چۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوور بکەومەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-03-20:57:00 - کۆدی بابەت: 12050
چۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوور بکەومەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربکەومەوە (بە عەرەبی: کیف أبتعد عن وسائل التواصل الاجتماعي، بە ئینگلیزی: how avoid on social media)، زۆرجار زۆر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە هۆی ئاڵوودەبوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم کاتەدا دەبێتە زیان گەیاندن بە کەسەکە، بۆیە پێویست بە چەند ڕێگایەک دەکات تاکو لێی دوور بکەوێتەوە.

کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چین؟

  • سەرەڕای ئەوەی لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەیە، بەڵام تەنیای زیاد دەکات و کەسەکە حەز بە تەنیایی دەکات.
  • لەوانەیە کەسەکە تووشی خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ ببێت.
  • ئەگەری تووشبوونی هەیە بە دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی.
  • شێوازی خەوتن تێکدەدات، بە تایبەت ئەگەر کەسێک پێش کاتی خەو بەکاریبهێنێت.
  • مانەوە لەبەردەم شاشەکان دەبێتە هۆی ئاستێکی نزمی چالاکی جەستەیی، وچالاکییە جەستەییەکان کەم دەکاتەوە بەهۆی بەردەوام بەکارهێنانی.
  • خراپی لایەنی پیشەیی و ئەکادیمی.
  • نزمی ئاستی هاوسۆزی بۆ کەسانی تر.

ڕێگاکانی دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

  • ئەو ئەپانەی کە لە نێو مۆبایلەکەتدان بیانسڕەوە یان بیانشارەوە بۆ ئەوەی بەردەوام هەوڵ نەدەیت ئەپەکان بکەیتەوە، هەوڵبدە کاتیان بۆ دیاری بکەیت بۆ بەکارهێنان، بۆ نموونە هەفتانە چەند کاتژمێرێکی کەم بەکاریان بهێنە بۆ کاری پێویست.
  • کوژاندنەوەی مۆبایلە زیرەکەکەت، دەتوانێت ئەگەری بەکارهێنانی کەم بکاتەوە، چونکە هەر کاتێک کەسێک بیەوێت سەردانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکات، دەبێت دووبارە مۆبایلەکە هەڵبکاتەوە.
  • مۆبایلەکەت لە ژوورێکی تر بەجێبهێڵە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئاگادارکردنەوانەی کە بۆت دێت.
  • داواکردن لە ئەندامێکی خێزان بۆ شاردنەوەی مۆبایلەکەت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو گونجاوە بۆ ئەوەی کەسەکە بتوانێت ئەو ئەرکانە تەواو بکات کە پێی سپێردراوە.
  • بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمە ڕێگایەکی کاریگەرە ئەگەر بە شێوەیەکی لۆجیکی ئەنجام بدرێت، چونکە ناکرێت بە شێوەیەکی کۆتایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووربکەوینەوە، بۆیە دیاریکردنی کات گرنگە کە دیاری دەکات کە لە ماوەی چەندێکدا دوور کەوتوویتەتەوە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
  • لەکاتی نان خواردندا مۆبایل بەکار مەهینن.
  • دوو کاتژمێر پێش خەوتن واز لە سەیرکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بهێنن.
  • ڕاستەوخۆ دوای لەخەو هەستان مۆبایل بەکارمەهێنە، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.
  • ڕاهێنانی پشوودان، ئاسان نییە بۆ کەسێک کە زۆر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنێت و کاتێکی زۆری تێدا بەسەر دەبات لێی دوور بکەوێتەوە، چونکە گرژی و تووڕەبوونەکەی لەوانەیە زیاد بکات، بۆیە ڕاهێنانی پشوودان گرنگە کە لە هەستی توندوتیژی و گرژی بە دوورت دەگرێت.
  • ئەگەر هەستت بەوە کرد کە بابەتەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، ئەوا دەتوانیت ڕاوێژکارێکی دەروونی ببینیت، تاوەکو قسەی لەگەڵ بکەیت و ڕێنمایی لێ وەربگریت.
  • کەمکردنەوەی بایەخدان بەو شتانەی کە بڵاوکراونەتەوە، یەکێک لە نیشانەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەیە کە کاتێکی زۆر بەسەر دەبات بۆ بیرکردنەوە لەوەی کە ئەم کەسە بۆچی ئەم بابەتەی بڵاوکردووەتەوە، مەبەستی چییە، بۆیە گرنگە بۆ دوورکەوتنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بایەخدانەکانت کەم بکەیتەوە.

لە جیاتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانیت کاری تر ئەنجام بدەیت 

  • چالاکییەکی تر ئەنجام بدە، بۆ نموونە: وەرزش بکە یان بڕۆ بۆ مەلەوانی یان پیاسەیەک بکە لەگەڵ هاوڕێکەت، ئەمانە بکە بە ڕۆتینێک تا هەنگاو بە هەنگاو لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوور دەکەویتەوە.
  • فێربوونی بابەتێکی نوێ، دەکرێت فێربوونی بابەتێکی نوێ یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دوورکەوتنەوە لێی.
  • ئەنجامدانی حەزێکی دڵخواز، کە بەرهەمهێنان و خۆڕاگری کەسەکە زیاد دەکات.
  • کتێبێک بخوێنەوە.
  • پەیوەندییەکانت لەگەڵ کەسانی دیکە پتەو بکە، گرنگی بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بدە و لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بڕۆ دەرەوە.


سەرچاوەکان



97 بینین