کاریگەری میوزیک لەسەر منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-02-17-16:57:00 - کۆدی بابەت: 11973
کاریگەری میوزیک لەسەر منداڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کاریگەری میوزیک لەسەر دەروونی منداڵ (بە عەرەبی: تأثير موسيقا على الأطفال، بە ئینگلیزی: The effective of music on children)، میوزیک کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵ جێدەهێڵێت و یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە هەندێکجار بۆ ئارامکردنەوەی دەروونی منداڵ بەکاردێت.

میوزیک و کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتی منداڵ

میوزیک لە تەمەنی منداڵیدا یارمەتی منداڵ دەدات تاوەکو هەستەکانی دەرببڕێت، ئەوان دەتوانن بجوڵێن، باز بدەن، دەستیان بجوڵێنن لە وەڵامدانەوەی ئەو میوزیکانەی کە گوێیان لێ دەبێت.

میوزیک و مێشک

بوونی میوزیک دەتوانێت گەشەی مێشک خێراتر بکات، بە تایبەتی لە تواناکانی زمان و خوێندنەوە، بەپێی کۆمەڵەی نەتەوەی بازرگانانی میوزیک، فێربوونی ژەنینی ئامێرێک دەتوانێت فێربوونی بیرکاری باشتر بکات، میوزیک هەموو بوارەکانی گەشەی منداڵان و کارامەییەکانی لەقوتابخانە گەشەپێدەدات، لەوانە لایەنی ڕۆشنبیری و هەستی و کۆمەڵایەتی و زمان و خوێندنەوەی گشتی هەروەها یارمەتی جەستە و مێشک دەدات کە پێکەوە کاربکەن، بەرکەوتنی منداڵ لە کاتی گەشەکردنی زوودا یارمەتی منداڵان دەدات بۆ فێربوونی دەنگ و واتای وشەکان، سەماکردن بە بە میوزیکەوە یارمەتی منداڵ دەدات لە توانای جووڵەکردن، لە گەورەکانیشدا میوزیک یارمەتی بەهێزکردنی توانای بیرەوەرییان دەدات.

نموونەی پەروەردەی میوزیک لە پۆلدا

میوزیک دەتوانێت یارمەتی فێربوونی زیاتر بدات و ژینگەیەکی ئەرێنی بۆ پۆل دابین بکات، یەکخستنی تەکنیکەکانی میویزک لە پۆلدا ڕێگایەکی خۆش و کاریگەرە بۆ بەهێزکردنی فێربوون لای منداڵان لەوانە:

  • گۆرانی وتن و وەڵامدانەوە بۆ گۆرانی.
  • گۆرانی بۆ فێربوونی وشەی نوێ.
  • دروستکردنی دەنگ و ڕێکخستنی گۆرانییەکە وەکو چیرۆکێک، واتا گۆرانییەکە چیرۆکێک لە خۆبگرێت.
  • دووبارەکردنی جووڵەکان لە ڕێگای بەکارهێنانی میوزیک لە پۆلدا.
  • لێدانی میوزیک لە کاتی چالاکییەکانی پۆلدا.

کاریگەرییە نەرێنییەکانی میوزیک

ناوەڕۆکی میوزیک لەوانەیە هەست و ڕەفتاری نەرێنی بۆ منداڵەکە دروست بکات لە هەندێک کاتدا، هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر هەرزەکاران بەجێدەهێڵێت، توێژینەوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە میوزیک دەتوانێت کاریگەری زیانبەخش دروست بکات، بە تایبەتی کاتێک دێتە سەر بیرکردنەوە، کاتێک کەسێک بیر لە هەستە نەرێنییەکان دەکاتەوە میوزیک دەتوانێت بەشدار بێت لە گەشەکردنی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و خراپترکردنی حاڵەتەکان.


سەرچاوەکان



155 بینین