هەوکردنە مشەخۆرییەکان چۆن دەستنیشان دەکرێن؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-01-27-16:32:00 - کۆدی بابەت: 11897
هەوکردنە مشەخۆرییەکان چۆن دەستنیشان دەکرێن؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەوکردنە مشەخۆرییەکان چۆن دەستنیشان دەکرێن؟ (بە ئینگلیزی: How are  parasitic infections diagnosed؟، بە عەرەبی: كيف يتم تشخيص الالتهابات الطفيلية؟) چەندین جۆری پشکنینی تاقیگەیی بەردەستن بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنە مشەخۆرییەکان. ئەو جۆرە پشکنینانەی کە دابینکەری چاودێری تەندروستی داوای دەکات لەسەر بنەمای نیشانەکان و هەر نەخۆشییەکی دیکەی پزیشکی کە لەوانەیە کەسەکە هەیبێت هەروەها مێژووی گەشتکردنی. دەستنیشانکردنی هەوکردن بە مشەخۆر لەوانەیە قورس بێت، بۆیە دەکرێت دابینکەری چاودێری تەندروستی داوای زیاتر لە یەک جۆر پشکنین بکات. هەروەها بەدەر لە پشکنینە تاقیگەییەکان پشکنینەکانی لە ڕێی تیشکەوە دەکرێت یارمەتیدەربن لە دەستنیشانکردنی هەوکردن بە مشەخۆرەکان.

هەوکردن بە مشەخۆرەکان چییە؟

هەوکردنی مشەخۆر هەر نەخۆشییەک یان حاڵەتێک کە بەهۆی مشەخۆرەکانەوە دروست دەبێت کە لە لەشدا دەژین و زاوزێ دەکەن و زۆردەبن. هەوکردنی مشەخۆر زۆرجار دەبێتە هۆی نەخۆشی ڕیخۆڵە، لەگەڵ نیشانەکانی وەک سکچوون و ڕشانەوە. بەڵام هەروەها دەتوانن خوریشک، ڕەشبوون و هەوکردنی پێست دروستبکەن یان بەشەکانی تری جەستە تووش بکەن، وەک مێشک و سییەکان.

چی جۆرە پشکنینێک بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنە مشەخۆرییەکان؟

چەندین پشکنینی دەستنیشانکردن هەن کە دەکەێت چاودێرانی تەندروستی بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنە مشەخۆرییەکان داوایان بکەن لەوانە:

  • پشکنینی پیسایی

پشکنینی پیسایی (stool) کە پێشی دەوترێت پشکنینی هێلکەی مشەخۆر و مشەخۆر (O&P) بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی مشەخۆرەکان کە دەبنە هۆی سکچوون، سکچوونە ئاوییەکان، تەسکبوونەوە، گاز و غازاتی ناوسک (گاز) و نەخۆشییەکانی تری سک. CDC پێشنیاری ئەوە دەکات کە سێ نموونەی پیسی یان زیاتر، کە لە ڕۆژانی جیاوازدا کۆبکرێنەوە، پاشان پشکنینیان بۆ بکرێت. ئەم پشکنینە بەدوای هێلکە یان مشەخۆردا دەگەڕێت. لەوانەیە دابینکەری چاودێری تەندروستی ڕێنماییت بکات بۆ دانانی نموونەی پیساییەکان لە دەفرێکی تایبەت لەگەڵ شلەی پارێزەر بۆ تێکنەچوونی مشەخۆر و هێلکەکانی ئەگەر لە ناو پیساییەکە هەبن.

ئەو نمونانەی کە لە شلەی پارێزەردا کۆ نەکراونەتەوە پێویستە سارد بکرێنەوە و ڕاستەوجۆ بکرێنە سەلاجەوە، بەڵام بەستوو نەبن، هەتا ئەو کاتەی دەگەیەنرێتە تاقیگە یان نوسینگەی دابینکەری چاودێری تەندروستی. لەوانەیە دابینکەری چاودێری تەندروستی داوا بکات کە تاقیگە بۆیەی تایبەت بەکاربهێنێت یان پشکنینی تایبەت ئەنجام بدرێت بۆ گەڕان بەدوای مشەخۆرەکان کە بە شێوەیەکی ڕۆتینی پشکنینیان بۆ نەکراوە.

