ستالینگراند (١٩٩٣)

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2023-09-15-23:06:00 - کۆدی بابەت: 11292
ستالینگراند (١٩٩٣)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ستالینگراد (بە عەرەبی: ستالینغراد ١٩٩٣، بە ئینگلیزی: Stalingrad 1993) ) فیلمێکی جەنگی و مێژوویی و درامی وڵاتی ئەڵمانیایە. فیلمەکە گوزارشت دەکات لە هێرشی ئەڵمانیای نازی بۆ سەر یەکێتی سۆڤێت و شاری ستالینگراد، هەروەها باس لە بارودۆخی بەتالیۆنێکی نازییەکان دەکات بۆ مانەوە لە ژیان و ڕزگاربوون. 

چیرۆک

ساڵی ١٩٤٢ ئەڵمانیای نازی لە میانەی پڕۆسەی داگیرکارییەکانیدا بڕیاردەدەن هێرش بکەنە سەر یەکێتی سۆڤێت و داگیری بکەن، بۆ ئەمەش چەند بەتالیۆنێکی هێزی ئەڵمانیا لە وەرزی هاویندا هێرش دەکەنە سەر خاکی یەکێتی سۆڤێت و زنجیرەیەک سەرکەوتن تۆمار دەکەن لە هەڵمەتی بەربەرۆسادا تا دەگەن به شاری ستالینگراد، سەرەتا وا دەردەکەوێت داگیرکردنی شارەکە ئاسان بێت بەڵام هێزی نیشانە شکێنە ڕووسییەکان قوربانی دەدەن لە پێناو ڕێگری کردن لە داگیرکردنی شارەکەیان بە تایبەت یەکەی خانمان و بۆ ئەمەش بەتالیۆنێک کە زیاتر لە ٦٠٠ سەربازن نزیک دەبنەوە لەوەی کۆتاییان پێ بێت. 

کۆمەڵێک زانیاری گرنگ لە بارەی فیلمەکەوە 

فیلمی ستالینگراد (١٩٩٣) هەڵگری پەیامێکی جوانە کە گوزارشت لە بارودۆخی سەربازە نازییەکان دەکات کە لە ژێر فشاردا شەڕیان پێ دەکرێت و خەڵکی سڤیلی شاری ستالینگرادیان پێ دەکوژرێت بە تایبەتی منداڵە ونبووەکان کە هەموویان فرمێسک بە چاویاندا دێتە خوارەوە کاتێک پێیان دەگوترێت یان دەیان کوژن یان ئێمە "سەرکردەکان" دەتان کوژین! 
هەروەها باسی ئەوە دەکات چۆن شکاندن و بەرەنگاربوونەوەی بەتالیۆنی شەشەم دژی جنڕاڵەکان دەبێتە هۆی ئەوەی بەتالیۆنەکە بخرێتە پەراوێزی سوپای ئەڵمانیا و لە سەرما و کڕێوەی زستاندا لە دۆخێکی ناهەمواردا بن و بۆ دۆزینەوەی خواردن وێڵ بن. هەموو ئەوەی بەتالیۆنی شەشەم کە ڕێژەیەکی کەمیان لێ مابووەوە ئەوە بوو بە پارێزراوی بگەڕێنەوە نیشتمانی دایک "ئەڵمانیا". 

ئەکتەرەکان

  • تۆماس کرێشتمان کەسایەتی هانز ڤۆن
  • دۆمەنیک هۆرویتز کەسایەتی فریتز ڕایزەر
  • دانا ڤارۆڤا کەسایەتی ئیرینا
  • یۆچن نیکڵ کەسایەتی مانفرێد
  • سباستیان ڕودۆڵف کەسایەتی جیجی
  • سلڤستەر گرۆز کەسایەتی ئۆتۆ
  • مارتن بێنراز کەسایەتی جنڕاڵ هێنتز

زانیارییە گشتییەکان 

ژانەر مێژوویی، جەنگی، دراما
دەرهێنەر جۆزێف ڤیلیسمەیر 
نووسەران یورگن بوشەر و جۆهانز هایز
بەرهەمهێن هانۆ هوز و گوتە ڕۆهرباخ
ئەکتەرە سەرەکییەکان تۆماس کرێشتمان، دۆمەنیک هۆرویتز، دانا ڤارۆڤا، یۆچن نیکڵ، سباستیان ڕودۆڵف، سلڤستەر گرۆز و مارتن بێنراز
سینەماتۆگرافی ڕۆڵف گریم، کڵاوس مۆدریگەر، پیتەر ڤۆن هالەر
چاک کردن هانز نیکڵ
موزیک نۆربێت یورگن شنایدەر، مارتن گراسێل
کۆمپانیای پەخشکەر سیناتۆر فیلم (ئەڵمانیا) و ستراند ڕیلیزینگ (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)
بەرواری پەخش ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣
ماوەی فیلم ١٣٤ خولەک 
وڵات ئەڵمانیا
زمانی فیلم ئەڵمانی و ڕووسی
داهات لە بۆکس ئۆفیس ١٠ ملیۆن دۆلار

خەڵاتەکان

ساڵی ١٩٩٣ فیلمی ستالینگراد بووە براوەی خەڵاتی باڤاریا لە بوارەکانی سینەماتۆگرافی، باشتین چاک کردن، باشترین بەرهەمهێنان. هەروەها لە ١٨یەمین ڤیستڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسکۆ بۆ فیلم نمایش کرا و پێشوازی لێکرا.


سەرچاوەکان



1326 بینین