بەڵگەنامە و تێوەگلانی ناوداران لە ئابڕووچوونی ئێپستاین

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2024-01-12-22:45:00 - کۆدی بابەت: 11850
بەڵگەنامە و تێوەگلانی ناوداران لە ئابڕووچوونی ئێپستاین

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەڵگەنامە و تێوەگلانی ناوداران لە ئابڕووچوونی ئێپستاین یان ئابڕووچوونەکەی ئێپستاین (بە عەرەبی: فضيحة إبستين الجنسية، بە ئینگلیزی: Epstein scandal) جێفری ئێپستاین کەسایەتییەکی ملیاردێری ئەمریکی بوو کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە منداڵانەوە بۆ مەبەستی سێکسی تۆمەتبار کرا، هەر لەو بازرگانییە قێزەوەنەدا چەندان کەسایەتی ناودار و سیاسەتدار و هونەرمەندانی جیهان هاوکاریان کردووە و بەشدار بوونە. چەندان ساڵە ئەم دۆسیەیە لە داگایە و دوای ئەوەی جێفری تۆمەتبار کرا لە ساڵی ٢٠١٩ دەستگیر کرا و هەر بەوهۆیەشەوە لە زیندان پێش دادگاییکردنی خۆی کوشت.

دوای ساڵێک لە خۆکوشتنی ئێپستاین بەڕێوەبەرێکی ئیسرائیلی لە دەزگای مۆساد بانگەشەی ئەوەی کرد کە جێفری و ماکسوێڵی خۆشەویستی بۆ هەواڵگری ئیسرائیل کاردەکەن، هەروەها کچانی کەم تەمەنیان بۆ مەبەستی سێکسی بەکارهێناوە بۆ ڕەشبگیریکردنی سیاسەتمەداران و ناوداران بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری بۆ بەرژەوەندی مۆساد.

جگە لە ئێپستاین هاوبەشە بەریتانییەکەی بە ناوی گیلین ماکسوێڵ لە ساڵی ٢٠٢١ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە منداڵان و بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی سێکسی زیندانی کرا و لە ساڵی ٢٠٢٢ بە هەمان تۆمەت سزا درا، بۆیە دوای ئەوەی تاوانەکانی لەسەر سەلمێندرا بڕیارێک لەلایەن دادگای ئەمریکییەوە بۆ زیندانیکردنی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ دەرچوو و بە بڕی ٧٥٠ هەزار دۆلاریش وەک قەرەبوو سزا درا.

بڵاوکردنەوە و ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکان لەسەر دۆسییەکە

بەڵگەنامە نهێنییەکان لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ ئاشکرا کران کە لە سەدان لاپەڕە پێکهاتبوون و بەچەند کاتێک بڵاوکرانەوە، بەڵگەنامەکان بەشێک لەو لێدوانانەیان تێدایە کە لە قوربانییەکان و تۆمەتباران وەرگیراون، ڤیدیۆی تۆمارکراو و تۆماری دەنگی و وێنەی قوربانیان و تۆمەباران پێکەوە لە بەڵگەکان بوونیان هەیە.

خانمە دادوەری ئەمریکی لۆریتا پرێسکا هەوڵی تەواوی دا کە بەڵگەنامەکان بڵاوبکرێنەوە و چیتر بەنهێنی نەمێنێننەوە، بۆیە هەموو بەڵگەنامەکان بە چەند قۆناغێک بڵاوکرانەوە و ناوی زیاتر لە ١٥٠ بۆ ١٨٠ کەسایەتی لە لیستەکەدا هەبوون کە پێکهاتبوون لە هاوڕێ، هاوبەش، سەردانیکەر، قوربانییەکانی ئێپستاین، هەندێک تۆمەتبارکراون و بەڵگەیان لەسەر هەیە و هەندێک تەنها پەیوەندییان لەگەڵ ئێپستاین هەبووە.

