ساکۆکو

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-12-12:39:00 - کۆدی بابەت: 12102
ساکۆکو

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ساکۆکو (بە عەرەبی: ساکوکو، بە ئینگلیزی: Sakoku) ساکۆکو بڕیارێکی سیاسی و کارگێڕی شۆگنی یابان بوو لە ١٦٠٣-١٨٦٨ کە وڵاتی یابان بەڕووی جیهاندا داخرا بەتایبەت بەهۆکاری ئەوەی هەوڵێک لەلایەن پۆرتوگالییەکان بۆ بە کرستیانی کردنی وڵاتەکە دەدرا. بۆیە ئەنجوومەنی هەموو هۆزەکانی یابان دەنگیان بەوە دا کە وڵاتی یابان بە ڕووی کەشتی گەلی ئەورووپیدا دابخرێت و تەواوی کرستیانەکانی یابان کە لە مەزهەبی کاسۆلیک بوون کوژران. بۆیە ئەنجوومەن کاتێک بەو ڕاستییە دەزانن بڕیار دەدەن کە ڕێگری لەو هەوڵەی پۆرتوگال بکەن کە مەترسی لەسەر کولتوور و مێژووی یابان دروست دەکرد.

ناوەڕۆک

لە ساڵی ١٦٠٠ زایینیدا کاتێک کەشتییەک لە نزیک گوندێکی ڕاوچی ماسییەکان لە یابان لەنگەر دەگرێت، ئەنجوومەنی باڵای شوگەن دژی لۆرد تۆراناگا لە ئۆساکا یەکیان گرت و ویستیان بیکوژن. ئەم کەشتییە کۆمەڵێک دەریاوانی ئینگلیزی هەڵگرتبوو کە بە ڕەگەز ئینگلیز بوون و هاتبوون ئەو هەواڵە بگەیەننە شوگەن کەوا پۆرتوگال دەیەوێت یابان بە کاسۆلیکی بکات. 

دەقی بڕیاری ساکۆکو

هیچ کەشتییەکی یابانی، هیچ هاوڵاتییەکی یابانی مافی چوونە دەرەوەی لە خاکی یابان نییە. هەرکەسێک بەرهەڵستی ئەم بڕیارە بکات ئەوا دەمرێت. تەواوی تاقم و شمەکەکانی سەر کەشتییەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت تا بڕیارێکی نوێ لە شوگەنەوە دەردەچێت. هەر کەسێک کە لە دەرەوە بگەڕێتەوە پێویستە بکوژرێت بە هۆکاری ئەوەی وڵاتەکەی جێ هێشتووە. هەر کەسێک بتوانێت مەسیحییەک، قەشەیەک بدۆزێتەوە بە ٤٠٠-٥٠٠ پارچە زیو خەڵات دەکرێت. هەر کاسۆلیکێکی پۆرتوگالی یاخود ئیسپانی بدۆزرێتەوە دەبێت بخرێتە زیندان لە گرتوخانەی ئۆنرا. هیچ خانەدانێک، هاوڵاتییەکی ئاسایی مافی کڕین و فرۆشتنی لەگەڵ بیانییەکان نییە، بەپێچەوانەوە دەکوژرێن. 

بازرگانی کردن لە ماوەی بڕیاری ساکۆکو

لە ماوەی ئەم بڕیارەدا یابان تەنها لەگەڵ پێنج یەکەدا بازرگانی دەکرد، چوار ڕێڕەوی ئاوی بوونیان هەبوو، کە گەورەترینیان ڕێگای (ناگاساکی - چین) بوو، هەروەها ڕێڕەوێک بۆ جۆسۆن بوو کە هەرێمێکە دەکەوێتە باکووری کۆریا. ئەم هەرێمانەش هەژموونی شوگەن بەسەریاندا زاڵ بوو هەر بۆیە پێکەوە لە پەیوەندی بازرگانیدا بوون. 

