مهرداد سدیقیان

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-03-30-21:13:00 - کۆدی بابەت: 12397
مهرداد سدیقیان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مهرداد سدیقیان (بە ئینگلیزی: Mehrdad sedighian، بە فارسی: مهرداد صدیقیان) ئەکتەرێکی ئێرانییە، لە ١٩ـی مانگی دووی ساڵی ١٩٨٩ لە تاران لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستی کردووە بە کارکردن لە بواری سینەما بە فیلمی عصر جمعە. مهردار لە خێزانێکی چوار کەسی لەدایکبووە، برایەکی گەورەتری هەیە بەناو مهدیار. هاوسەرگیری نەکردووە و سەڵتە.

دەستکردن بەکاری هونەری

لە ساڵی ٢٠٠٥ کاتێک تەمەنی ١٧ ساڵ بوو، تێستی ئەکتەری ئەنجامدا بۆ بەشداریکردن لە فیلمی عصر جمعە، هەر لەو ڕۆژانەدا بەشداری تێستێکی تریشی کردووە بۆ فیلمێکی دیکە کە لە هەردووکیان وەرگیراوە. بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی عصر جمعە لە دەرهێنانی مونا زندی چووە بەردەم کامێرا و یەکەم ئەزموونی خۆی تۆمار کرد. ئەم هونەرمەندە لە دووەم فیلمیدا بەناوی اوتوبوس شب لە دەرهێنانی کیومرث پوراحمد، لەلای نواندنکار خسرو شکیبایی درەشایەوە و سەرکەوتووبوو لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین نواندنکاری پیاو لە فێستیڤاڵی خانە سینما.

بەناوبانگبوونی

مهرداد بە زنجیرەی سقوط یک فرشتە، بۆ یەکەم جار لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن دەرکەت، بەڵام بە زنجیرەی مەدینە ناوبانگێکی زۆری دەکرد. 

مهرداد سدیقیان لە زنجیرەی پێستی شێر

زنجیرەی پێستی شێر لە دەرهێنانی جەمشید مەحموودی زنجیرەیەکە کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو خەڵکدا هەبووە زنجیرەکە دەربارەی پیاوێکە بەناوی نەعیم کە ١٥ ساڵ لە زیندان بووە لە دووری کچەکەی، لەدوای ئازادبوونی بۆ بینینەوەی تووشی کێشە دەبێت. مهرداد لەم زنجیرەیەدا ڕۆڵی سەدرا دەبینێت کە عاشقی ساحلە. بەم زنجیرەیە مهرداد ناوبانگی زیاتری پەیدا کرد بە ڕۆڵگێڕانی لەلای هەر یەک لە نواندنکارانی بەناوبانگ هادی حیجازیفەر، شەهاب حوسەینی، پەردیس ئەحمەدیە.

فیلمەکانی

  • عصر جمعە
  • اتوبوس شهر
  • دیوار
  • سفر مرگ
  • موج سوم
  • حیران
  • سپید و سیاه
  • زمهریر
  • پنهان
  • یک خانوادە محترم
  • قاعدە تصادف
  • بە تهران خوش امدید
  • ناخواستە
  • مادر قلب اتمی
  • خماری
  • اروند
  • پدیدە
  • لابی
  • تورمای سرخ
  • مجرای نیمروز
  • زرد
  • شمارە ١٧ سهیلا
  • عطر داغ
  • ایدە اصلی
  • سمفونی نهم
  • سونامی
  • لامینور

زنجیرەکانی تەلەفزیۆن

  • مدینە
  • دیوار
  • حیرانی
  • سقوط یل فرشتە
  • نامیشی خانەگی
  • پوست شیر
  • رقص روی شیشە
  • شاهگوش

خەڵاتەکان

  • پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی اتوبوس شب لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر.
  • پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری یەکەمی پیاو بۆ فیلمی ماجرای نیمروز لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر.
  • پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی سینەمایی بۆ فیلمی اتوبوس شب لە فێستیڤاڵی حافظ. 
  • پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی ماجرای نیمروز لە فێستیڤاڵی ئەنجومەنی ڕەخنەگران و نووسەرانی سینەمایی ئێران.
  • پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی اتبوس شب لە فێستیڤاڵی سینەمایی ئێران.


سەرچاوەکان



92 بینین