چۆن بیروڕای کەسانی تر بگۆڕین؟

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2023-11-05-19:57:00 - کۆدی بابەت: 11601
چۆن بیروڕای کەسانی تر بگۆڕین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن بیروڕای کەسانی تر بگۆڕین؟ (بە عەرەبی: كيف نغير آراء الآخرين؟، بە ئینگلیزی: ?How do we change the opinions of others), زۆر جار خەڵکی کاتێک دەیانەوێت بیروڕای کەسی بەرانبەر بگۆڕن، بەردەوام پێداگری لەسەر قسەکەی خۆیان دەکەن، بەڵام باشترە هەنگاوێک بگەڕێیتە دواوە و پرسیارێکی کراوە سەبارەت بە کێشەکە بکەیت، بەم ڕێگایە هەردوولا باشتر لەیەک تێدەگەن و دەزانن چیان دەوێت. هەوڵ بدە لە بەرژەوەندی و پێداویستییەکانی بەرامبەرەکەت تێبگەیت، چونکە یارمەتیت دەدات بگەیت بە چارەسەرێک کە بۆ هەردوولا قبوڵکراو بێت. مرۆڤەکان لە لەدەستدانی ئەو شتە کەمەی کە هەیانە زیاتر دەترسن وەک لەوەی ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ترسەکە ببنەوە، تاکە شتێک کە دەبێت لێی بترسن خودی ترسەکەیە.

وا لە کەسی بەرانبەر بکە لە گۆشەی جیاوازەوە لە بابەتەکە بڕوانێت

ئەگەر بتوانی وا لە کەسی بەرانبەر بکەیت لە گۆشەیەکی جیاوازەوە لە بابەتەکە بڕوانێت، ئەوا لە قازانجی هەردوولا دەبێت، ڕەنگە لە داهاتوودا ببێتە هۆی سەرکەوتنتان.

بیکە بە بیرۆکەی کەسی بەرانبەر

مرۆڤەکان حەز بە مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانێک ناکەن کە لە هەموو ساتێکدا هەوڵ دەدەن باڵادەستی خۆیان نیشان بدەن، ئەو کەسانەیان خۆشدەوێت کە سادەن و ڕێزیان لێدەگرن، لە هەموو گفتووگۆیەکدا بەدوای خاڵێکی هاوبەشی نێوانتان بگەڕێ و لەوێوە دەست پێبکە، گفتووگۆکانی تری لەسەر بنیاد بنێ وابکە بیرۆکەکە لە لایەنی بەرامبەرەوە بێت و خۆت زاڵ مەکە بەسەریدا، بەم شێوەیە زیاتر هاوکاریت دەکات و بەرپرسیارێتییەکەت لەگەڵدا بەشدەکات دەکات.

بیرۆکەکانت بە باشی ڕوونبکەرەوە

مرۆڤەکان ژیانێکی خێرا دەژین و ڕۆژانە گوێبیستی چەندەها زانیاری دەبن، هەوڵبدە سەرنجت لەسەر بیرۆکەکانت بێت، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ڕوونیبکەرەوە و هەروەها سوودەکەی نیشانی کەسی بەرانبەر بدە.

بۆ شەڕکردن  مشتوومڕ مەکە

زۆرجار خەڵکی بەهۆی مشتوومڕەوە و تووشی شەڕ دەبن، تەنها دەیانەوێت بەسەر کەسانی تردا سەربکەون، بەبێ گوێدانە یەکگرتوویی ئەو بیرۆکانەی کە دەریدەبڕن، هەوڵبدە بە قسەکانتدا بچیتەوە و  بیکەیتە جێی متمانە و وابکە لەلایەن کەسانی ترەوە قبوڵکراو بێت.


سەرچاوەکان



291 بینین