پاقلاوەی یۆنانی

له‌لایه‌ن: - شانۆ محمد شانۆ محمد - به‌روار: 2024-04-05-23:41:00 - کۆدی بابەت: 12443
پاقلاوەی یۆنانی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پاقلاوەی یۆنانی (بە ئینگلیزی: Greek Baklava، بە عەرەبی: بقلاوة يونانية). پاقلاوە جۆرێکە لە شیرینی کە لە بنچینەدا بە شیرینی ڕەسەنی تورکیا ناسراوە کە پێکدێت لە کۆمەڵە چینێک لە نانی تەنک و لە نێوەندیدا گوێز و فستق هەیە، دواتر یۆنانییەکان دووبارە ئەم شیرینییەیان بە کۆمەڵە کەرەستەیەکی جیاوازەوە پێشکەش کردۆتەوە و بووە بە پاقلاوەی یۆنانی. ئەمە ڕێچکەیەکە کە بە چینەکانی هەویری فیلۆی ورد و کەرە لەگەڵ گوێزی دارچینی وردکراو لەناو گیراوەیەکی هەنگوینی شیریندا تێکەڵکراوە. ئەمە بەناوبانگترین شیرینی یۆنانییە.

پێکهاتەکان

هەویری فیلۆ 
دەتوانرێت لە بەشی بەستوو لە دوکانی خواردن بدۆزرێتەوە. دڵنیابە لە توانەوەی لەناو بەشی خوارەوەی بەفرگردا (نزیکەی ١٢ کاتژمێر) بۆ ماوەی شەوێک پێش بەکارهێنانی.

کەرە
ئەمە چینە کەرە و وردە وردە لە هەویرەکەی فیلۆدا دروست دەکات. پێش ڕێکخستنی نانەکان هەر چینێکی هەویرەکەی فیلۆ بە کەرەی تواوە فڵچە بکە.

گوێز (یان فستق)
جۆری گوێزی دڵخوازت بەکاربهێنە بەڵام ڕەسەنترین پاقلاوە بە گوێز دروست دەکرێت. هەروەها دەتوانیت تێکەڵەیەک لە گوێز بکەیت (گوێز، فستق و بندق).

دارچین 
ئەمە گەرمی بۆ گوێزەکان زیاد دەکات. لەوانەیە مێخەک یان هێلکەشی تێبکرێت وە هەر هاڕاوەیەکی زیادە. ئەگەر دارچینت خۆشدەوێت، دارچینی زیاتری تێبکە لەوەی کە لە ڕێچکەکەدا هاتووە.

هەنگوین 
هەنگوینی کوالیتی بەرز بەکاربهێنە چونکە ئەستێرەی نمایشەکەیە و یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکانی ئەم پاقلاوەیە.

شەکر + ئاو 
گیراوەیەکی شەکری شیرین بە شەکر و ئاو دروست بکە و پاشان هەنگوینی تێبکە. ئەمەیە کە پاقلاوە دوای ئامادەبوون تێیدا نەرم دەکرێتەوە.

پێکهاتە ئارەزوومەندەکان:

  • دەتوانیت هێلکە یان مێخەک زیاد بکەیت بۆ تێکەڵەی گوێزەکە بۆ بەدەستهێنانی تامێکی خۆشتر.
  • دەتوانیت کەمێک ئاوی پڕتەقاڵ زیاد بکەیت بۆ ناو شەکراو و هەنگوینەکە بۆ تامێکی گەشاوە و تازەی پڕتەقاڵ.

چ جۆرە چەرەزێک بۆ ناو پاقلاوەکە بەکاربهێنین

بە شێوەیەکی نەریتی لە پاقلاوەدا گوێز یان فستق بەکاردەهێنرێت لە زۆربەی چێشتخانە یۆنانیەکاندا، پاقلاوە دەبینیت کە بە گوێز دروستکراوە. دەتوانیت تێکەڵەیەک لە گوێز بەکاربهێنیت (گوێز و فستق) بۆ بەدەستهێنانی تامێکی باشتر.

چۆنیەتی دروستکردنی پاقلاوە هەنگاو بە هەنگاو

دروستکردنی پاقلاوەی ماڵەوە دەتوانێت ترسناک بێت. پێویستی بە چەندین پێکهاتە نییە بەڵام دەتوانێت تەکنیکی بێت و کەمێک کات بەفیڕۆ بدات. خاڵە گرینگەکە ئەوەیە کە لەگەڵ هەویرەکەی فیلۆدا نەرم و نیان بیت بۆ ئەوەی نەدڕێت یان وشک نەبێتەوە. بڕێکی زۆر لە کەرە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی وشک نەبێتەوە.

یەکەم: هەویرەکەی فیلۆ بتوێنەوە. کاتێک هەویرەکەی فیلۆ دەکڕیت بەستوو دەبێت. گرنگە ڕێگەی پێبدرێت بۆ ماوەی شەوێک لەناو سەلاجەدا بتوێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەی بکرێت بۆ دروستکردنی پاقلاوەکە. پاقلاوەکە لەناو پاکەتەکەی داخراودا هەڵبگرە تاوەکو ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان بۆ ئەوەی وشک نەبێتەوە. 

دووەم: هەویرەکەی فیلۆ ببڕە تا لەگەڵ قاپی نانکردنەکەدا بگونجێت. خاولییەکی شێدار لەبەردەستتدا بێت بۆ ئەوەی لەسەر هەویرەکەی فیلۆ دایبنێیت بۆ ئەوەی وشک نەبێتەوە.