پشکنینی پیسایی بۆ مشەخۆرەکان تەنها پشکنینی گشتی پیسایی ناگرێتەوە بەڵکو پشکنینەکانی تری پیسایی دەگرێتەوە لەوانە پشکنینی خوێنی شاراوەی پیسایی یاخود پشکنینی تایبەتی پیسایی لە ژێر مایکرۆسکۆپدا کە بە بۆیەی تایبەت ڕەنگکراوە یاخود پرۆسەی تایبەتی لەسەر ئەنجامدراوە.

  • ناوبینی یان کۆڵۆنبینی

ناوبینی بەکاردێت بۆ دۆزینەوەی مشەخۆرەکان کە دەبنە هۆی سکچوون، سکچوونە ئاوییەکان، ئێشەی ناوسک، گاز و غازاتی ناو سک (گاز) و نەخۆشییەکانی تری سک.

ئەم پشکنینە بەکاردێت کاتێک پشکنینی پیسی هۆکاری سکچوونەکەی ئاشکرا نەکرد. ئەم پشکنینە پرۆسەیەکە کە تیایدا بۆرییەک دەخرێتە ناو دەم (ئیندۆسکۆپی) یان ڕیخۆڵە (کۆلۆنۆسکۆپی) بۆ ئەوەی پزیشکەکە، کە زۆربەی کات پزیشکی گەدەیە، بتوانێت پشکنینی ڕیخۆڵە بکات. ئەم پشکنینە بەدوای مشەخۆر یان نائاساییەکانی تردا دەگەڕێت کە لەوانەیە ببێتە هۆی نیشانە و هۆکارەکانی ناڕەحەتی ناوسک.

  • پشکنینی خوێن

هەندێک لە هەوکردنە مشەخۆرییەکان، بەڵام هەموویان نا، دەتوانرێت بە پشکنینی خوێن بدۆزرێتەوە. پشکنینی خوێن بەدوای نەخۆشییەکی تایبەتدا دەگەڕێت. هیچ پشکنینێکی خوێن نییە کە بەدوای هەموو هەوکردنێکی مشەخۆردا بگەڕێت. دوو جۆر پشکنینی گشتی خوێن هەیە کە پزیشک داوای دەکات لە کاتی بوونی گومانی هەوکردنە مشەخۆرییەکان کە ئەوانیش بریتین لە:

پشکنینی دۆزینەوەی دژەتەن یان دژەپەیداکەر لە خوێندا: بەکاردێت بۆ گەڕان بەدوای دژەتەنەکان یان دژە ماددە مشەخۆرەکان واتا دژەپەیداکەر کە بەرهەم دەهێنرێن کاتێک جەستە تووشی مشەخۆر دەبێت و کۆئەندامی بەرگری هەوڵدەدات بەرەنگاری داگیرکەر ببێتەوە. ئەم پشکنینە لەلایەن دابینکەری چاودێری تەندروستییەوە ئەنجام دەدرێت و نموونەی خوێن وەردەگرێت و دەینێرێت بۆ تاقیگە.

پشکنینی سمیری خوێن لە ژێر مایکرۆسکۆپ: بەکاردێت بۆ گەڕان بەدوای مشەخۆرەکان کە لە خوێندا دەدۆزرێنەوە. بە سەیرکردنی خوێن لە ژێر مایکرۆسکۆپدا، نەخۆشییە مشەخۆرەکانی وەک نەخۆشی گورچیلە، مەلاریا، یان بابلیۆسیس، دەتوانرێت دەستنیشان بکرێن. ئەم پشکنینە بە دانانی دڵۆپێک خوێن لەسەر سلایدێکی مایکرۆسکۆپ ئەنجام دەدرێت. دواتر لە ژێر مایکرۆسکۆپێکدا پشکنینی بۆ دەکرێت.

تیشکی ئێکس، وێنەگرتنی زرنگانەوەی موگناتیسی هەروەها سکانکردنی تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری (CAT) ئەم پشکنینانە بەکاردێن بۆ گەڕان بەدوای هەندێک نەخۆشی مشەخۆر کە لەوانەیە ببنە هۆی زیانگەیاندن بە ئەندامەکان.

دەستنیشانکردنی هەر مشەخۆرێکی پیسایی لەوانەیە قورس بێت. بە پێشکەشکردنی چەند نموونەیەکی پیسایی، ئەگەری دەستنیشانکردنت بە دروستی زیاترە لەوەی کە تەنها یەک نموونە پێشکەش بکەیت. ئەگەر ڕاپۆرتی تاقیگەی نەرێنیت پێگەیشت، پزیشک لەوانەیە داوابکات کە یەکێکی تر لە نموونەکانی پیسایی بنێردرێت بۆ تاقیگەیەکی تر بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکە.


سەرچاوەکان



383 بینین