بەفیڕۆدانی کات لە تەکنەلۆژیای زانیاریدا (IT) چییە؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-04-07-05:38:00 - کۆدی بابەت: 12451
بەفیڕۆدانی کات لە تەکنەلۆژیای زانیاریدا (IT) چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەفیڕۆدانی کات لە تەکنەلۆژیای زانیاریدا چییە؟ (بە عەرەبی: ما هو اضاعة الوقت في تكنولوجيا المعلومات، بە ئینگلیزی: What is a waste of time in information technology)، کورتکراوەکەی بە ئینگلیزی بریتییە لە (IT)، هەروەها لەناو ئایتیدا چەندین بواری جیاواز هەن ئەستەمە هەموویان لە یەک بەشدا کۆبکەینەوە، هەروەها لە سەردەمی هاوچەرخدا تەکنەلۆژیای زانیاری بایەخێکی زۆری پێدەدرێت و کارێکی زۆری لەسەر دەکرێت.

خاوەن کارەکان تەکنەلۆژیای زانیاری بۆچی مەبەستێک بەکاردێنن؟

بەو پێیەی چەندین چەمکی جیاواز بۆ ئایتی هەیە لەبەر ئەوە پێویستە بزنسەکان سەرنجیان لەسەر ڕێکخستنی پرۆسەکانی ئایتی خۆیان بێت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین سوود لە کاتەکانیان وەربگرن، چونکە تەکنەلۆژیای زانیاری یارمەتیدەرت دەبێت بۆ کار ئاسانی کارەکانت بەڵام دەبێتە هۆکارێکی زۆر بۆ بەفیڕۆدانی کاتی پێویست.

لایەنە سەرەکییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری کە کات بەفیڕۆ دەدات 

کاتە بەنرخە و بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت بەسەر دەچێت، لە هەموو بزنسێکدا ڕێگەی جیاواز هەیە کە مرۆڤەکان کات بەفیڕۆ دەدەن، بەڵام لە تەکنەلۆژیای زانیاریدا تۆ بە کۆمەڵێک شت دەورە دراویت کە کات بەفیڕۆ دەدەن، پاشان دەتوانیت لە ڕێگای ئەم بەشەوە کاتی بەفیڕۆ چوو بۆخۆت بگێڕیتەوە، ئەو شتە تایبەتمەندانەی کە کات بەفیڕۆ دەدەن لە تەکنەلۆژیای زانیاریدا بریتین لە:

  • سیستەم و پرۆسەی بەسەرچوو
  • هەوڵدان بۆ چاککردنی ئەو شتانەی کە پێشتریش چاک کراون
  • کارکردن لەسەر ئەو ئەرکانەی کە لە پێشینە نین
  • شکستهێنان لە پلاندانان بۆ داهاتوو

سیستەم و پرۆسەی بەسەرچوو

زۆرجار سیستەم و پرۆسە بەسەرچووەکان دەتوانن گەورەترین کات بەفیڕۆدەر بن لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە هەر کێشەیەک کە سەرهەڵبدات بەزۆری چارەسەرکردنی زۆر قورسە و کاتێکی زۆری دەوێت، سەرەڕای ئەوەش زۆرجار سیستەمی بەسەرچوو هەمان سوودەکانی سیستەمی نوێ نادات، هەروەها سیستەمی نوێ دەتوانێت تایبەتمەندی زیادەی لەگەڵدا بێت کە یارمەتی بزنسەکەت دەدات کاتت بۆ پاشەکەوت بکات. سیستەمە بەسەرچووەکان تایبەتمەندی کەمتر دابین دەکەن کە دەتوانێت کاتت بۆ پاشەکەوت بکات.

هەوڵدان بۆ چاککردنی ئەو شتانەی کە پێشتر چاک کراون

هەوڵدان بۆ چاککردنی ئەو شتانەی کە پێشتر چاککراون، یەکێکی ترە لە کات بەفیڕۆدانی باو لە بواری ئایتیدا. ئەمەش بەزۆری بەهۆی نەبوونی پەیوەندی نێوان تیمە جیاوازەکانی ناو تەکنەلۆژیای زانیاری یان لەبەر ئەوەی کەسێک لەبیری کردووە کە کێشەیەک پێشتر چارەسەر کراوە. دەکرێت بلیتێک دروستکرابێت بەڵام وەک تەواوکراو نیشانە نەکراوە، بۆیە کەسێکی تر سەیرێکی بکات و کاتەکانی بەفیڕۆ بدات.

