سەرئێشە لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-11-13:06:00 - کۆدی بابەت: 12086
سەرئێشە لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەرئێشە لە منداڵاندا (بە عەرەبی: الصداع عند الأطفال، بە ئینگلیزی: Headaches in childrenسەرئێشە لە منداڵاندا باوە، ئەگەر سەرئێشە بە شێوەیەکی بەردەوام بوو و درێژخایەن بوو ئەوا پێویستە پزیشکی لێ ئاگادار بکرێتەوە.

نیشانەکان

منداڵان هەمان جۆری سەرئێشەیان هەیە کە لە گەورەکاندا هەیە، بەڵام نیشانەکانیان لەوانەیە کەمێک جیاواز بێت بۆ نموونە، ئازاری سەرئێشە لە کەسانی پێگەیشتوودا زۆرجار بەلایەنی کەمەوە چوار کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام لە منداڵاندا، ئازارەکە لەوانەیە ئەوەندە نەخایەنێت، جیاوازی نیشانەکان لەوانەیە ئاستەنگی دروست بکات بۆ دیاریکردنی جۆری سەرئێشە لە منداڵدا، بەتایبەتی لە منداڵێکی بچووکدا کە ناتوانێت نیشانەکان باس بکات.

جۆرەکانی سەرئێشە

  • سەرئێشە: سەرئێشەیەک کە کەمتر لە ١٥ ڕۆژ لە مانگێکدا بەردەوام دەبێت.
  • سەرئێشەی درێژخایەن: سەرئێشەیەک کە مانگانە زیاتر لە ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت.
  • سەرئێشەی ڕۆژانە: سەرئێشە کە هەموو ڕۆژێک ڕوودەدات.

کام منداڵانە ئەگەری تووشبوونیان بە سەرئێشە زیاترە؟

ئەگەر منداڵەکە ئەندامێکی خێزانەکەی سەرئێشەی هەیە، ئەوا مەترسی زیاتریان لەسەرە، هەروەها ئەو منداڵانەشی کە فشاری دەروونییان بەرزە ئەگەری تووشبوونیان زیاترە بە سەرئێشە.

سەرئێشە کاریگەری لەسەر مێشکی منداڵ هەیە؟

سەرئێشە زیان بە مێشک ناگەیەنێت کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشکی منداڵەکەت نابێت.

سەرئێشە لە منداڵاندا چۆن جیاوازە لە سەرئێشە لە گەورەکاندا؟

سەرئێشەی منداڵان جیاوازە لە گەورەکان سەرئێشەی منداڵ زۆرجار ئەوەندە درێژە ناخایەنێت، لە نێوان ٢ کاتژمێر بۆ ٧٢ کاتژمێرە، منداڵان هەست بە ئازار دەکەن لە سەریاندا.

نیشانەکانی سەرئێشە لە منداڵاندا چین؟

نیشانەکان دەگۆڕێن بەپێی جۆری ئەو سەرئێشەیەی کە منداڵەکەت هەیەتی:

سەرئێشەی توند

  • ئازاری توند
  • دروستبوونی ئازار لە سەر، مل یان دەموچاو

سەرئێشەی دووبارەبووەوە

ئەم جۆرە سەرئێشەیە لە کاتژمێرێکەوە بۆ دوو کاتژمێر بەردەوام دەبێت و بە شێوەیەکی ئاسایی دوو بۆ چوار جار لە مانگێکدا ڕوودەدات.

  • ئازاری گەدە، هەستکردن بە بێزاری و ڕشانەوە
  • توڕەبوون
  • هەستیاری بۆ ڕووناکی، دەنگ یان بۆن
  • سەرگێژبوون
  • تا
  • خەوتنی زیاتر لە کاتی ئاسایی

چی دەبێتە هۆی سەرئێشە لە منداڵاندا؟

سەرئێشە لە منداڵاندا چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

بۆ هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی سەرئێشە، چاودێری تەندروستی پێویستە پشکنینی جەستەیی ئەنجام بدات بۆ نموونە:

  • پشکنینی پلەی گەرمی منداڵەکەت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە تای هەیە یاخود نا
  • پشکنینی بەرزی پەستانی خوێن
  • لاوازی ماسولکە
  • کێشەی هاوسەنگی
  • کێشەی بینین

سەرئێشە لە منداڵان و هەرزەکاران چۆن چارەسەر دەکرێت؟

لە کاتی چارەسەرکردنی سەرئێشە لە منداڵاندا، ڕەچاوی ئەم خاڵانە دەکرێت:

  • تەمەنی مناڵەکەت
  • جۆری سەرئێشە
  • چەند جار سەرئێشەکەی ڕوودەدات؟
  • هۆکاری سەرئێشەی منداڵەکەت چییە؟

چارەسەرەکان

  • دەرمان
  • شێوازی گۆڕینی ژیان
  • ڕێکخستنەوەی فشار


سەرچاوەکان



86 بینین