پشکنینی کاتی پرۆسرۆمبین

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-08-28-15:01:00 - کۆدی بابەت: 14400
پشکنینی کاتی پرۆسرۆمبین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی کاتی پرۆسڕۆمبین (بە ئینگلیزی: Prothrombin time test، بە عەرەبی: اختبار زمن البروثرومبين) ڕێژەی ئاسایی کراوی نێودەوڵەتی کە بە کورتی بە INR ناسراوە، سیستەمێکە کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەرەی پێدراوە بۆ دەربڕینی ئەنجامی پشکنینی کاتی پرۆسڕۆمبین یان پشکنینی PT لەو کەسانەی کە دەرمانی دژە مەیین بەکاردەهێنن وەک وارفارین. لە ڕاستیدا پشکنینی کاتی پرۆسرۆمبین پێوانەی ئەوە دەکات کە چەندە خێرا خوێن مەین دەبێت، چونکە پرۆسڕۆمبین پرۆتینێکە کە جگەر بەرهەمی دەهێنێت، هەروەها یەکێکە لە زۆرێک لەو پرۆتینانەی کە پێیان دەوترێت هۆکاری مەین، کە یارمەتی پرۆسەی مەین خوێن دەدەن بە شێوەیەکی گونجاوی شێوازی.

چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینی INR

بەگشتی پێش ئەنجامدانی پشکنینی INR هیچ ئامادەکارییەکی تایبەت نییە، بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوە بیت کە هەندێک خۆراک کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی پشکنینەکە هەیە. وەک جگەر، برۆکلی، نۆک، چای سەوز، توور، هەروەها ئەو خۆراکانەی کە لە سۆیا دروست دەکرێن زۆرێک لە دەرمانەکان دەتوانن کاریگەری لەسەر ئەنجامی ئەم پشکنینە هەبێت. وەک ئەسپرین، ستیرۆید و ئەوانی تر، بۆیە نەخۆشەکە دەبێت وریا بێت لە ئاگادارکردنەوەی پزیشک ئەگەر هەر دەرمانێک، ڤیتامینێک، گیایەک، یان تەواوکەری خۆراکی دەخوات. شایەنی باسە کە پشکنینی INR پێویستی بە ڕێکارێکی سادە هەیە کە تەنها پێویستی بە چەند خولەکێک هەیە، کە لە پرۆسەکەدا نموونەی خوێن بە دانانی دەرزییەکی تایبەتمەند بۆ ناو خوێنبەرێکی ناو قۆڵ وەردەگیرێت، یان هەندێکجار دەتوانرێت نمونەکە لە پەنجەیەکەوە وەربگیرێت، دواتر نمونەی خوێنەکە دەخرێتە ناو بۆرییەکی پشکنینەوە و ژمارەیەک کاراکتەر (پێکهاتە) زیاد دەکرێت بۆی، پاشان کاتی پرۆسرۆمبین دەپێورێت، کە ژمارەی چرکەیە بۆ ئەوەی خوێن مەینێک لە نمونەکەدا دروست دەبێت، و ئەم ئەنجامە بەراورد دەکرێت لەگەڵ کاتی ستانداردی پرۆسرۆمبین بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەی ستانداردی نێودەوڵەتی.

هۆکارەکانی ئەنجامدانی پشکنینی INR

بەزۆری وارفارین بۆ ئەو کەسانە دەنووسرێت کە بەدەست حاڵەتێکەوە دەناڵێنن کە ئەگەری دروستبوونی خوێن مەین زیاد دەکات، وەک تووشبوون بە لەرزین لە دەمارەکان، یان ئەو کەسانەی کە بەستەری میکانیکی (شەبەکە) دڵیان هەیە، یان پێشوەختە جەڵتەی مێشکیان هەبووە، چونکە وارفارین دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەو کاتەی کە خوێن پێویستی بە مەین دەبێت، و بۆ هاوسەنگکردنی مەترسی خوێنبەربوونی ناوەوە لە بەرامبەر مەترسییەکانی خوێن مەین و دروستبوونی مەین، پشکنینی INR بە شێوەیەکی بەردەوام ئەنجام دەدرێت، کە یارمەتی پزیشک دەدات ژەمی گونجاوی وارفارین بۆ نەخۆشەکە دیاری بکات. هەروەها دەتوانرێت ئەم پشکنینە بەکاربهێنرێت کاتێک کەسێک نیشانەکانی خوێنبەربوون یان خوێن مەینی تیایدا دەربکەوێت و ئەمەش ئەم حاڵەتانە دەگرێتەوە:

