کەی سەبارەت بە منداڵەکەت پەیوەندی بە پزیشکەوە دەکەیت؟

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-08-30-17:39:00 - کۆدی بابەت: 11166
کەی سەبارەت بە منداڵەکەت پەیوەندی بە پزیشکەوە دەکەیت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەی سەبارەت بە منداڵەکەت پەیوەندی بە پزیشکەوە دەکەیت؟ (بە ئینگلیزی: When do you talk to doctor about your children، بە عەرەبی: متى تاخذ طفلك للطبيب)، هەندێک جار قورسە بزانیت منداڵەکەت بە شێوەیەک ناساغە کە پێویست دەکات پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت.

هەندێک لەو نیشانانە کە لەوانەیە پێویست بکات منداڵەکەت پزیشک بیبینێت 

  • بوونی خوێن لە ناو میزدا
  • بە قورسی هەناسەدان
  • سووتاوییەک کە بڵقی کردبێت
  • گۆڕان بەسەر ڕووخسار و پێستدا
  • گۆڕان لە هەڵسوکەوتدا
  • قەبزی
  • پەرکەم
  • کۆکەیەکی بەردەوام
  • سکچوونێکی خوێناوی، لینجاوی بێت و تای لەگەڵ بێت، یان بۆنێکی ناخۆشی هەبێت.
  • ئازاری گوێ یان خوراندنی لایەکی سەر
  • هاتنەدەرەوەی دەردراوی گوێ
  • چاوەکانی سوور بن یان پڕ بن لە ڕیپۆق
  • خواردنی شتێک کە بۆ خواردن نەبێت
  • بێتاقەتی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ڕۆژ.
  • نەمانی حەزی خواردن یان تێکچوونی شێوازی خواردن
  • ڕشانەوەی بە زۆر یان ڕشانەوەی نائاسایی
  • هەست بکەیت منداڵەکەت شتێکی تووش بووبێت

ئەو زانیارییانەی کە پێویستە بە پزیشکی بڵێیت سەبارەت بە منداڵەکەت

پلەی گەرمی

پێش ئەوەی تەلەفۆن بکەیت، پلەی گەرمی لەشی منداڵەکەت بپێوە، پزیشکەکەش نەک تەنها پێویستی بە پلەی گەرمییەکەیەتی، بەڵکو پێویستی بەو گەرمی پێوەشە کە بەکارت هێناوە.

دەرمان

ناو و بەهێزی و ڕێژەی پێدراوی هەموو ئەو دەرمانانە بزانە کە دەیدەیت بە منداڵەکەت (دەرمانی بێ ڕەچەتە و ئەوانەش کە پزیشک بۆی نووسیوە).

بارودۆخی منداڵەکە

ئامادە بە بۆ ئەوەی زانیاری ورد بە پزیشکەکەت بڵێیت لەسەر بارودۆخی منداڵەکەت، ڕەنگی، هەڵسوکەوتی، هێز و توانای، کاردانەوەی پێستی بۆ نەخۆشییەکە.

هەستیاری

بڕوانە لە هەر جۆرە هەستیارییەک یان هەر کێشەیەکی تری تەندروستی کە منداڵەکەت هەیبێت، یا پزیشکەکە ئاگادار بێت لەوەی چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکات.

خەمڵاندن

ئەگەر منداڵەکەت شتێکی خواردووە کە نەدەبوو بیخواردایە، هەوڵ بدە و بزانە ڕێژەی چەندێکی لەو شتە خواردووە، هەروەها بشزانە ماوەی چەندێکە ئەو شتە لە ناو لەشیدایە.


سەرچاوەکان



287 بینین