ئەم ئاشکراکردنە لە چوارچێوەی داوایەکی ناوزڕاندن دێت کە لەلایەن ڤێرجینیا جیوفری ئەمریکییەوە لە دژی ئێپستاین و گیلین ماکسوێڵی خۆشەویست و هاوبەشی پێشووی تۆمارکراوە، خۆشەویستەکەی جێفری کچی ڕۆبەرت ماکسوێڵە کە خاوەنی ئیمپراتۆریەتی میدیایی بەریتانیایە و خاوەن چەندین ڕەگەزنامەیە. هەڵبەتە مێژووی ڕووداوەکان کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای ساڵی دووهەزار، بۆیە بەشێک لە ناوداران و هونەرمەندان پاساوی تەمەنی هەڵەشەی گەنجێتی ئەو سەردەمەیان دەهێننەوە و دەڵێن کە بەکارهێنراون و ئەوانیش قوربانی ئێپستاینن، بە پێچەوانەشەوە سیاسەتمەدارەکان هەموو تۆمەتەکان ڕەت دەکەنەوە.

دوورگەی چێژ

شوێنی ڕووداو و تاوانەکان لە کوشکەکانی  ئێپستاین بووە لە "دوورگەی چێژ" یان دوورگەی "حەزلێکەرانی منداڵان" کە دوورگەیەکی تایبەت بووە بە ئێپستاین و میوانەکانی تێدا بانگهێشت دەکرد و شوێنی شاردنەوەی تاوانەکانی بووە. میوانەکانی کە زیاتر کەسانی دەوڵەمەند و ناوداران و سیاسەتمەداران و هونەرمەندان بوونە، بە فڕۆکەی تایبەتی هێنراون بۆ دوورگەکە و بە هێلیکۆپتەری تایبەتی گواستراونەتەوە بۆ ناو دوورگەکە. ڕووبەری دوورگەکە ٣٠٣ هەزار مەتری دووجایە بە دوورگەکانی فێرجنی ئەمریکا ناسراون. دوورگەکە ببووە شوێنی شاردنەوە و کچانی منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، تێیدا بازرگانیان پێوەکراوە، کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە،  مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.

دیارترین ئەو کەسانەی کە ناویان لە لیستی دادگا هاتووە و لە تاوانەکان تێوەگلاون

بەڵگەنامەکانی دادگا کە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ بە چەند قۆناغێک بڵاوکرایەوە ناوی ١٥٠ بۆ ١٨٠ کەسی تێدا بوو، کە بەشێکیان کەسایەتی کاریگەر و ناسراوی سەردەم بوون لە سیاسەتمەداران، ئەکتەران، هونەرمەندان، گۆرانیبیژان، پارێزەر پێکهاتبوون.

دیارترین کەسایەتییە ناودار و سیاسییەکان 

دۆناڵد ترامپ

لە بەڵگەنامەکاندا باس لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کراوە و ناوی هێنراوە بەڵام تۆمەتبار نەکراوە، چەند سەرچاوەیەک بشتڕاستیان کردەوە کە دۆناڵد ترامپ لە ساڵی نەوەدەکانەوە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ ئێپستاین نەماوە.

بێل کلنتۆن

بەڵگەنامەکانی دادگا باسی بیل کلینتۆن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کراوە و ناوی هێنراوە، خزمەتکارەکەی ئێپستاین شایەتحاڵی ئەوەی داوە  کە ئیپستاین پێی وتووە کە "کلینتۆن حەزی لە مناڵی گەنجە"، ئاماژەی بۆ کچانی بچووک داوە. لە کاتێکدا پێشتر ڕایگەیاندرابوو کە کلینتۆن و ئێپستاین پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی نزیکیان هەیە، بەڵام کڵینتۆن لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی بەڵگەکان  بە هیچ کارێکی نایاسایی تۆمەتباری نەکرا، بەڵام لە بەشێکی بەڵگەکان کە بە جیا بڵاوکرایەوە و لە ١٣٠٠ پەڕاو پێکهاتبوو، بە بەڵگەی ڤیدیۆی تۆمارکراوەوە بێل کلینتۆن لەگەڵ کچان منداڵ دەرکەوتووە و ڤیدیۆکە بە نهێنی لەلایەن جێفری ئێپستاینەوە تۆمارکراوە. کلینتۆن چەندین جار هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە لە هەر شتێکی نایاساییدا تێوەگلابێت، هەروەها ڕایگەیاندووە کە چەند ساڵێکە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئێپستاین نەبووە.