  • خوێنبەربوون بە هۆکارێکی نادیار یان کێشانی ئاسان.
  • زۆر خوێنبەربوونی لووت یان خوێنبەربوونی پووک.
  • دروستبوونی خوێن مەینی خوێنبەرەکان یان خوێنهێنەرەکان.
  • خوێنمەیینی بڵاوبوونەوەی ناو خوێنبەرەکان، کە حاڵەتێکە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی خێرا و مەین لە هەمان کاتدا.
  • تووشبوون بە نەخۆشییەکی درێژخایەنی جگەر، وەک نەخۆشی توندی جگەر کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر پرۆسەی مەینبوونی خوێن هەبێت یان ئەوەی بە وەستانی خوێن ناسراوە.
  • دیاریکردنی مەترسی خوێنبەربوون لە هەندێک کەسدا کە بەدەست کەمی هەندێک هۆکاری مەین خوێنەوە دەناڵێنن، وەک هۆکاری فایبرینۆجین و هۆکاری II، V، VII، یان X.
  • دۆزینەوەی تێکچوونی خوێنبەربوون پێش ئەنجامدانی نەشتەرکاری، بە تایبەت ئەگەر پێشینەی پێشوەختە هەبووبێت کە کەسەکە بەرکەوتەی خوێنبەربوونی زۆر بووە.

ئەنجامی پشکنینی INR

دەتوانرێت ئەنجامی پشنینەکان بە دوو شێوازی جیاواز بخرێتەڕوو؛ یەکەمیان کاتی پرۆسڕۆمبینە کە بە چرکە دەپێورێت وەک پێشتر باسمان کرد، بەو پێیەی تێکڕای کاتی ئاسایی بۆ مەینبوونی خوێن نزیکەی ١٠-١٤ چرکە ئەگەر کاتەکانی خوێن مەین زیاتر بێت یان کەمتر بێت لەم مەودایە، ئەمە ئاماژەیە بۆ بوونی کێشە. سەبارەت بە شێوازی دووەم، کە بریتییە لە: بەپێی ڕێژەی ستانداردی نێودەوڵەتی، کە ڕێگە بە بەراوردکردنی ئاسانتر دەدات لە نێوان ئەنجامەکانی تاقیگە جیاوازەکاندا، ئەنجامی ئاسایی ١.١ یان کەمترە سەبارەت بەو کەسانەی کە وارفارین دەخۆن، بەهاکانی INR پێویست لە نێوان ٢.٠ بۆ ٣.٠ دایە، و ئەمانەی خوارەوە ڕوونکردنەوەیەکن بۆ هەندێک لە ئەنجامی پشکنینەکان:

زیادبوونی بەهای INR: زیادبوونی بەهای پشکنینی INR بەگشتی بەو مانایەیە کە خوێن بە هێواشتر لە ئاسایی مەین دەکات و ئەمانەی خوارەوە هەندێک لەو هۆکارانەن کە ڕەنگە ببنە هۆی خاو مەینبوونی خوێن:

  • بەکارهێنانی دەرمانی دژە خوێنمەیین.
  • ئەوانەی بەدەست کێشەی تەندروستی جگەرەوە دەناڵێنێت.
  • کەمی ئاستی پڕۆتینەکان کە بەرپرسن لە مەینبوونی خوێن.
  • کەمی ڤیتامین K.
  • بوونی مادەی تر لە خوێندا کە ڕێگرن لە کارکردنی هۆکارەکانی مەین خوێن.

بەهای INR نزم: ئەمەش بەو مانایەیە کە خوێن مەین خێراتر لە خوازراو ڕوودەدات و ئەمەش ڕەنگە بەهۆی ئەم هۆکارانەی خوارەوە بێت:

  • خواردنی تەواوکەری خۆراکی کە ڤیتامین K یان تێدایە، یان بڕێکی زۆر ئەو خۆراکانە بخورێن کە ڤیتامین K یان تێدایە.
  • خواردنی ئەو دەرمانانەی کە ئیسترۆجینیان تێدایە، وەک حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون و چارەسەری جێگرەوەی هۆرمۆن.

پشکنینی تر کە پەیوەندییان بە پشکنینی INR هەیە

لەوانەیە پزیشک پەنا بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پشکنینی دیکە ببات جگە لە پشکنینی INR، بۆ ئەوەی حاڵەتەکە دەستنیشان بکات و ئەم پشکنینانە لەوانەیە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ بگرن:

پشکنینی زیادە بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی جگەر؛ ئەگەر پزیشک پێی وابێت نەخۆشەکە تووشی کێشەی جگەر بووبێت.

پشکنینی زیاتر بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆسەی مەین؛ ئەمەش ئەگەر پزیشک گومانی تێکچوونی خوێنبەربوون هەبێت ئەم پشکنینانە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرن:

  • پشکنینین کاتی سرۆمبۆپلاستینی بەشەکی، کە بە کورتی پێی دەوترێت PTT.
  • ئەنجامدانی پشکنین بۆ دیاریکردنی ژمارەی پەڕەکانی خێن.
  • پشکنینی کاتی سرۆمبین.
  • پشکینی هۆکاری ڤۆن ویلبراند.


سەرچاوەکان



46 بینین