هۆکاری بوونی سیسرک لە ماڵاندا

له‌لایه‌ن: - فیردەوس جەزا جاف فیردەوس جەزا جاف - به‌روار: 2024-05-01-22:25:00 - کۆدی بابەت: 12730
هۆکاری بوونی سیسرک لە ماڵاندا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هۆکاری بوونی سیسرک لە ماڵاندا (بە ئینگلیزی: The reason for the presence of cockroaches in the house، بە عەرەبی: سبب وجود الصراصير في المنزل) سیسرکەکان مێرووی باون کە لە سەرانسەری جیهاندا دۆزراونەتەوە. بۆ زۆربەی خەڵک ئاشنایە، سیسرک مێروویەکی زۆر سەرچاوەدارە کە دەتوانن لە ماڵەکەندا بژین، بخۆن و زاوزێ بکەن بەبێ ئەوەی پێیان بزانرێت. لە کاتێکدا ئەوان بە شێوەیەکی ئاسایی ناگەزن، بەڵام هێشتا لەوانەیە کێشەی تەندروستی زۆر بۆ هەندێک کەس دروست بکەن، بەو پێیەی خۆراک لەو ماددە ئۆرگانییانەوە وەردەگرێت کە تیایدا هەیە، هەندێک کەس لەوانەیە نیشانەکانی هەستیاری و تەنگەنەفەسی لە هەناسەدان بەهۆی پاشەڕۆیان و پێستیان ئەزموون بکەن. ئەم جۆرە مێرووە دابەش کراوە بەسەر چەند جۆرێکدا کە هەندێکیان ناوەکین و لەناو ماڵەکاندا دەژین و هەندێکی دیکەشیان دەرەکین و لە دەرەوە دەژین.

هۆکارەکانی بوونی سیسرک لە ماڵاندا

سیسرک لە ماڵەکاندا لە ئەنجامی چەندین هۆکاری جیاواز بوونی دەبێت و بڵاودەبێتەوە، لەوانە:

دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوی ماڵەوە بۆیان: سیسرک دەتوانێت هێرش بکاتە سەر ماڵەکان و خۆی تێدا بشارێتەوە بەهۆی بوونی ژینگەیەکی گونجاو کە یارمەتی چوونە ژوورەوە و شاردنەوەی دەدات، ئەمەش بە پشتبەستن بەم شوێن و شێوازانەی خوارەوە:

  • کرانەوەیەکی بچووک و بوونی درز لە دیوار و ڕووی ماڵدا.
  • دۆزینەوەی شوێنی نادیاری باش وەک ناوچەکانی ژێر ساردکەرەوەکان، جل شۆرگە و ژێر کەلوپەلەکانی دیکەی ناوماڵ.
  • ئاوەڕۆی ماڵەکان هۆکارێکی دیکەن بۆ هەبوونی سیسرک، بۆیە کاتێک ئاوەڕۆیەک لە ژوورەوەیە بەباشی سەرەکەی دابپۆشە.

بوونی سەرچاوەی خۆراکی: سیسرک لە ماڵەکاندا لەو خۆراکانە دەخوات کە بە باشی لە ساردکەرەوە، دەفری هەڵگرتن و دەفرەکانی تایبەت بە خۆراکدا هەڵنەگیراون. ئەو سەرچاوە خۆراکانەی کە ئەم مێرووە لە ماڵەکاندا بەکاریدەهێنن بریتین لە:

  • ئەو قاپ و کەلوپەلانەی لەناو سینگەکەدا کۆبوونەتەوە، نەشۆراون و پاشماوەی خۆراکیان لەناودا ماوەتەوە.
  • ئەو مێز و سینگانەی کە هەندێک خۆراکی بەرکەوتوویان لەسەر ماوەتەوە، یان پاشماوەی خۆراک کە دەڕژێتە سەر ڕووکارەکان و پاک نەکرێتەوە.
  • خواردن و ئاوی ئاژەڵە ماڵیەکان، کە لەوانەیە لەناو دەفری دانەپۆشراودا یان لەناو قاپی ئاژەڵە ماڵییەکاندا بەجێبهێڵرێت بۆ ئەوەی دواتر بیخۆن.
  • دەفری هەڵگرتنی خۆراک لەو جۆرانەی کە مەبەست لێی هەڵگرتنی خۆراک نییە، یان ئەوانەی کونیان تێدایە کە سیسرک لە ڕێگەیانەوە بچێتە ژوورەوە.
  • دەفری زبڵ کە داپۆشراو نییە، هەروەها کیسی زبڵ کە ڕەنگە پاشماوەی خۆراکی تێدابێت و بە بەردەوامی لە ماڵەوە نەهێنرێتە دەرەوە.
  • ئەو بۆریانەی کە ئاوی دزەپێکراویان تێدایە، ئاویان لێدەڕوات و پێویستیان بە چاککردنەوە هەیە.

