان تاکوو ئێستا توانییانە لەسەر دوو جۆر لەو  باڵندانە توێژینەوە بکەن، لەبەر کەمی دەرکەوتنیان توێژەران پێیان وایە ژمارەیەکی کەم لەم باڵندە بوونی هەیە، ئەم باڵندەیە لە دارستانەکانی پەیوەست بە کالیدۆنیا هەیە و ژمارەیان کەمتر لە ٥٠ باڵندە دەخەمڵێندرێت لە کێودا، لەبەر ئەوەی دۆزینەوەیان زۆر زەحمەتە هیچ بەرنامەیەک بۆ پاراستنیان دانەنراوە، ئەم باڵندەیە بە قاچە درێژەکانییەوە ناسراوە، کە درێژترە لە قاچی کوندەپەپووکانی تر.

شەشەم

باڵندەی ئیمپڕاتۆری ئەمازۆن، تەنیا لە دوورگەی دۆمینیکا لە ناوچەی کاریبی دەدۆزرێتەوە و ژمارەی ئێستایان کەمتر لە ٥٠ باڵندەیە، زاناکان پێشبینی دەکەن کە بەهۆی نەبوونی ناوچەی پارێزراو و هەروەها زۆری گەردەلوولەکان کە ئەگەری هەیە لە دۆمینیکا شوێنی ڕەسەنی ئەم باڵندەیە بدات بە زوویی ون ببن و لە ناوبچن.

حەوتەم

باڵندەی ئەنتیکیا برشڤینچ، ئەم باڵندەیە بەناوی شوێنی نیشتەجێبوونی ناوی لێنراوە، لە باکووری ئەنتیکیا لە کۆلۆمبیا دۆزراوەتەوە، ئەوەی جێی سەرنج بێت دەربارەی ئەم باڵندەیە ئەوەیە کە زانایان پێیان وابوو کە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا لەناوچووە، بەڵام  لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن پسپۆڕی کۆڵۆمبی دێ لۆس میلاگرۆس دووبارە دۆزراوەتەوە و کۆی ژمارەی ئەمڕۆی ئەم باڵندەیە بە کەمتر لە ٥٠ باڵندە دەخەمڵێندرێت.

هەشتەم

کۆتری چاو شینی نیشتمان نشینی ناوچەی سێرادۆی بەڕازیل، ئەم باڵندەیە دانیشتووی ناوچەی سێرادۆی بەڕازیلە کە توێژەران پێیان وابوو پێشتر لەناوچووە، بەهۆی ونبوونی لە ساڵی ١٩٤١ـەوە، لەم دواییەدا لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕافائیل زانای زیندەوەرزانی دەنگی باڵندەیەکی بیست و بە بەردەوامی تۆماری کرد و کاری کرد تا ئەوەی زانی کە ئەو دەنگە هی کۆترێکی چاو شینە، تا ئێستا سێ گرووپیان چاودێری کراون کە کۆی گشتی ژمارەی ئەم باڵندەیە لە کێو و لە ناوچەی پارێزراو کەمتر لە ٢٠ باڵندەی کۆترێکی زەمینی دەخەمڵێنرێت.

نۆیەم

باڵندەی بریستەڵفرۆنت، ئەمە دووەم باڵندەی دەگمەنە لە جیهاندا کە تەنها یەک دانە لەم جۆری باڵندەیە هەیە، ئەم باڵندەیە بەم دواییانە تێبینی کراوە کاتێک زاناکان لە ساڵی ٢٠١٨دا بریستەڵێکی مێینەیان دۆزیەوە، ئەمەش هیوای بە زانایان بەخشی کە لەوانەیە لەم جۆری باڵندە لە کێویدا هەبن، ئەم مێیە ئێستا لە ماتادۆ لە ناوچەی پارێزراو لە دارستانی ئەتلەنتیک لە بەڕازیل دەژی.

دەیەم

باڵندەی قوڵتەی جەنگەڵی، جۆرە باڵندەیەکی دەنگ ‌خۆشی بچکۆلە و پشت‌ بۆری ژێر زگ گەنمییە، تۆ و مێرووەکان دەخوات، ئەم باڵندەیە لە ئێستادا دەگمەنترین باڵندەیە لە جیهاندا، وەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە بە تەواوی ونبووە و زانایان پێشبینی دەکەن هۆکاری ونبوونی ئەم باڵندەیە گەردەلوولە یەک بەدواییەکەکانی بەهاما بێت، دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٦دا یەک باڵندە لەم جۆری باڵندەیە بینرا، بەڵام زانایان پێیان وایە ئێستا بەتەواوی لەناوچووە، کە هیچ لەم باڵندەیە لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە چاودێری نەکراوە و نەبینراوە.


سەرچاوەکان



359 بینین