کاریگەری خۆراک لەسەر گەشەی منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-11-15-20:21:00 - کۆدی بابەت: 11631
کاریگەری خۆراک لەسەر گەشەی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەری خۆراک لەسەر گەشەی منداڵ (بە ئینگلیزی: Food effects on children's growth، بە عەرەبی: التأثيرات الغذائية على نمو الأطفال)، خۆراک کاریگەری زۆری لەسەر گەشەکردنی منداڵ هەیە، ئەو خوێندکارانەی کە خۆراکیان باشە ئەگەری هەیە کە نمرەی زیاتر بەدەست بهێنن لە تاقیکردنەوەکان، سەرەڕای ئەوە، خۆراکە باشەکان لە سەرەتای تەمەنی منداڵیدا دەتوانن کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبێت لەسەر گەشەکردنی زمان. 

چۆن خۆراک کاریگەری لەسەر گەشەکردن هەیە؟ 

ئەگەر جەستە پڕۆتینی پێویستی نەبێت، ئەوا ئێسەکەکان گەشە ناکەن و درێژتر  نابێتەوە، ئەگەر کانزای پێویست نەبێت بۆ دروستکردنی ئێسکەکە، ئێسکەکانیش گەشە ناکەن، هەر بۆیە ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی کە خۆراکی دروستیان نییە، باڵایان لە هاوتەمەنەکانیان کورتترە. 

خواردنی تەندروست بۆ منداڵان 

خۆراکی تەندروست بۆ ئەو منداڵانەی دەچنە تەمەنی خوێندن جۆرەها خواردنی نوێ لە پێنج گروپی خۆراک لە خۆ دەگرێت: 

  • سەوزەکان 
  • میوەکان
  • خۆراکی دانەوێڵە
  • شیرەمەنی کەم چەوری
  • پڕۆتین 

هەر گروپێکی خۆراک ماددەی خۆراکی جیاوازیان تێدا هەیە، کە بۆ گەشەی منداڵەکەت پێویستە، بۆیە پێویستە لە هەر گروپێک منداڵەکەت کۆمەڵێک خۆراکی تایبەت بەو گروپە بخوات تا گەشەکردنی تەندروست بێت. 

میوە و سەوزە 

میوە و سەوزە ڤیتامین و وزە و دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵ و ئاو بە منداڵەکەت دەبەخشن، ئەم مادە خۆراکییانە یارمەتیدەری منداڵەکەت لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی داهاتوو لە ژیاندا، لەوانە نەخۆشییەکانی وەکو: دڵ، جەڵتەی مێشک و هەندێک جۆری شێرپەنجە. منداڵەکەت هان بدە لە هەموو ژەمێکدا و بۆ خواردنی کەم میوە و سەوزە هەڵبژێرێت، ئەمەش میوە و سەوزەی ڕەنگ و پێکهاتە و تامی جیاواز دەگرێتەوە، بە هەردوو شێوەی تازە و کوڵاو. 

پڕۆتین 

خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە پڕۆتین بریتین لە: گۆشتی بێ چەوری، مریشک، ماسی، هێلکە، فاسۆلیا، نۆک، گوێز، ئەم خۆراکانە گرنگ بۆ گەشەکردنی منداڵەکەت و گەشەکردنی ماسولکەکان. هەروەها ئەم خۆراکانە ڤیتامین و کانزای بەسوودیان تێدایە وەکو ئاسن و زینک و ڤیتامین B12 و ترشە چەوری ئۆمیگا ٣ کە لە گۆشتی سوور و ماسییە چەورەکاندا هەیە کە بە تایبەتی گرنگن بۆ گەشەکردنی مێشکی منداڵەکەت. 

خواردنەوە تەندروستەکان 

ئاو تەندروسترین خواردنەوەیە بۆ منداڵان، هەروەها هەرزانترینە، زۆربەی ئاوی شلەتێن بە فلۆراید بەهێز دەکرێت کە بەسوودە بۆ بەهێزکردنی ددانەکانیش.

کاربۆهیدراتەکان 

کاربۆهیدراتەکان زۆربەی ئەو وزەیەی کە پێویستی پێیەتی بە جەستە دەبەخشێت، نیشاستە و شەکرەکان بریتین لە کاربۆهیدرات، نیشاستە لە دانەوێڵەی وەکو: برنج و گەنم و گەنمەشامیدا هەیە، هەروەها پەتاتە و فاسۆلیا و سەوزەی دیکەش نیشاستەیان تێدایە، شەکرەکان بە شێوەیەکی سروشتی لە میوە و شیر هەنگویندا دەبینرێت، زۆرجار شەکرە پاڵاوتەکان بۆ شیرنکردنی خواردنەکان بەکاردەهێنرێن، کالۆرییان زۆرە. 

ڕیشاڵ 

ڕیشاڵ جۆرێکی تری کاربۆهیدراتە، وزە دابین ناکات، بەڵام بە شێوازی تر گرنگە بۆ جەستە، ڕیشاڵ یارمەتی هەرسکردن دەدات، هەروەها یارمەتی منداڵان دەدەن هەست بە تێربوون بکەن، جگە لەوەش ڕیشاڵ دەتوانێت ئاستی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا کەم بکاتەوە، کۆلیستڕۆڵ مادەیەکی گرنگە لە جەستەدا، بەڵام کاتێک جەستە کۆلیستڕۆڵی زۆری دەبێت، ڕەنگە خوێنبەرەکان بە چەوری نیشتوو ڕیز بکرێن، پاشان خوێنبەرەکان تەسک و ڕەق دەبن، ئەمەش دەبێتەسە هۆی جەڵتەی دڵ یاخود جەڵتەی مێشک.


سەرچاوەکان



542 بینین