چۆن جانتای گونجاو بۆ ستایلمان هەڵبژێرین؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-01-16-19:09:00 - کۆدی بابەت: 11856
چۆن جانتای گونجاو بۆ ستایلمان هەڵبژێرین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن جانتای گونجاو بۆ ستایلمان هەڵبژێرین؟ (بە ئینگلیزی: ?How do we choose a bag that suits our style، بە عەرەبی: كيف نختار حقيبة مناسبة لستايلنا؟جانتایەکی گونجاو نەک تەنیا جوانی دەبەخشێت بە ستایلت بەڵکوو یارمەتیت دەدات پێویستییەکانی ڕۆژانەت بە ئاسوودەیی جێبەجێ بکەیت. 

چۆن جانتای گونجاو هەڵبژێرین؟

١- پێکهاتەی جانتاکە
پێکهاتەی جانتا گرنگە، لە ماددەیەکی کوالێتی و پتەو دروستکرابێت وەکوو چەرمی عەسڵ یان پارچەی پتەو. کوالێتی و پێکهاتەی جانتا کاریگەری لەسەر مانەوەی جانتاکە دەبێت.

٢- گیرفان و جێگاکانی
دەبێت جانتا گیرفانی پێویستی هەبێت بۆ ڕاگرتنی شتەکانت تا بتوانی بە ئاسانی پێداویستییەکانتی تێ بکەیت، بۆ نموونە کلیل، جزدان، مۆبایل و کەلوپەلی تایبەتی تر. 

٣- قەبارە
بێگومان قەبارەی جانتا خاڵێکی گرنگە لە هەڵبژاردنی جانتادا، ئەو جانتایەی کە هەڵیدەبژێریت دەبێت قەبارەی پێویستی هەبێت بۆ جێکردنەوەی شتەکانت.

٤- ستایل و دیزاین
جانتایەک هەڵبژێرە کە لەگەڵ ستایلی تۆ بگونجێت. ئەگەر ستایلی کلاسیک و سادەت حەز لێیە، دەکرێت جانتای سادە و نەخشی کەم و سادە یان یەک ڕەنگ هەڵبژێریت.

٥- ڕەنگ
گرنگترین خاڵ ڕەنگی جانتایە لە هەڵبژاردنی جانتاکە بۆ ستایلت، ڕەنگی جانتا نەک هەر دەبێت لەگەڵ جلەکان بگونجێت بەڵکوو نابێت دژیەکی ڕەنگی جلەکانت بێت. ڕەنگی جانتا دیاری دەکات کە ئەو جانتاکە بۆ چ شوێنانێک بەکار بهێنرێت.


سەرچاوەکان



209 بینین