تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری - CT Scan

له‌لایه‌ن: - پەیوەست غەفوور پەیوەست غەفوور - به‌روار: 2023-09-04-23:18:00 - کۆدی بابەت: 11219
تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری - CT Scan

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری - CT Scan (بە کوردی: تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری، بە ئینگلیزی: computed tomography scan، بە عەرەبی: الاشعة المقطعية). ئامێرێکی پزیشکییە بەکاردەهێنرێت بۆ وێنەگرتن و دەستنیشانکردنی نەخۆشی، سی تی سکان تیشکی ئێکس و  کۆمپیوتەر بەکاردەهێنێت بۆ گرتنی وێنەی ناوەوەی جەستەی نەخۆشەکە، دەتوانێت وێنەی وردی هەموو بەشەکانی جەستە بگرێت وەک: ئێسک، ماسولکەکان، چەوری، ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە و لوولەکانی خوێن.
بەهەمان شێوەی تیشکی ئێکس پێکهاتەکانی ناو جەستە نیشان دەدات، بەڵام لەبری ئەوەی وێنەیەکی تەخت و دوو ڕوویی جەستە بگرێت، سی تی سکان دەیان تا سەدان وێنەی سێ ڕوویی وردتری جەستە دەگرێت.

سی تی سکان بۆریەکانی خوێنن دەتوانێت چی دەستنیشان بکات؟

 

سی تی سکان یارمەتی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەدات بۆ دیاریکردنی برین و نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان، لەوانە:

بۆچی هەندێک جار سی تی سکان بە کۆنتراستەوە داوا دەکرێت؟

ڕەنگە سی تی سکان بە کۆنتراست یان بەبێ کۆنتراست ئەنجام بدرێت، کۆنتراست ماددەیەکە کە لە ڕێگەی دەمەوە دەخورێت یان بە دەرزی دەدرێت لەو نەخۆشەی کە سی تی سکانی بۆ دەکرێت، دەبێتە هۆی ئەوەی ئەندامی دیاریکراو لە جەستەدا یان شانەیەکی جەستە کە گومانی نەخۆشی هەیە بە ڕوونتر و جوانتر ببینرێت. لێرەدا چەند ڕێنماییەکی ئامادەکاری بۆ سی تی سکان بە کۆنتراستەوە دەخەینەڕوو:

  • پشکنینی خوێن: لەوانەیە پێویست بە پشکنینی خوێن بکات پێش سی تی سکانی کۆنتراست، چونکە یارمەتی پزیشک دەدات دڵنیابێت لەوەی کە ماددەی کۆنتراست سەلامەتە بۆ پێدانی بە نەخۆشەکە.
  • سنووردارکردنی خۆراک: پێویستە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر پێش سی تی سکانەکە چاودێری خواردن و خواردنەوەی نەخۆش بکرێت، خواردنی تەنها شلەی ڕوون یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە سکچوون کاتێک کۆنتراست وەردەگرێت، دەتوانێت شۆربا، چا یان قاوەی ڕەش، شەربەتی میوە و خواردنەوە سادەکان بخواتەوە.
  • دەرمانی هەستیاری: ئەگەر نەخۆش هەستیاری  بە ماددەی کۆنتراست هەیە کە بۆ سی تی بەکاردێت (کە یۆدی تێدایە)، لەوانەیە پێویست بە خواردنی دەرمانی ستیرۆید و دژە هیستامین بکات شەوێک پێش و هەروەها بەیانی سکانەکە. 
  • گیراوە ئامادەکراوەکە: پێویستە گیراوەی کۆنتراستی زارەکی بە تەواوی وەکو ڕێنماییەکان بخورێتەوە.

ئایا سی تی سکان هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی  هەیە؟

بەگشتی کاریگەری لاوەکی دروست ناکات، بەڵام هەندێک کەس بەهۆی ماددەی کۆنتراستەکەوە کاریگەری لاوەکی بچووکیان هەیە،  کاریگەرییە لاوەکیەکان بریتین لە:

ئایا سی تی سکان سەلامەتە؟

بەگشتی دابینکەرانی چاودێری تەندروستی سی تی سکان  بە سەلامەت دەزانن، بۆ منداڵانیش سەلامەتە. وەک تیشکی ئێکس، سی تی سکان بڕێکی کەم لە تیشکی ئایۆنایز بەکاردەهێنێت بۆ گرتنی وێنە، مەترسییە پێشبینی کراوەکانی ئەم تیشکدانەوە بریتین لە:

  • مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە: وێنەگرتن بە بەکارهێنانی تیشک، وەک تیشکی ئێکس و سی تی سکان، لە ڕووی تیۆریەوە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، بەڵام ئەم ئەگەرە زۆر کەمە.
  • کاردانەوەی هەستیاری: ناوبەناو کەسەکان کاردانەوەی هەستیارییان دەبێت بەرامبەر بە مادەی کۆنتراست. ئەمەش دەتوانێت کاردانەوەیەکی کەم یان زۆر بێت.

سی تی سکان چەند کات دەخایەنێت؟

بەگشتی نزیکەی کاتژمێرێک دەخایەنێت، زۆربەی ئەم کاتە بۆ ئامادەکاری پێش وێنە گرتنەکەیە، سکانەکە خۆی کەمتر لە ١٠ یان ١٥ خولەکی دەوێت. دەتوانیت چالاکییە ئاساییەکانی ڕۆژانە دەستپێبکەیتەوە دوای تەواوبوونی سکانەکە بەپێی ڕێنمای پزیشکی پسپۆڕ.


سەرچاوەکان



534 بینین