کارکردن لەسەر ئەو ئەرکانەی کە لە پێشینە نین

کارکردن لەسەر ئەو ئەرکانەی کە لە پێشینە نین دەتوانێت کات بەفیڕۆ بدات بە دوورکەوتنەوەت لە ئەرکە گرنگترەکان. لە ئایتیدا ئاستی گرنگی هەیە بۆ ئەرکەکانی ڕۆژانە و ئەرکە پێشینەییەکانی بەرزتر، کە بەگشتی ئەمانە لەگەڵ ئەرکە گرنگەکانن بە ئامانجە کورت و درێژخایەنەکان دێن، بە پێویستی بە ئەنجامدانی ئەرکی بچووک وەک گۆڕینی وشەی نهێنی لەبیرکراو، ئامانجە درێژخایەنەکانی گرنگتر بەدی ناهێنرێن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاتێکی زیاتر لە پێویست بەفیڕۆ بدەیت. باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ئەمە و کارکردن لەسەر ئامانجە درێژخایەنەکانت لە ئایتیدا ئەوەیە کە ئایتیەکەت بۆ شتە بچووکەکان دەربهێنیت، ئەمەش کاتێکی زیاترت پێدەدات بۆ ئەرکە گرنگەکان. 

شکستهێنان لە پلاندانانی پێشوەختە

لە کۆتاییدا دەتوانرێت کات بەفیڕۆ بدرێت بەهۆی شکستهێنان لە پلاندانان بۆ پێداویستییەکانی ئایتی داهاتوو. لە داهاتوودا لە هەر کاتێکدا سیستەمەکانت دەتوانن شکست بهێنن، بە چاککردنەوەی یان بەدەستهێنانی سیستەمێکی نوێ لە کۆتا خولەکدا کات و پارەی زیاترت تێدەچێت، بە دڵنیابوون لەوەی کە نەخشەڕێگایەکت هەیە بۆ سیستەمەکانی ئایتی خۆت، دەتوانیت خۆت لە زۆرێک لەو کێشانە بەدوور بگرێت کە کاتێک سیستەمەکان دەگۆڕدرێن یان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو شکست دەهێنن. بە پلاندانان دەتوانیت لە درێژخایەندا کاتت بۆ پاشەکەوت بکەیت و کارەکەت بە باشی بەڕێوەبچێت.

چەند شتێک هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ یارمەتیدان لە ڕێکخستنی پرۆسەکانی تەکنەلۆژیای زانیاریدا

چەندین ڕێگە هەیە بۆ پاشەکەوتکردنی کات لە بواری ئایتیدا، بە ئۆتۆماتیکیکردنی ئەرکەکان و سادەکردنی پرۆسەکان و ڕادەستکردنی لە شوێنێک کە دەتوانیت کات بۆ شتە گرنگترەکان دیاری بکەیت. بۆیە کاتێکی زیاتر بەفیڕۆ مەدە هەروەها بە جێبەجێکردنی ئەم ئامۆژگاریانە دەتوانیت بە ئاسانی خۆت بەدوور بگرێت لە بەفیڕۆدانی کات لە بەڕێوەبردنی تەکنەلۆژیای زانیاری و بگەڕێیتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی لەگەڵ جێبەجێکردنی وادە و ئامانجەکانی دیاریکراو لەلایەن کۆمپانیاکە، کە ئامۆژگارییەکانیش بریتییە لە:

  • سیستەمەکانت بە نوێ بهێڵەرەوە
  • لە شوێنێک کە دەتوانرێت ئۆتۆماتیکی بکە بۆ وەستاندنی ئەو شتانەی کە کات بەفیڕۆ دەدەن.
  • ئاسانکردنی پرۆسەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری.
  • نوێنەری کردن

کاتت بۆ پلاندانان و پەیوەندیکردن تەرخان بکە 

واز لە بەکارهێنانی ئەو شتانە بێنە کە کات بەفیڕۆ دەدەن زۆرجار دەتوانرێت خۆت بەدوور بگرێت لە کات بەفیڕۆدانی سەرەکی لە ئایتیدا بە تەنها تەرخانکردنی کات بۆ پلاندانان و پەیوەندیکردنی کاریگەر، بە دڵنیابوون لەوەی کە هەمووان ئاگاداری نوێترین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانن، دەتوانیت خۆت بەدوور بگرێت لە بەفیڕۆدانی کات لەسەر ئەو ئەرکانەی کە پێشتر تەواو بوون. سەرەڕای ئەوەش بە نوێکردنەوەی تۆ و سیستەمەکانت، دەتوانیت خۆت لە زۆرێک لەو کات بەفیڕۆدەرانە بەدوور بگرێت کە باسکراون، کاتێک باس لە بەفیڕۆدانی کات دەکرێت لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا چەند هۆکارێکی جیاواز هەیە، هەروەها بە نوێکردنەوەی سیستەمەکانت و تەرخانکردنی کات بۆ پلاندانان بۆ پێداویستییەکانی داهاتوو، دەتوانیت کات پاشەکەوت بکەیت و کارەکەت بە باشی بەڕێوەبچێت.


سەرچاوەکان



44 بینین