گرنگی ڕۆژی ١٩ ی حوزەیران لە مێژووی ئەمریکا

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-05-07-17:31:00 - کۆدی بابەت: 12798
گرنگی ڕۆژی ١٩ ی حوزەیران لە مێژووی ئەمریکا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

گرنگی ڕۆژی ١٩ ی حوزەیران لە مێژووی ئەمریکا (بە عەرەبی: أهمية يوم 19 يونيو في التاريخ الأمريكي، بە ئینگلیزی: The importance of June 19 in American history) ڕۆژی ١٩ی حوزەیران یاخود مانگی شەش کە بە juneteenth ناسراوە بە ڕۆژێکی گرنگ دادەنرێت لای ئەمریکییەکان. هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چەند ڕووداوێکی مێژوویی کە بە درێژایی مێژوو لەم ڕۆژەدا ڕوویان داوە. هەر بۆیە پێی دەوترێت "ڕۆژی پشووی فیدڕاڵی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا"

گرنگترین ئەو ڕووداوانەی لەم ڕۆژەدا ڕوویان داوە

  • کۆتایی هێنان بە کڕین و فرۆشتنی کۆیلە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پێدانی ماف بە ئەفریقییەکان. 
  • لە ١٩-٦-١٨٦٥ کۆتایی بە جەنگی ناوخۆیی ئەمریکا هات. 
  • لە ساڵی ١٧٧٦ لەم ڕۆژەدا کۆڵۆنییەکانی ئەمریکا یەکیان گرت و ١٣ ویلایەتیان لێ پێکهێنرا. 
  • ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئەمریکا لە ١٩٦٨ کە حکوومەتی ئەمریکا لە بەرواری ١٩-٦ بڕیاریدا کەسانی هەژار هاوکاری بکرێن و لە کۆنگرێس دەنگی لەسەر درا. بەپێی ئەم یاسایە هەموو کەسێک لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا پاڵپشتی دەکرێت و خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت وەک دڵنیایی تەندروستی و خانەنشینی و پاڵپشتی دارایی بۆ گەنجان تا کاریان دەست دەکەوێت دابینکرا بۆ دانیشتوانی ئەمریکا. لە هەمان ڕۆژ و ساڵدا ڕێپێوانەکەی مارتن لوسەر کینگە کە داوای پێدانی مافی بە ئەفریقییەکان دەکرد لەگەڵ دادگەری و یەکسانی لە کۆمەڵگەی ئەمریکادا کە جیاکاری ڕەگەزی نەکرێت و هەمووان وەک یەک مافیان پێ بدرێت. 
  • ڕۆژی ١٩-٦ جگە لەم ڕووداوە مێژووییانە هاوکات ڕۆژێکی ئایینیشە کە تیایدا مەسیحییەکان سەردانی کڵێسا دەکەن یاخود لە ماڵەکانیاندا نزا دەکەن و ئێوارە خوان ئامادە دەکەن، لە بەشێک لە ویلایەتەکانیش خواردنگەکان خواردن بەسەر خەڵکانی هەژاردا دابەش دەکەن. 

کەی ڕۆژی ١٩ی مانگی حوزەیران بووە ڕۆژی پشوو لە ئەمریکا؟ 

ئەم ڕۆژە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا لە بەرواری ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ بە زۆرینەی دەنگی نوێنەرانی ویلایەتەکان وەک ڕۆژی پشوو بڕیاری لەسەر درا، لە بنەڕەتیشدا بڕیارەکە ڕەشنووسی سەرۆکی ئەمریکا جۆو بایدن بوو کە لە گوتارێکدا وتی: "دوای ئەوەی هەستمان کرد لەم ڕۆژەدا چەندین ڕووداوی گرنگ لە مێژووی وڵاتەکەمان ڕووی داوە بڕیارماندا بکرێتە ڕۆژی پشووی فیدڕاڵی لەسەرجەم ویلایەتەکان".


سەرچاوەکان



46 بینین