شا ئیسماعیلی سەفەوی

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2023-09-10-15:12:00 - کۆدی بابەت: 11260
شا ئیسماعیلی سەفەوی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شا ئیسماعیلی سەفەوی (بە عەرەبی: شاه إسماعيل الصفوي، بە ئینگلیزی: Shah Ismail the Safavid)، شا ئیسماعیل دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەوی بووە لە ئێران ناوی تەواوی شا ئیسماعیل بریتییە لە: (ئەبووموزەفەر شا ئیسماعیلی  هادی والی، یان ئیسماعیل سەفەوی)، شا ئیسماعیل لە بەرواری ٢٥ی تەممووزی ١٤٨٧ لەدایک بووە و لە بەرواری ٣١ی ئایاری ١٥٢٤ کۆچی دوایی کردووە.

ژیان و مێژووی سیاسی شا ئیسماعیلی سەفەوی

مێژووی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا وەرچەرخانێکی مەترسیدار لە مێژووی خۆیدا نیشان دەدات، ئێران لەگەڵ دامەزراندنی مەزهەبی دوانزە شیعەی وەک عەقیدەی فەرمی وەرگرت و ئەم گۆڕانکارییە کاریگەریی دوور مەودای لەسەر مێژووی ئێران بەتایبەتی و مێژوو هەبوو لە جیهانی ئیسلامی بە گشتی. سەفەوییەکان پەیوەندییان بە یەکێک لە گەورەکانی سۆفیگەرییەوە هەبوو بە ناوی (سەفییەدین ئەردەبیلی) و پیاوێکی وزەبەخش بووە و بەردەوام لە جووڵە و تێکۆشان بووە. توانی لە فارس شوێنکەوتوانی دەوروبەری خۆی ڕابکێشێت، و ڕێبازی شیعە لە نێویاندا بڵاو بکاتەوە، کوڕ و نەوەکانی ئەردەبیلی سەرکەوتوو بوون لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڕێبازە و بەهێزکردنی لەناو خۆشەویستان و شوێنکەوتوانیدا، بوونە دەسەڵاتدار و توانیان بەشداری لە بۆنە سیاسییەکان بکەن لەو ناوچانەی تێیدا نیشتەجێن، لە لایەنگران و بانگەواز و شێخەکانیان ڕێگایەک بووە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک کە ئامانجی سیاسی و تائیفی خۆی هەبوو.
ئیسماعیل سەفەوی لە ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٨٧ لەدایک بووە و دوای کۆچی دوایی باوکی لە ژێر چاودێری (کارکیە میرزا) فەرمانڕەوای لاهیجان کە خۆشەویستی سەفەوییەکان بووە ژیاوە. ئیسماعیل سەفەوی بۆ ماوەی ٥ ساڵ لەژێر ڕکێفی ئەم فەرمانڕەوایە مایەوە، تا ئەو کاتەی گەورە بوو بە بەهێزی سوارچاکی و شەڕکەر توانای سەرکردایەتی و ئیدارەیی هەبوو. لەو ماوەیەدا دەوڵەت لە قۆناغێکی ململانێی نێوان ئەندامانی بنەماڵەی ئاق قۆیونلودا دەژیا کە لەو کاتەدا حوکمڕانی فارسیان دەکرد، کە لایەنگرانی سەفەوییەکان دۆخەکەیان قۆستەوە و ئیسماعیلی سەفەوییان وەکوو فەرمانڕەوا هەڵبژارد، تەمەنی لە چواردە ساڵ زیاتر نەبوو بەڵام بەهۆی ئەو خەمخۆرییەی کە ئسماعیل سەفەوی هەیبوو بووە هۆی ئەوەی کە ئامادە بێت بۆ سەرکردایەتی پارێزگای لاهیجان. 
ئیسماعیل سەفەوی و لایەنگرانی توانیان چەندین شەڕ لە دژی فەرمانڕەواکانی بەشێک لە ناوچەکانی ئێران بکەن و بەسەریاندا زاڵبن و زۆرێک لە شارەکانی ئێران کەوتنە دەستی ئەوان، ئەویش بە دەستبەسەرداگرتنی شاری تەبرێز بوو لەگەڵ هاتنی ئیسماعیل سەفەوی بۆ ناو شاری تەبرێز تاجی پادشای ئێرانی لەسەر دانرا و یاریدەدەرەکانی ناویان ناوە (ئەبووموزەفەر شا ئیسماعیلی  هادی والی)، دواتر لە ساڵی ١٥٠٢ی زایینی و بە ناوی ئەوەوە دراویان دەرکرد.