سێیەم: گوێزەکان بخەرە ناو ئامێری هاڕین و نزیکەی ٨-١٠ جار یان تا گوێزەکان بە شێوەیەکی درشت ورد دەکرێن. زیاد لە پێویست وردیان مەکە دواتر دارچینی تێبکە.

چوارەم: کەرەکە بتوێنەوە و بە وریاییەوە یەک پەڕەی فیلۆ بخەرە ناو تاوەی تایبەتی پاقلاوەکە بە کەرە فڵچەی بکە. کەرەی فڵچەکردن لەسەر هەر چینێک دووبارە بکەرەوە تا ١٠ چین لەناو تاوەکەدا کۆدەبێتەوە.

پێنجەم: ٣/٤ کوپ تێکەڵەی گوێزەکە بەسەر چینەکانی هەویرەکەی فیلۆدا بپرژێنە و بە یەکسانی بڵاوی بکەرەوە. پێنج پەڕەی کەرەی فیلۆی بخە سەر پاشان چینێکی تری گوێز. ٤ جاری تر دووبارەی بکەرەوە. واتا ڕیزبەندییەکە دەبێت ١٠، ٥، ٥، ٥، ٥، ١٠ بێت لەگەڵ گوێز لە نێوان چینەکاندا. بە ١٠ چین دەست پێدەکەیت و پاشان ٥ چین ٤ جار دووبارە دەکەیتەوە و دواتر بە ١٠ چین تەواو دەکەیت. بەشی سەرەوەی کۆتایی ١٠ چینەکە بە کەرەی تواوە فڵچە بکە. بە هەمووی دەکاتە ٤٠ چین لە نان.

شەشەم: پێش خستنە ناو فڕن پاقلاوەکە پارچە پارچە بکە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زیاتر سووربێتەوە. پێشنیار دەکەم چەقۆیەکی زۆر تیژ بەکاربهێنیت. هەویرەکەی فیلۆ بە شێوەی دیاکۆن (واتا لا تەریب) ببڕە بۆ ئەوەی ئەڵماسێک دروست بکات.

حەوتەم: بیبرژێنە بۆ ماوەی نزیکەی ٤٨-٥٠ خولەک یان تا ڕەنگێکی تەواو و ئاڵتونی سووک دەبێت لە فڕنیدا کە پێشتر گەرمکراوە لە دەرەجەی ١٨٠ پلەی سیلیزیدا.

هەشتەم: لەکاتێکدا کە پاقلاوەکە لەناو فڕنەکە ئامادە دەبێت گیراوەیەکی هەنگوینی شیرین دروست بکە. گرنگە ڕاستەوخۆ ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی گیراوە هەنگوینەکە سارد بێتەوە پێش ئەوەی بیخەیتە ناو پاقلاوە گەرمەکەوە. هەروەها دەتوانیت پێشوەختە ئەمە دروست بکەیت و لە پلەی گەرمی ژووردا بیهێڵیتەوە. لەناو مەنجەڵێکدا شەکر و ئاو تێکەڵ بکە و بیخە سەر ئاگر تا دەکوڵێت. کاتێک کوڵا ئاگرەکە کەم بکەرەوە و با بۆ ماوەی پێنج خولەکی تر بکوڵێت. لەسەر ئاگرەکە لایدە و هەنگوینەکەی تێبکە. بیڕێژە ناو دەفرێک و بیخە ناو بەفرگر تا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک سارد دەبێتەوە.

نۆیەم: کاتێک پاقلاوەکە تەواو بوو لە برژان، لە فڕنەکە دەریبهێنە و ڕاستەوخۆ گیراوەی هەنگوینەکە بڕێژە بەسەر هەموو پاقلاوەکەدا تا بتوانێت لەناو پاقلاوەکەدا نوقم بێت. ڕێگە بدە پاقلاوەکە تێکەڵی هەنگوینەکە ببێت بۆ ماوەی لانیکەم چوار کاتژمێر بەڵام هەشت کاتژمێر باشترینە. پاقلاوە شیرینییەکی تەواو و گونجاوە بۆ ئەوەی پێشوەختە دروستی بکەیت چونکە ڕۆژی دواتر خۆشتریش دەبێت.

بۆ ئەوەی پاقلاوەکە نەخوسێت و وشکیش نەبێت وا پێویستە کە شەکراو بە هەنگوینەکە لە پلەی گەرمی ژووردا دانرابێت و بە هیچ شێوەیە نە گەرم و نە زۆر سارد بێت بۆ ئەوەی کاتێک بەسەر پاقلاوە گەرمەکەدا ڕژێنرا زۆر بە جوانی هەڵیمژێت و لەهەمان کاتدا ڕەنگە سوورەکەی خۆی لەدەست نەدات.

چۆنیەتی هەڵگرتنی پاقلاوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک

دوای ڕژاندنی شەکراو بە هەنگوینەکە وا باشە کە ماوەی دوو بۆ پێنج کاتژمێرێک لە پلەی گەرمی ژووردا دابنرێت پاشان بخرێتە ناو بەشی خوارەوەی بەفرگر بەڵام ئەگەر لە پلەی گەرمی ژووردا سەرەکەی دابخرێت و هەوای بەرنەکەوێت ئەوا چەند ڕۆژێکی باش هیچی لێنایەت و پارێزراو دەبێت لە وشک بوونەوە.


سەرچاوەکان



179 بینین