عێراقییەکان چەند پارە لە کڕینی جگەرەدا خەرج دەکەن؟

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2023-12-09-18:44:00 - کۆدی بابەت: 11707
عێراقییەکان چەند پارە لە کڕینی جگەرەدا خەرج دەکەن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جگەرەکێشان (بە عەرەبی: تدخین، بە ئینگلیزی: Smoking) خوویەکی زیانبەشخە و زۆرێک لە مرۆڤەکان بە تایبەتی چینی گەنجان ئالوودەی بوونە، جگەرە سەرباری زیانە تەندروستییە زۆرەکانی، ئالوودەبوونی دەبێتە هۆی خەرجکردن و بەفیڕۆدانی پارەیەکی زۆر.

ئامار و ژمارەی جگەرەکێشان لە جیهاندا بەرزە و لە وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش ژمارەیەکی زۆر جگەرەکێش بوونیان هەیە، هاوکات ژمارەی جگەرەکێش لە ڕەگەزی نێر بە بەراورد بە ڕەگەزی مێ زیاترە.

عێراقییەکان چەند پارە لە کڕینی جگەرەدا خەرج دەکەن؟

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ستاتیستای جیهانی داهاتی بازاڕی جگەرە لە سەرانسەری جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا نزیکەی یەک تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە. بەپێی ئامارەکە وڵاتی چین لە پلەی یەکەمی لیستی بەدەستهێنانی زۆرترین داهاتە لەم کەرتەدا، کە بڕی زیاتر لە ٢٧٨ ملیار دۆلارە.

لە ئامارە جیاوازەکاندا، عێراق لە پلەی ٧١ـی جیهاندایە لەنێو ئەو وڵاتانەی زۆرترین جگەرە بەکاردەهێنن، بەهای بەکارهێنان و کڕینی جگەرە لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا زیاتر لە ٩٣٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە. ڕێژەی بەکارهێنان یان کڕینی جگەرە لە عێراق ٢٢٪ـە، واتا ٢٢٪ـی دانیشتووانی وڵاتەکە جگەرەکێشن ئەمەش وایکردووە ژمارەی جگەرەکێشان لە عێراق نزیکەی دە ملیۆن جگەرەکێش بێت.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەیەکی شۆککەری سەبارەت بە فراوانبوونی دیاردەی جگەرەکێشان لە وڵاتەکە ئاشکرا کردبوو، دووپاتیکردەوە کە لە عێراق لە هەر بیست خولەکێکدا یەک حاڵەتی مردن بەهۆی لێکەوتە و کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان تۆمار دەکات.


سەرچاوەکان



324 بینین