شازادەی بەریتانیا شازادە ئاندرۆ

یەکێک لەو کچانە بە ناوی جوانا سیۆبێرگ کە لەگەڵ ئێپستاین کاری دەکرد، شازادەی بەریتانیا شازادە ئاندرۆی تۆمەتبار کرد بەوەی لە ساڵی ٢٠٠١ سێ جار دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری، کاتێک تەمەنی ١٧ ساڵ بووە لە لەندەن و نیویۆرک و دوورگەکانی ڤێرجینی بەریتانیا. بەڵام شازادەی تەمەن ٦٢ ساڵ کە دوای دۆسیەکە نازناوەکانی شاهانەی لێسەندرایەوە، ئەو تۆمەتانەی لەسەر خۆی ڕەتکردەوە. بۆیە شازادە بڕی ١٣ ملیۆن دۆلاری وەکوو قەرەبوو دایە کچەکە و هەردوولا بەم کارە ڕازی بوون، بەوهۆیەوە لە دادای نیویۆرک دادگایی نەکرا. لە بەڵگەنامەکانی ساڵی ٢٠٢٤ بەڵگەی ڤیدیۆی نهێنی لەلایەن جێفری ئێپستاینەوە لەسەر شازادە ئاندرۆ لەگەڵ کچی منداڵ تۆمارکرابوو.

پارێزەر ئالان دێرشۆڤیتر

پارێزەری ئەمریکی ئالان دێرشۆڤیتز کە مامۆستای زانکۆی هارڤارد بووە، هاوکات پیشەی بەرگریکردنە لە ئیسرائیل لە دادگای نێودەوڵەتی داد و لەلایەن خودی بنیامین ناتانیهۆ بۆ ئەو مەبەستە هەڵبژێردراوە، ڕووبەڕووی ئابڕووچوونێکی گەورە بووەوە دوای ئەوەی ناوی لە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە دۆسییەکەی جێفری ئێپستاین هاتووە، کچێکی قوربانی لە دۆسییەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئەم پارێزەرە ئیسرائیلییە شەش جار بازرگانی پێوە کردووە و دەستدرێژی کردووەتەسەری، هاوکات پارێزەرەکە وەکوو پیشەی هەمیشەیی تۆمەتەکانی ڕەت کردووەتەوە. خزمەتکارێکی ئێپستاین شایەتی داوە لەسەر ئەوەی کە چەندان جار ئەم پارێزەرە سەردانی کۆشکەکەی ئێپستاینی لە فلۆریدا کردووە.

ئیهود باراک

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ناوی لە لیستەکەدا هاتووە و چەندان جار چاوی بە ئێپستاین کەوتووە.

ستیڤن هۆکینگ

ناوی ئەم فیزیازانە لە ئیمەیڵێکدا هاتووە کە ئێپستاین لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ماکسوێڵی هاوبەشی ناردووە، سەلمێندراوە کە ستیڤن هۆکینگ بەشداربووە لە کۆبوونەوەی ئاهەنگی شەوانەی کچانی خوارتەمەن ١٨ ساڵ و سەردانی دوورگە و کۆشکی ئێپستاینی کردووە.

دیارترین هونەرمەندەکان

  • لیۆناردۆ دیکاپریۆ
  • مایکڵ جاکسۆن
  • تۆم هانکس
  • تۆم کروز
  • ئۆپرا وێنفری
  • ئەنجلینا جولی
  • پاریس هێڵتن


سەرچاوەکان



547 بینین