ئاشنا بوونی منداڵ لەگەڵ خەم و خەفەت

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-14-22:23:00 - کۆدی بابەت: 11426
ئاشنا بوونی منداڵ لەگەڵ خەم و خەفەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاشنابوونی منداڵ بە خەم و خەفەت (بە ئینگلیزی: Children's familiarity with anxiety، بە عەرەبی: إلمام الأطفال بالقلق)، لەبیر و ڕای گشتیدا فرمێسک ڕژاندن چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کاتانەی خەم و خەفەت دامان دەگرێت. خۆڕاگرتن لە گریان و خۆبەدەستەوەنەدان و بەهێزبوون بەرانبەر بە خەم و خەفەت، هەمووی بیروڕای نادروستی پێشینانە. دەبێت ڕێگە بدەین منداڵان هەرچەندە کە دەیانەوێت بگرین و بە دڵنیاییەوە لەم کاتەدا کەس بۆی نییە بە گرینۆک باسیان بکات. گریان و فرمێسک ڕژاندن کارێکی زۆر ئاساییە هەروەک هەناسە هەڵکێشان. خۆڕاگرتن هەرگیز بە واتای بەهێزبوون نییە. سەرەڕای ئەوەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی ناخۆشییەکان.

ئێوە هەرکات بیرەوەرییەکانی ڕابردووتان بەیاد دەهێننەوە بەهۆی مردن و جیابوونەوە، زۆر ئەترسن لە ناسین و تێکەڵاو بوونی خەڵکانی نەناسراو. ئەگەر بزانن گریان چەند کاریگەری هەیە لەسەر نەهێشتنی خەم و خەفەتەکان، ئەوا هەرگیز بەرگری لێ ناکەن و هەموو کێشەکان بە ئاسایی وەردەگرن. چەند ساڵ لەمەوبەر شارەزایان بۆیان دەرکەوت کە لە کاتی گریاندا پێکهاتەیەکی کیمیایی لە ئیندۆرفین دەڕژێت کە ڕێگەی خرۆکە سوورەکانەوە دەردرێت و زۆر جار هەستی خەو لە کەسەکەدا دروست دەکات و لەوەی کە لە ڕادەبەدەر خەم و خەفەتێک لەبەر لەدەستدانی کەسێک دامان بگرێت ڕێگری دەکات. ئەم پێکهاتە کیمیاییە لە فرمێسکەکانیشدا بونیان هەیە. کاریگەری ئەم پێکهاتەیە وەک پێکهاتەی مۆرفینە هێورکەرەوە و خەو هێنەرە.

چۆنییەتی یارمەتیدانی منداڵ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خەم و خەفەت

خەم داگرتن، شێوازێکی تایبەتی هەیە و بێ ئەوەی کە ئێمە کاریگەرییەکی زۆرمان هەبێت لەسەر ئەم هەستە، بۆ خۆی قۆناغەکانی دەبڕێت. هەموومان ناچارین لەگەڵ بەسەرهاتەکاندا بگونجێین، وەک و ئاماژە دەبێت هەوڵ بدەین لە بەرانبەر گریانی منداڵەکەماندا هەڵسوکەوتێکی گونجاومان هەبێت. منداڵان زۆربەی کات حەز بە لەئامێزگرتن دەکەن، هەندێک کاتیش حەزیان لە تەنهاییە. کەواتە ئەوان خاوەنی هەستە جیاوازەکانن. ئەگەر بتوانین لە هەستەکانیان تێ بگەین، لە ڕاستیدا ڕێگەمان بە منداڵەکانمان داوە کە ئاسودە بن. 

چەند دەستەواژەیەک بۆ دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ منداڵاکەتدا

  • تۆ مافی خۆتە کە بگریت.
  • لەدەستدانی باپیرت بەسەرهاتێکی ناخۆش بوو. 
  • منیش هاوشێوەی تۆ خەم دایگرتووم 
  • کاتێک کە منداڵەکەتان بەهۆی کێشەیەکەوە تووشی سەرسوڕمان بووە. 
  • دەتوانن یارمەتی بدەن و بۆی ڕوون بکەنەوە. 


سەرچاوەکان



201 بینین