 کاریگەری بوونی سیسرک لە ماڵدا

کاتێک ئەم مێرووانە هێرش دەکەنە سەر ماڵەکان، کاریگەری زۆریان لەسەر موڵک و تاکەکان هەیە، ئەمەش هۆکاری بەرخۆدان و هەوڵدانیانە بۆ دەرکردنیان بە شێواز و ئامرازی جۆراوجۆر. لە کاریگەرییە نەرێنییەکانیان بریتیین لە:

  • هەڵگرتنی هەندێک ژەهر، نەخۆشی و گواستنەوەیان بۆ ئەو ڕووکارانەی کە پێیدا تێپەڕدەبیت، ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک و سکچوون بۆ نیشتەجێبوانی ماڵەکە.
  • ئەو لیکەی کە لە لایەن سیسرکەوە دەردرێت، هەروەها پیسایی و پێستیان هەندێک ماددەیان تێدایە کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی تەنگەنەفەسی لە منداڵاندا و لەوانەیە ببێتە هۆی وروژاندنی هەستیاری و کێشەی هەناسەدان بۆ گەورەکان و گەنجەکان بەتایبەتی، جگە لە کێشەی هەڵئاوسان، پژمین و خورانی چاو.
  • تاکەکان بێزار دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی شەرمەزاری، ترس و دڵەڕاوکێ کاتێک لەناکاو لە بەردەم میوانەکان و خاوەن ماڵەکاندا دێتە دەرەوە.
  • دەردانی بۆنی ناخۆش لە ماڵەکاندا، بەهۆی گواستنەوە و جووڵەیان لە شوێنە پیسەکانەوە بۆ سەر ڕووکارەکان.
  • پیسکردنی ڕووکار و کەلوپەلی ناوماڵ لە چێشتخانەکاندا و هەروەها ئەو خۆراکانەی داپۆشراو نیین.

 چۆنیەتی نەهێشتنی سیسرک لە ماڵدا

چەند ڕێگایەک هەن بۆ نەهێشتنی سیسرک لە ماڵەکاندا و بریتیین لە:

ڕێگای سروشتی: هەندێک لە کەرەستە چالاکەکانی ماڵەوە بەکاردەهێنرێن بۆ دروستکردنی مێرووکوژێکی سروشتی بەهێز و بریتین لە:

  • ترشی بۆریک و ئارد: ئارد سیسرک و مێرووە زیان بەخشەکانی دیکەی ناو ماڵ ڕادەکێشێت لە کاتێکدا ترشی بۆریک بەشێوەیەکی کاریگەر لە ناویان دەبات. بەم شێوەیە بەکاردێت؛ کوپێک ئارد لەگەڵ کوپێک ترشی بۆریک و کەمێک ئاو بە باشی تێکەڵ بکە تا شلەیەک دروست دەبێت و گیراوەکە لەناو دەفری بچووک و کراوە لە چەند شوێنێکی جیاواز لە ماڵەکەتدا دابنێ.
  • سۆدەی نان و شەکر: لەسەر هەمان بنەمای کارکردن وەک شێوازی پێشوو، شەکر سیسرک و مێرووەکان ڕادەکێشێت و سۆدەی نانەکەش لەناویان دەبات. بەم شێوەیە ئاماددە دەکرێت و بەکاردێت؛ بەشێک لە شەکرەکە لەگەڵ بەشێکی تری سۆدەی نان تێکەڵ بکە و بیخەرە ناو دەفرەکانەوە بەتەواوی وەک شێوازی پێشوو. دەفرەکان لە ژێر ساردکەرەوە و هەموو ئەو شوێنانەی گومانی بوونی سیسرکی لێدەکرێت دابنێ و سۆدەی نانەکە کاریگەری زیاتر دەبێت.
  • ڤازلین: دەتوانرێت سیسرک بە شێوەیەکی سەلامەت و سادە لەناوببرێت، کە بریتییە لە بەکارهێنانی ڤازلین، ئارد و شەکر، لە ڕێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:
  • جێڵی ڤازلین بخەرە ناو قاپێکی بچووکەوە و لەگەڵ شەکر و ئاردی تێکەڵ بکە بۆ ڕاکێشانی سیسرک.
  • دەفرەکە لەو شوێنانەی لە بەشی سەرەوە ئاماژەی پێکرا دادەنرێت.
  • تەڵەکە نوێ بکەرەوە و جارجارە ڤازلین و ئاردی زیاتر و شەکری تێکەڵ بکە بۆ بەدەستهێنانی هەمان کاریگەری دوای تەواوبوونی جێڵەکە و نەهێشتنی سیسرکەکان.
  • مێرووکوژەکان: دەتوانرێت سیسرک لە ڕێگەی مێروکوژە کیمیاییە ئامادەکراوەکانەوە نەهێڵرێت، بۆ ئەمەش باشترە پێش بەکارهێنانی ئەو ڕێنماییانەی لەسەری نووسراون بخوێنرێتەوە، وەک هەندێکیان ڕێنمایی دەکەن لە لابردنی سەرچاوەی خۆراک و کەلوپەلی ناوماڵ بۆئەوەی پیس نەبێت. هەروەها بۆ ئاسانکاری بۆ بڵاوەپێکردنیان، بەکارهێنان و زیادکردنی کاریگەرییەکەی، لەوانە:
  • پڕژێنەر: ئەم سپرایانە لەو شوێنانە دەڕژێنرێن کە سیسرک تێیدا نیشتەجێیە و تێدەپەڕێت، هەروەها لەژێر ساردکەرەوە و کابینەکاندا بپڕژێنرێن، هەروەها لەو شوێنانەی کە پاشەڕۆکانییانی تێدایە،
  • پاودەر: هەندێک مێرووکوژی پیشەسازی لە شێوەی تۆز یان خۆڵدا هەن و پێکهاتەکە ترشی بۆریک و خاک لە خۆدەگرێت. ئەم ماددانە بە لکاندن بە جەستەی سیسرکەوە کاردەکەن و دەچنە ناویەوە کاتێک مێرووەکە خۆراکەکەی دەخوات لە ڕێگەی بەشە هەواییەکانیەوە و لاسکەکانیا


سەرچاوەکان



415 بینین