ئاڵنگارییە جیهانییەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە

لە سەدەی ١٧ و ١٨ و ١٩دا فراوانخواری دەریایی ڕۆژاواییەکان زۆر لە هەوڵدابوون تاوەکو دۆخی یابان ئاسایی بکەنەوە و جارێکی تر سنوورەکانی یابان بەڕووی کەشتی گەلی ئەورووپیدا بکەنەوە، ئەمریکی و ڕووسی و فەڕەنسییەکان چەندین هەوڵیان دا بەڵام بێ ئەنجام بوون. ساڵی ١٦٤٠ تەواوی پۆرتوگالییەکان لە یاباندا کوژران و وڵاتەکە بە ڕوویان داخرا. هەر لەو ساڵەدا ٦١ دەریاوانی پۆرتوگالی لەلایەن سامورایەکان دەستگیرکران و بە فەرمانی شوگەن (باکوفو) لە سێدارەدران. 

ساڵی ١٦٤٧ لە نزیک ناگاساکی کەشتییەکی پۆرتوگالی لەلایەن ٩٠٠ بەلەمەوە بلۆک کرا، دوای ئەم ڕووداوە شوگەن بڕیاریدا ئاسایشێکی زیاتر بۆ ناگاساکی دابین بکات.  ساڵی ١٧٣٨ کەشتییەکی ڕووسی کە کاپتنەکەی ناوی مارتن سپانبێرگ بوو سەردانی دوورگەی هۆن شووی کرد کە لەم سەردەمەدا پارکی نیشتمانی کایگانە بەناوی ڕیکوچوو. کە بۆ چالاکی سڤیلی لەنگەریان گرتبوو، جگە لەم گەشتە لە ١٧٣٩ و ١٧٤٢ش گەشتیان بۆ یابان ئەنجام دابوو. 

ساڵی ١٧٧٨ بازرگانێکی ڕووس بەناوی پاڤێڵ لیبیدیڤ لاستۆکین سەردانی یابانی کرد و بە ڕێزەوە داوای بازرگانی کرد. چەند ساڵێک دوای ئەوە ئەمریکی و فەڕەنسییەکانیش ژمارەیەک گەشتیان بۆ سنوورە ئاوییەکانی یابان ئەنجام داوە بە مەبەستی کردنەوەی سنووری ئاوی وڵاتەکە. 

کۆتایی بڕیارەکە و کردنەوەی یابان

ساڵی ١٨٥٤ شوگەنی یابان لەگەڵ ئەمریکا و بەڕیتانیا ڕێکەوتنی ئاشتیانەی (ئەنگلۆ - یابان) واژۆ کرد کە ئەوە یەکەم ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی یابان و وڵاتێکی تر بوو پاش دوو سەدە لە داخستنی وڵاتەکەیان. لە ماوەی پێنج ساڵدا ژمارەیەک ڕێکەوتنی تر واژۆ کراون وەکو ڕێکەوتنی ئاشتی (هاریس) لەگەڵ ئەمریکا لە ساڵی ١٨٥٨. دواجاریش لە ساڵی ١٨٦٨ وڵاتەکە جارێکی تر بەڕووی جیهاندا کرایەوە و پەیوەندییەکان وردە وردە ئاسایی بوونەوە. 

ئایا هیچ بەرهەمێکی سینەمایی یاخود کتێب هەیە باسی ئەم ڕووداوە بکات؟

وەڵام بەڵێ، ڕۆمانی Shōgun لە نووسینی جەیمس کلاڤێل کە باسی ئەو ساتە دەکات کە یابان داخرا. هەروەها زنجیرەی تەلەفزیۆنی (2024) Shōgun کە لە هەمان ڕۆمانەوە چیرۆکەکە وەرگیراوە و بە گەیشتنی کەشتییە نامۆکە بە سنووری یابان دەست پێ دەکات. زنجیرەکە لە پێگەی ڕۆتن تۆمەیتۆ نمرەی ١٠٠٪ بە دەست هێناوە و بە تەماتەی فرێش وەسف دەکرێت. 


سەرچاوەکان



93 بینین