پێڵاوی ڕۆشتنی منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-25-17:16:00 - کۆدی بابەت: 11367
پێڵاوی ڕۆشتنی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پێڵاوی ڕۆشتنی منداڵ (بە ئینگلیزی: Children's walking shoes، بە عەرەبی: حذاء مخصص للمشي لدى الأطفال)، کاتێک سەرەتا منداڵەکەت فێری ڕۆیشتن دەبێت، لە گەرمی و نەرمی زەوییەکەی ژێر پێی زیاتر پێویستییەکی وای بە پێڵاو نییە، باشتر وایە زۆربەی کاتەکان لێی گەڕێیت بەبێ پێڵاو بڕوات بە ڕێگادا. 

هەندێک ئامۆژگاریی بۆ دۆزینەوەی پێڵاوێکی گونجاو بۆ منداڵەکەت

قەبارەی خۆی بۆ بێنە 
کاتێک پێڵاو بۆ منداڵەکەت دەکڕیت، با فرۆشیارەکە بە پێوە بۆی تاقی بکاتەوە، چونکە ئەو شارەزاترە لەوەی کە چ قەبارەیەک بۆ منداڵەکەت گونجاوە، پێویستە قەبارەی هەردوو پێیەکانی وەربگریت، چونکە هەندێک جار قەبارەیان جیاوازە لە یەکتری، پێڵاوەکان پێویستە نەرم و ئاسوودە بن لە پێی منداڵەکەتدا. 
پێڵاوی نەرم بکڕە
پێڵاوی چەرمی نەرم بۆ منداڵەکەت بکڕە، بۆ ئەوەی لە پێیەکانی منداڵەکەتدا بنوشتێتەوە، پێویستە سەری پێڵاوە ٤٠ پلە بنوشتێتەوە بە ئاسانی. 
بوار بە جووڵە بۆ پەنجەکانی بهێڵەوە 
دڵنیابەرەوە لەوەی پەنجەکانی قاچی بوارێکی باشیان بۆ جووڵە و نوشتاندنەوە ماوەتەوە، پێویستە مەودای یەک سانتیمەتر و نیو هەبێت لە نێوان پەنجەکانی قاچی و سەری پێڵاوەکەدا. 
بڕوانە شوێن خاڵی پەستانی پێڵاوەکان 
کاتێک پێڵاوەکان دادەنێیت، بڕوانە بپ شوێن خاڵی پەستان لەسەر پێیەکانی منداڵەکەت، ئەگەر دۆزیتەوە ئەوا ئەو پێڵاوە بەکارمەهێنە. 
سەیری هێزی لێکخشاندنی پێڵاوەکان بکە 
دڵنیابەرەوە لەوەی پێڵاوەکان بنەکەیان دانی باشیان پێوەیە بۆ لێکخشاندنی باش و بۆ ئەوەی نەخزێن. 
گۆرەوی نەرمی بۆ لە پێ بکە
پێویستە ئەو گۆرەوییانە بۆ منداڵەکەتی لە پێ دەکەیت نەرم بن و بکشێن، نابێت نە شل بن لە پێیەکاندا نە توند. 
پارەکەت پاشەکەوت بکە 
پارەیەکی زۆر خەرج مەکە بۆ پێڵاوی منداڵەکەت، لەبەر ئەوەی زۆر زوو پێیەکانی گەورە دەبن و پێویستت بە جووتێکی قەبارە گەورەتر دەبێت، هەرچەندە کڕینی یەکەم جووت شتێکی تایبەتە، بەڵام لە دوای دوو بۆ سێ مانگ پێویست دەکات جووتێکی گەورەتری بۆ بکڕیت. 


سەرچاوەکان



292 بینین