وەرگرتنی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکەت

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2023-08-29-14:37:00 - کۆدی بابەت: 11138
وەرگرتنی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

وەرگرتنی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکەت (بە ئینگلیزی: The temperature of your child body، بە عەرەبی: اخذ درجة حرارة جسم طفلك)، ئەگەر هەستت کرد منداڵەکەت تای لێ هاتبێت، پێویستە پلەی گەرمی لەشی ببپێویت، پێش ئەوەی پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین زانیاری بدەیت بە پزیشکەکە، دڵنیابەرەوە لەوەی بە پزیشکەکە بڵێیت کە چی جۆرە گەرمی پێوێکت بەکارهێناوە. 

گەرمی پێوی کۆم 

ئەمە ڕاستترین و باشترین جۆری گەرمی پێوە کە بۆ منداڵ بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەگەر منداڵەکەت کەسێکی شەرمن بوو یاخود خۆت حەز بە بەکارهێنانی ناکەیت، ئەو کات باشترین بژاردە نابێت. 

گەرمی پێوی بن باڵ 

ئەم جۆرەشیان تا ڕادەیەک ئەنجامێکی ڕاست دەدات بە دەستەوە و پلەیەک نزمترە لە ژمارەکەی سەر گەرمی پێوی کۆم. بیکەرە ژێر باڵی منداڵەکەت و دڵنیا ببەرەوە لەوەی کە دەستی لەسەر سنگی ڕاگرتووە، ئینجا چاوەڕێی زەنگی ئاگادرکردنەوەی سەر گەرمی پێوەکە بکە. 

گەرمی پێوی لەزگە

ئەمەش ئەنجامی خێرا دەدات بە دەستەوە و ئاسانە بەکارهێنانی، بەڵام لاوازترین ئەنجام دەدات بە دەستەوە، لەزگەکە بدە لە ناوچەوانی منداڵەکەت و ئەنجامەکان بخوێنەوە. 

گەرمی پێوی جیوە بەکار مەهێنە

گەرمی پێوی جیوە چیتر بەکارناهێنرێت، ئەگەر دانەیەک لە دەستت بکەوێتە خوارێ و بشکێت، ئەوا کاریگەرییەکی زۆر خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی منداڵەکەت. 


سەرچاوەکان



407 بینین