گرنگی خوێندنەوەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-14-23:17:00 - کۆدی بابەت: 12116
گرنگی خوێندنەوەی ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرنگی خوێندنەوەی ژیاننامەی پێغەمبەر (بە ئینگلیزی: The Importance of Reading the Life of the Prophet، بە عەرەبی: أهمية قراءة حياة النبي) لە ژیاننامەی پێغەمبەر  ڕێنمایی تێدایە بۆ هەر باوەڕدارێک. پێویستە شوێنکەوتەی شێواز و ڕەفتارەکانی بین لە ماوەی ژیانماندا. خوای گەورە فەرموویەتی پێغەمبەر نموونەیەکی باڵای نێردراوی خوای گەورەیە بۆ هەر کەسێک ئومێدی ڕەزامەندی خوای گەورەی هەبێت و باوەڕی بە ڕۆژی دوایی هەبێت و زیکرد و یادی خودا بکات. هەر بۆیە زۆر گرنگە خوێندنەوەمان بۆ ژیاننامەی پێغەمبەری خودا هەبێت و هەوڵی بەردەوام بدەین بۆ زانینی زیاتر لەسەر شێوازی ژیان و ڕەفتارەکانی ئەو مرۆڤە باڵا و مەزنەی پێشەوامان.

گرنگترین هۆکارەکان

بەشێک لە گرنگترین هۆکارەکانی گرنگیدان بە خوێندنەوەی ژیاننامەی پێشەواو و پێغەمەرمان محەمەد ، بریتین لە:

بەجێگەیاندنی فرمانی ئیلاهی

گرنگیدان بە خوێندنەوەی ژیاننامەی پێشەوامان واجبێکی داوکراوە (فەرزە لەسەر موسوڵمانان). زانین و کۆکردنەوەی زانیاری لەسە چۆنیەتی ژیانکرنی پێشەوامان ئەرکە لەسەر هەر تاکێکمان کە خۆی بە موسوڵمان بزانێت. ئێمەی باوەڕداران باوەڕمان بە تاک و تەنهایی خودای گەورە هەیە پاشانیش بەوەی محەمەد کۆتا نێردراوێتی. باشترین ڕێگاش بۆ فێربوونی ژیاننامەی پێشەوای مرۆڤایەتی خوێندەوە و دیراسەکردنی قورئانی پیرۆزە. دوای وەفاتی پێغەمبەر پرسیاریان لە خاتوو عائیشە کرد کە چۆن شارەزای ژیاننامەی پێشەوای مرۆڤایەتی بین، فەرمووی ئایا قورئانتان نەخوێندۆتەوە؟ بۆ باوەڕدارانی دوای سەردەمی پێغەمبەر یەکەمین ڕێگا بۆ ئەوەی لێیەوە ژیاننامەی پێغەمبەر بزانن قورئانی پیرۆزە.

بۆ تێگەشتن لە قورئان

تێگەشتنی تەواو لە قورئان بەدەست نایا بەبێ شارەزابوون و زانینی ژیاننامەی پێشەوامان. بەشێک لەو بابەتانەی لە قورئاندا باسکراون و داوامان لێکراوە جێبەجێیان بکەین لەڕێگەی ژییاننامەی پێشەوامانەوە باشتر لەو داوایانە تێدەگەین و دەتوانیت باشتر لە ئایەتە پیرۆزەکانی قورئان تێبگەین. بۆ نموونە لە قورئاندا وردەکاری نییە لەسەر چۆنییەتی ئەنجامدانی نوێژ بەڵام لە ڕێگەی ژیاننامەی پێشەوامانەوە دەتوانین لە وردەکارییەکان تێبگەین.

بۆ بەهێزکردنی باوەڕ (ئیمان)

هەر کەسێک بیەوێت باوەڕی بەهێزبکات و ئیمانی دامەزراو بکات پێویستە گرنگی بە فێربوونی ژیاننامەی پێشەوامان بدات. لە ڕێگەی زانینی شێوازی ژیانکرنی پێغەمبەرمانەوە دەتوانین زیاتر لەوە تێبگەین چۆن لە ژیانی ئەم دونیایەمان بژین لە پێناو بەدەستهێنانی ژیانی هەمیشەیی ئەو دونیامان. لەڕێی فێربوونی ژیاننامەی پێغەمبەر و بەجێگەیاندی سووننەتەکانی دەتوانین ئیمان و باوەڕمان بەهێزتر و پتەوتر بکەین.

بۆ پەرەدان بە کارەکتەر و کەسێتیمان

خوای گەورە دەفەرمووێت لە قورئانی پیرۆزدا کە محەمەد مان نەناردووە تەنها وەکو موعجیزەیەک بۆ جیهان بەڵکو لەگەڵیشیدا وەک کەسایەتییەکی خاوەن ڕەوشتی بەرز ناردوومانە. هەموومان دەمانەوێت لە دونیادا خاوەن کەسایەتییەکی جوان و بەرز بین بۆ ئەمەش گرنگی بە ژیاننامەی کەسایەتییە سەرکەوتوو دیارەکان دەدەین. کێ هەیە کەسایەتی لە پێغەمبەری نازدار بەرزتر و شایستەتر بێت تا شوێنکەوتەی بین. پێغەمبەرمان جونترین و باڵاترین نموونەیە بۆ هەموو مرۆڤێک لەم دونیایەدا تەنانەت بێباوەڕەکانیش زۆرجار شایەتی باڵایی کەسایەتی ئەو نازدارەمان دەدەن. هەر بۆیە بۆ پەرەدان بە خۆت و کەسایەتیت باشترین شت هانای بۆ بەریت ژیاننامەی پێشەوامانە.

بۆ پەرەدان بە ئاشتی و ئارامی

 زۆر ناخۆشە کە چاودێری دۆخی ئێستای جیهان بکەین. ململانێی نێوان دوو کەس، شەڕکردن لەگەڵ یەکتر، ئاژاوەی ئاینی، ڕاهێنانی نادادپەروەری و هتد بوون بە دیاردەی باوی جیهانی ئێستا. ئەم دۆخە بە هەر شێوەیەک بێت ئاشتی و پێکەوەژیان تێکدەدات. خەڵک بە پەرۆشەوە هەوڵ دەدەن ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ زاڵبوون بەسەر دۆخەکە و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و هاوئاهەنگی لە کۆمەڵگادا. لە لایەکی ترەوە، زۆربەی خەڵکی شارەزا دەزانن کە لە ماوەی تەنها ٢٣ ساڵدا، پێغەمبەر توانی ئاشتی و هاوئاهەنگی لە کۆمەڵگایەکدا دامەزرێنێت کە بەڕاستی باوەڕپێنەکراو بوو. بۆیە ژیان و فێرکردنەکانی ئەو چارەسەرێکی باشە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم بارودۆخە ناجێگیرەی ئێستادا و برەودان بە ئاشتی و هاوئاهەنگی لە کۆمەڵگادا.

لە‌ کۆتاییدا دەکرێت بڵێین کە ژیانی پێغەمبەر بەراورد ناکرێت بە هیچ کەسێک لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. ئەمە لە ڕاستیدا موعجیزەیەکە کە هەموو تایبەتمەندییەکی باش و ئەخلاقی لەخۆ دەگرێت و بەم شێوەیە دەبێتە مۆدێلێک بۆ هەموو مرۆڤێکی ئەم جیهانە.


سەرچاوەکان



177 بینین