شیعرەکانی شا ئسماعیلی سەفەوی

شا ئیسماعیل سەفەوی شاعیرێکی پڕ بەرهەمی سۆفی بوو کە پێشتر بە ناوی ساختەی "هەڵەی من" شیعری دەنووسی. پێشتر بە زمانی ئازەربایجانی دەنووسی کە بە هۆکاری سیاسی هەڵیبژاردووە بەکاری بهێنێت، بەو پێیەی زۆربەی شوێنکەوتووانی لەو سەردەمەدا بە زمانی تورکمانی قسەیان دەکرد، هەروەها بە زمانی فارسیش شیعری دەنووسی. کۆمەڵە شیعرەکەی نزیکەی ٤٠٠ غەزەل و نزیکەی ١٠٠ شیعری تێدایە و تا ئەمڕۆش شیعرەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان بەناوبانگن. ئەوەی لە شیعری فارسییەکەی ماوەتەوە زۆر کەمترە و هەموو ئەوەی لە بەرهەمەکانی بە فارسی دەمێنێتەوە بریتین لە شیعری چوار بەیت و پێنج بەیت. زۆربەی شیعرەکانی لەسەر خۆشەویستی بوون بە تایبەتی لە جۆری سۆفیگەری بوون، هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا شیعری بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێبازی شیعە و سیاسەتی سەفەوی نووسیوە. بەرهەمە جدییەکانی دیکەی بریتین لە ئامۆژگاری نامێ، کتێبە تەواونەکراوەکەی دێ نامێ.

کۆتایی شا ئیسماعیلی سەفەوی و کەوتن و شکستی

لە کۆتایی فەرمەنڕاواییەکەیدا شا ئیسماعیل شکستێکی زۆر گەورەی هێنا کە ئەو شکستەی کە ئیسماعیل سەفەوی تووشی بوو، کاریگەریی توندی لەسەر خۆی بەجێهێشت و پێش تر ڕووبەڕووی شکستی هاوشێوە نەببووەوە. بۆیە خانەنشین بوو و تەنیایی و نائومێدی زاڵ بوو بەسەریدا و جلی ڕەشی لەبەردا و عەمامەیەکی لەسەر سەری دانا و وشەی (تۆڵەسەندنەوە)ی لەسەر ئاڵا ڕەشەکانی نووسی و خۆی بۆ خواردنەوەی مەی تەرخان کرد تا گیرۆدەی بوو، خۆی سەرقاڵ کرد بە بیرکردنەوە لە ڕێگایەک بۆ تۆڵەسەندنەوە لە یەکەم ڕکابەرەکەی کە سەلیم بوو، بەڵام بەوە نەگەشت تۆڵە لە سوڵتان سەلیم بکاتەوە کە سوڵتان سەلیمی یەکەم نۆیەم سوڵتانی عوسمانییەکان بووە و دژی سەفەوییەکان بوو لە ساڵی (٩٢٦ کۆچی بەرانبەر ١٥٢٠ی زایینی) کۆچی دوایی کرد، مەرگی لەناکاوی سەلیمی یەکەم کە ناوی تەواوی (سەلیم هان بن بایزید) کە ناسراوە بە سوڵتانی یەکەم، هانی ئیسماعیل سەفەوی دا تا حەزی خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە عوسمانییەکان وەربگرێتەوە، بەڵام مردن خواستەکانی تیرۆر کرد. لە تەمەنی سی و حەوت ساڵیدا لە (١٨ ڕەجەب ٩٣٠ کۆچی بەرانبەر ٣١ی ئایاری ١٥٢٤ی زایینی) لە دەوروبەری ئازەربایجان بە نەخۆشی سیل کۆچی دوایی کرد، و لە هەولێر لە تەنیشت باوباپیرانی بە خاک سپێردرا وە جێنشینی دەسەڵاتی تەحمەسپی یەکەم بوو.


سەرچاوەکان



1156 بینین