بۆچی لە مانگی شوباتدا تەنها ٢٨ ڕۆژ هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2023-03-01-23:25:00 - کۆدی بابەت: 11126
بۆچی لە مانگی شوباتدا تەنها ٢٨ ڕۆژ هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مانگی شوبات یان مانگی دوو یان ئەوەی بە ئینگلیزی پێی دەوترێت فێبریوەری (بە ئینگلیزی: February، بە عەرەبی: شباط یان فبراير)، دووەمین مانگی ڕۆژژمێری زایینی و کورتترینیانە. ئەم مانگە ٢٨ ڕۆژە و چوار ساڵ جارێکیش دەبێتە ٢٩ ڕۆژ. لە هەرێمی کوردستان ئەم مانگە کەشوهەوایەکی ساردی هەیە. لە نیوەگۆی باکووری زەوی سێیەم مانگ و کۆتا مانگی زستانە، لە نیوەگۆی باشووری زەویش شوبات دەبێتە سێیەم و کۆتا مانگی کەشی هاوینەیە.

بۆچی مانگی شوبات ٢٨ ڕۆژە؟

سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی مانگەکان لە ٣٠ ڕۆژ پێکدێن، بەڵام  ئەو ژمارەیە لە مانگی دوو، بۆ ٢٨ ڕۆژ یان ٢٩ ڕۆژ کەم دەبێتەوە، کەواتە بۆچی زۆرترین ساڵنامەی بەکارهێنراو لە جیهاندا لە درێژایی مانگەکانیدا ئەوەندە ناتەبایە؟

هۆکارەکەی ئەوەیە،کۆنترین باپیرەی ساڵنامەی زایینی کە یەکەم ساڵنامەی ڕۆمانی بوو، جیاوازییەکی بەرچاوی لە پێکهاتەدا هەبوو لەگەڵ جۆرەکانی دواتر: لە ١٠ مانگ پێکهاتبوو نەک ١٢ مانگ، بۆ ئەوەی ساڵنامەکە بە تەواوی لەگەڵ ساڵی مانگدا هاوکات بکات، پاشای ڕۆمانی نوما پۆمپیلیۆس مانگی یەکەمی زیاد کرد. ساڵنامەی پێشوو ٦ مانگی ٣٠ ڕۆژ و ٤ مانگی ٣١ی هەبوو، کە کۆی گشتی ٣٠٤ ڕۆژ بوو. بەڵام نوما دەیویست ژمارە جووتەکان لە ساڵنامەکەیدا نەبێت، چونکە خورافاتەکانی ڕۆمانی لەو کاتەدا پێیوابوو ژمارە جووتەکان بەختی خراپن. ڕۆژێکی لە هەریەکێک لەو مانگە ٣٠ ڕۆژە کەمکردەوە بۆ ئەوەی ببێتە ٢٩ ڕۆژ، ساڵی مانگ لە ٣٥٥ ڕۆژ پێکدێت (گەر ورد ببینەوە ٣٥٤.٣٦٧ ڕۆژ دەکات، بەڵام گەر بە ٣٥٤ دانبرایە ئەوا بەپێی بڕوای کۆن هەموو ساڵەکەی بەدبەخت دەکرد)، ئەمەش بەو واتایەبوو کە دەبوایە مامەڵە لەگەڵ ٥٦ ڕۆژ بکات. بەم هۆیەشەوە دەبوایە مانگێک ژمارەیەکی جووت لەخۆی بگرێت بۆ ئەوەی ڕێک ببێتەوە، ئەمەش بەهۆی ڕاستییەکی سادەی بیرکارییەوەیە: کۆی هەر بڕە جووتێک (١٢ مانگ)ـی ژمارە تاکەکان هەمیشە یەکسان دەبێت بە ژمارەیەکی جووت، بەڵام دەسەڵاتی ئەوکات دەیویست کۆی گشتی تاک بێت. بۆیە نوما مانگی شوباتی هەڵبژارد، چونکە مانگێک بوو کە میوانداری ڕێوڕەسمەکانی ڕۆمانی دەکرد بۆ ڕێزگرتن لە مردووەکان، بۆیە وەک مانگی بەدبەختی داینا و بڕیار درا لە ٢٨ ڕۆژ پێکبێت.

سەرەڕای ئەوەی دواتر گۆڕانکاری لە ساڵنامەکەدا کرا و ڕێک خرایەوە، بەڵام مانگی دوو هەر بە ٢٨ ڕۆژ جێگیر کرا و لە چوار ساڵ جارێکیشدا دەبێتە ٢٩ ڕۆژ.


سەرچاوەکان



357 بینین