زانستی جوگرافیا

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2023-09-26-20:36:00 - کۆدی بابەت: 11374
زانستی جوگرافیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زانستی جوگرافیا (بە ئینگلیزی: Geography، بە عەرەبی: الجغرافیا)، زانستێکە کە لە زەوی دەکۆڵێتەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەی تێیدایە لە مرۆڤ، ئاژەڵ، ڕووەک، چینەکانی زەوی، دیاردە سروشتییەکان لەگەڵ نەخشە و شێوازی کێشانی، وشەکە لە بنەڕەتدا یۆنانییە و بە واتای ستایشی زەوی دێت، یەکێکە لە زانستە دێرینەکان کە لە ڕابردوودا گەشتیارەکان بە زەویدا دەگەڕان و ئەوەی دەیانبینی دەیانکێشا، لە درێژەی کێشانەکەدا باسی خەڵک و شێوەی ڕوخساریان دەکرد لەگەڵ ئەو ڕێگانەی پێیدا تێدەپەڕین.

لقەکانی زانستی جوگرافیا

  • زانستی سروشت: ئەو بەشەی زانستە کە دەکۆڵێتەوە لە چینەکانی ناوەوەی زەوی لەگەڵ بەشی سەرەوەی ڕووەکەی و گەردوونەکەی، واتا چەند زانستێکی تر لەگەڵیدا هاوبەشە وەک زانستی گەردوون و زانستی جیۆلۆجی.
  • جوگرافیای مرۆڤ: ئەم زانستەیان ژمارەی دانیشتووان و چڕییەکەی دەگرێتەوە، لەگەڵ دیاریکردنی سنووری سیاسی کە مرۆڤەکان دیاریان کردووە، لەگەڵ ئەو شارانەی کە دروستیان کردووە و خەڵکیان تێدا داناوە.
  • زانستی نەخشە: ئەم زانستەیان تایبەتکراوە بە کێشانی نەخشە کە دواتر خزمەت و هاوکاری زانستی جوگرافیا دەکات، لەوانە نەخشەی سروشت و هەوا و سیاسەت.

بە تێپەڕبوونی کات زانستی جوگرافیا فراواندەبێت واتە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی مرۆڤەکان ئەمیش دەگۆڕێت.

گرنگی زانستی جوگرافیا

  • بەدەستهێنانی وێنەیەکی ڕوون لەبارەی زەوی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ گەردوون و دەرەوەیدا.
  • زانیاری دەربارەی چینەکانی زەوی، بەدوایدا ئەو کانزا و بەرهەمە سروشتییانەی کە لە ناخی زەویدا هەن دەردەهێنرێت و سوودی لێوەردەگیرێت، وەک نەوت و ئەلەمنیۆم و کانزاکانی تر.
  • خوێندن و لێکۆڵینەوە دەربارەی شێوازی دروستبوونی کارەساتە سروشتییەکانی وەک بوومەلەرزە، تەقینەوەی گڕکان لەگەڵ دروستبوونی لافاو.
  • تێگەشتن لە پیسبوونی هەوا و ئەو ناوچانەی ئاووهەوایان پیسبووە، بۆ نموونە ناوچەی هێڵی کەمەرەیی کاریگەرییەکی گەورە و ڕاستەوخۆی لەسەر بارودۆخەکە هەیە.
  • دیاریکردنی ئاڕاستەکان کە بریتین لە باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا لەگەڵ ئاڕاستە لقییەکان و دیاریکردنی قیبلە یاخود ڕووگەی موسوڵمانان و مەککەی پیرۆز.


سەرچاوەکان



1135 بینین